کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕێزێک ناوی دوو به‌رپرسی دیکه‌ی بۆ ناردووین که‌ له‌ کوردستانن و پاره‌ی سۆسیالیش له‌ ئه‌وروپا وه‌رده‌گرن

Thursday, 06/08/2009, 12:00


له‌ لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه‌ ناوی دوو به‌رپرسی دیکه‌مان بۆ هاتووه‌،  ناوه‌کانیان له‌ خواره‌وه‌ نووسراون، داوا له‌ کورده‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌ین، زانایری ته‌وامان له‌ سه‌ریان بۆ کۆبکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ن، با ئاگاداریان به‌رپرسان بکه‌نه‌وه‌، تا به‌دواداجوونی له‌سه‌ر بکه‌ن، یان ئه‌گه‌ر دڵنیان زانیاریی ته‌واومان بۆ بنێرن، تا ئێمه‌ به‌ شێوه‌ی یاسایی به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر بکه‌ین، چونکه‌ ئه‌و ده‌بێت ناوی ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ و ناونیشان و شوناسمانه‌ و ژماره‌ی ئایدیه‌کانیان بزانرێت، تا به‌ ئاسانی بدۆزرێنه‌وه‌

 کوردستاپۆست به‌ڕیزانی کوردستانپۆستی خۆشه‌ویست سڵاو

کارزان
له ‌دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی خۆتان و داوایه‌که‌تان بۆ ده‌رخستنی ڕووی ڕه‌شی چڵکاوخۆرانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی دزومافیا که ‌له ‌ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌بات و تا ئێستاش پاره‌ی سواڵی شاره‌وانیه‌کان وه‌رده‌گرن و منه‌ت به‌سه‌رخه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستاندا ده‌که‌ن که ‌خه‌باتیان بۆ ئه‌که‌ن له‌ناپاکی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانیان.
فه‌رموو ئه‌م دووناپاکه‌ش بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌موو فایله‌کانی ترتان ئه‌گه‌ر وانیه‌ بابینه‌گۆ و زیاتر ڕووی ڕه‌شی خۆیانمان نیشان بده‌ن.

لیوا جه‌مال تاهیر ئێستا به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی که‌رکوکه‌ و تا ئێستا پاره‌ی سواڵی شاره‌وانی شاری ئاڕنهیمی هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێ ، ئه‌م که‌سه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ناپاکی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆنه‌ پیاوی رژیمی گۆڕ به‌گۆڕیش بووه ‌له‌کۆندا عه‌یاره‌ 24 ، ئه‌گه‌ر بیرتان بێت ، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌رله‌ که‌ناڵی کوردسات وه‌ک بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی تاوانه‌کانی ڕژێم گولله‌باران کردنی 3 لاوی هه‌ولێر ی نیشان درا ئه‌وه‌ی به‌ شان و باڵی سه‌رۆکی دیکتاتۆر و گۆڕ به‌گۆڕی هه‌ڵ ئه‌دا له ‌شاباشی شه‌هیدکردنی 3 لاوی خێر نه‌دیوی کورد، ئه‌وه‌ ئه‌و فس فس پاڵه‌وانه‌ کاکه‌ جه‌مال بوو، ئێستاش له‌لای خه‌ڵک پڕوپاگه‌نده ‌بۆ خۆی ئه‌کات ئه‌ڵێ ڕاوێژکاری گۆسره‌تم .

سواره‌ حه‌مه‌مین ئاغا برای هه‌ردوو شه‌هیدان فه‌تاح ئاغا و عه‌بدوڵڵا ئاغا ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی، ئێستا ئه‌ویش له‌ کوردستانه‌ و دانیشتوی شاری (بوخم) ه ‌له نزیک کۆڵنی ‌ئه‌ڵه‌مانیا و پاره‌ی سواڵی شاره‌وانی وه‌رده‌گرێ له‌ڕیگای کوره‌که‌یه‌وه‌ به‌ ناوی قه‌یوان و فۆڕمی معاشی بۆ ئیمزا ئه‌کات، له ‌یه‌کێک وایه‌ ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ به ‌خوێندن گه‌یشتۆته‌ ئه‌و پله‌یه ‌و له ‌خه‌می خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستاندایه‌، هه‌روه‌ک سۆزانی خانی خاڵه‌ شیهابی وێنه‌ کێشی په‌رله‌مان یان چه‌پله‌ لێ ئه‌ده‌ن یان باویشک و کاوێژک ئه‌که‌ن بۆ جێ به‌جێ کردنی ڕاسپارده‌کانی هه‌ر‌دووبنه‌ماڵه‌ی دز و مافیا به‌ده‌ست هه‌ڵ بڕین ، چ باکیانه‌ گرنگ ئیمتیازات و پاره‌ی تیابێ، له‌گه‌ڵ مسۆگه‌رکردنی شوینی دانیشتویان له ‌ئه‌وروپا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە