کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكەمین سەروك جاش لە گەرمەسیر بە سزا گەینرا

Wednesday, 14/03/2012, 12:00


 

لە سالی 1961 كە شورشی ئەیلول هەلگیرسا خەلكی ناوچەی قورەتوو دیهاتەكانی بوونە لانكەی شورش شورشگیران یەكەمین چالاكی كە ئەنجادرا گرتنی مەخفەری دیی سەرقزل بوو لە لایەن هێزی پیشمەرگەی كوردستانەوە لە سالی 1962. بویەحكومەتی ئەوسەردەمە كویخا حەمیدی بیویانی دەستگیركردوپاشان لە ژێر ئەشكەنجەدا شەهید بوولە20-10-1962.یەكەمین پلانی حكومەتی ئەو سەردە مە بە بۆ كژاچوونەوەی شورش دروستكردنی جاشایەتی بوو لە ناوچەی خانەقین. یەكەمین سەروك خیڵ كە بوو بە جاش لە ناحیە قورەتوو داود خانی پەروێزخانی جمورو كورەكانی بوون لە دێی پەروێزخان و یەكەمین مولگەی جاشایەتی دروست بوو. داود خانو كورەكانی بەربونە وێزەی جەماوەی ناوچەكەو تەنانەت دەستدرێژیان دەكردە سەر خەڵكی ئەودێهاتانەی كە پشتیوانیان لە شورش دەكرد.یەكێك لە و تاوانە گەورەیە یان مشتێك لە خەرواری ئەو تاوانانەی كە عباس خانی داودخان ئەنجامی داوە لە سنووری ناحیەی قورەتوو دەستدرێژی كردن بوو بۆ سەر تازە وەویەك(بوكیك) لە عەشیرەتی بیویانی تەنها لە بەر ئەوەی ئەوەی ئەو هۆزەی پشتیوانی لەشورش كردبوو هیشتا پێنج سال بە سەر ئیعدامكردنی سەروك هوزەكە تێنەپەریبوو عباس خانی داودخانی سسەروك جاش بێزووی دەكرد بە خوینی كوردەوە لە روزی 11-3- 1967 تازە بوكیك لە گەل باوكیدا گوندی پەرویزخان بە جێدەهێڵن و بە پێ بەرەو باوان دەبیتەوە بو گوندی سەرقزل . عباس خانی زۆڵەكورد مەفرەزەیەك جاش دەباتو لە هەردەكانی نێوان سەرقزلو گوندی محمود قەجەر ئەم سەروك جاشە خائینە جاشەكانی هان دەدات باوكی تازە بووك ببسنەوەو بە شالەكەی خوی شەتەكی دەدەن و لە نیو قەڵوەزیەكی ئەو هەردەیە 6جاش چاودیری دەكاتو لەم لاشەوە عباسخانی دادوخانی گوربەگور بەرگی بوكینی ئالاو والی كوردەواری ئەو سەردەمە لە بەر بوك بە كەڵبەكانی دەدڕێت .ئازاری خاك و ئازاری بووك ئاوێزانی یەكتر دەبن هاوار ناڵەی بێ دادی (وا معتێما) دەنگی دەدایە. لە هاوار و نالەی بوكی ستەم لێ كراو ئازاری خاك, چەند جوتیارێكی هینایە ئاگا كە بەڵێ كارەساتێك روو دەدات لەم هەردەیە وێنەی نەبووە لە مێژوودا .ئەوجوتیارانە دچنە سەر بەرزایەك و بە زوومی دوربینیكی 10*50 رووسی دەبینن عباس خانی داود خانو چەند جاشیكی ناسراوی تر قیزەوەنترین تاوان ئەنجام دەدەن. تەقەیان لی دەكەن و هەلدێن. سكالا لە دادگای خانەقین تومار دەكرێت ئەو جوتیارانە دەبن بە شاهیدحالی ئەو تراجیدیایە بەلام عباس خانی خائین ئەو دوو شاهیدە بە تێكدەر(مخرب) دەداتە قەلەم. عقید علی كشمون ئامر لیوای سەربازی دیالى ئەو كاتە هەموو جاشەكان لە ژێر فەرماندەیی ئەو بوون بە شاهیدەكانی وتبوو ئەگەر شاهیدی بدەن لەوانەیە ئیعدام بكرێن یان عباس خان بتانكوژێت .ئەوانیش ئازایانە وتبویان ئەگەر شاهیدی نەدەین خۆمان بە مەرد نازانین. دادگا بشتیوانی لە عباس خان دەكات دوسیەكە بە داخراوەی دەمینیتەوە تاكو ئیستا.عباس خانیش بە شانازیەوە باسی ئازایەتی خوی دەكات 47, سال بە سەر ئەو كارەساتەدا تێدەبەرێت و بوك و زاوا بە دەم ئازارەو 47 سال لە چاوەروانی تولەدا لە ئیران دەمیننەوە و عبا س خانیش 47 سال نوكەرایەتی دەكات بو رژێمی بەعسو خوی لە بەغداد حەشار داوە. لە هەمان رۆژو لە هەمان مانگدا كە تاوانەكەی تیدا ئەنجام دراوە عباس خان بە سزای گەل گەینرا. 11-3-1967 عباس خانی زۆڵەكورد دەستدرێژی دەكاتە سەر ئەو كچە كوردەی كە بەرەو باوان دەكرایەوە بو ئەوەی لەئاهەنگی نەوروز لە ناو كەسو كاری دا بێت. لە روژی 11-3-2012 عباس خانی سەروك جاش سزای تاوانەكانی دەداتەوە. رەوانەی زبڵدانی میژوو دەكریت.كورد لە زووەو وتویانە تۆڵە بە سەبرە ئەما بە زەبرە بۆیە با هەموو ئەو موستەشارو سەروك جاشانە بزانن كە ئەبێت سزای هەموو ئەو تاوانانە بدەنەوە كە دەرهەق بە میللەتەكەیان كردوویانە دێر بێت و یان زوو بە سزا دەگەیەنرێن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە