کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌ڵامێکی کورت بۆ کاک هۆشدار.

Wednesday, 20/05/2009, 12:00

1714 بینراوە


نکولی له‌ بێ متمانه‌یی گه‌له‌ سته‌م دیده‌که‌مان به‌ گشتی و کاک هۆشدار به‌تایبه‌تی ناکرێ ، چونکه‌ هه‌ر له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ سه‌رانی کورد پاره‌و پولی کوردستان بۆ خۆیان کێش ده‌که‌ن ، به‌ڵام لای خه‌ڵکانێک تا ئێستاش گومان ده‌کرێ که‌ باسی مرۆڤێک یان که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی وه‌ک جه‌وهه‌ر نامق بکه‌یت و بڵێیت له‌ خانوێکی سه‌د مه‌تریدا ده‌ژی ، راسته‌ و جێگای خۆیه‌تی ئێوه‌ش وه‌ک تاکێکی کورد گومانتان هه‌بێ ، ‌ جێگای پرسیاریشه‌ چونکه‌ جه‌وهه‌ر نامق به‌درێژایی مێژوی پارتی له‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا بوه‌و دوا پله‌شی له‌و حیزبه‌دا سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی بوه‌ ، به‌رێزم بروا ده‌هێنی که‌ منیش هه‌روه‌ک ئێوه‌ بیرم ده‌کرده‌وه‌ ، تانه‌گه‌شتمه‌ ئه‌و بروایه‌ یان ئه‌و راستیه‌ که‌ فیعله‌ن خانوه‌که‌ی سه‌د مه‌تره‌ ئه‌سپی پێنوسه‌که‌م تاو نه‌دا ،هه‌رچۆن به‌نده‌ گه‌شته‌ ئه‌و بروایه‌ ئێوه‌ش ده‌توان پێی بگه‌ن و به‌دوای ئه‌و راستیه‌ بکه‌ون ، بۆزیاتر زانیاریش ئه‌ز نه‌ جه‌وهه‌ر نامق له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌ناسم و نه‌ نانو پیوازیشم له‌گه‌ڵ خواردوه‌ ، به‌ڵام ئێمه‌ له‌کاتێکدا بانگه‌شه‌ی ویژدان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێ به‌دوای راستیه‌کان بکه‌وین جێگای خۆشیه‌تی ئه‌م راستیانه‌ نه‌ شارینه‌وه‌، به‌رێز کاک هۆشدار لێره‌شه‌وه‌ نه‌گه‌شتیته‌ قه‌ناعه‌ت ده‌توانی به‌کوچه‌که‌یاندا گوزه‌ر بکه‌یت و وێنه‌ی ئه‌و قه‌سره‌ یان ئه‌و ڤێلایه‌ بگری که‌ ماڵی جه‌وهه‌ر نامقه‌ و وێنه‌که‌ش له‌ کوردستان پۆست دابگری بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و عاتیفه‌یه‌ی که‌ جه‌نابتان کردوتانه‌ به‌سه‌ر دێر ، ده‌خوازم بروا بهێنی..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)