کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەجم کەرکوکی سەرە ڕمی پارتی لەکەرکوک

Wednesday, 24/07/2013, 12:00

1498 بینراوە



دیارە هەرچی لەبارەی کەرکوکەوە بوترێت راستە لەبەر ئەوەی بەراستی کەرکوک شارێکی بێخاوەنەو هەرکەس دێت خۆی بەکوێخاو دەمراستی کەرکوک ئەزانێت وکوێخاو دەمراستێک نییە ئەوهەموو دزو جەردەیە راوەستێنیت لە شوێنی خۆیان وخەڵکە داماوو بەستەزمانەکەی رزگار بکات.
کەسێک کەکۆنە جاش ودزو سەرەرۆیە وئێستا بەکوڕی پارتی وبەرزانی ناسراوە لەکەرکوک هەروەک چۆن تەحسین شاوەیسیش بەکوڕی بەرزانی ناسرابوو، ئەم کورەی بارزانی لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە لەکەرکوک قووت بۆتەوەو بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی کەرفعت عبدالله بووە لێپرسراوی مەڵبەند، چونکە نەجم خزمی رفعتە وپارتیش نەجمیان زیرەکانە هاوردە ناومەسەلەکەوە هێواش هێواش واخەریکە تەوقی گەمارۆ بەدەوری یەکێتی وکەرکودا دەسەپێنێت.
ئەم نەجمە لەساڵانی رابردودا دەستی هەبوو لەدروست کردنی سێ کۆمەڵگەی گەورە بۆ لایەنگرانی پارتی لەشۆراوو سێ کانیان وگورگەچاڵ وبەهەوەسی خۆی زەوی دەوروبەری کەرکوکی داگیرکردو دابەشی کرد بەسەر لایەنگرانی پارتیدا وئێستاش دەیان پارچەزەوی بەچوار دەوری شۆراوی یەکێتی وشۆراوی پارتیدا تەخت کردوەو عەموودی کارەبای بۆداناوەو ئەیانفرۆشێت وکەسیش ناتوانێت پێی بلێ بەری چاوت بەکلەوەیە، کورەکانی نەجم کەرکوکی کەیەکێکیان مەسئول ناوچەی رەحیماوایە لەکەرکوک بەناوی شاهۆ یەکێک بوو لەئەندامانی مەفرەزەکانی پاراستن ولەگەڵ کورێکی قادر جەباری زەرەنگەر وخوشکەزایەکی تەحسین شاوەیس بەناوی مەریوان دەستیان هەبوو لەکوشتنی شێخ ستارو سۆرانی مامەحەمە ولەدارکاری کردنی دەیان هاوڵاتی کەدیارترینیان مەولود ناویک بوو تەنها لەسەر ئەوەی ویستبووی لەلای پارێزگار سکاڵابکات بۆ ئەوەی بارەگای پارتی لەگەرەکەکەیان نەکرێتەوە، بۆئەوەی گەرەکەکەیان نەبێتە ئامانجی تیرۆرستان دارکارییان کردو هەردووچاویان شین کردەوە.
لەپرۆژەکانی وەبەرهێنانیشدا ئەم نەجم کەرکوکیە پرۆژەیەکی هەیەبەناوی هەوارگەی چیمەن کەپرۆژەی نیشتەجێبونەو لەگەڵ کۆمپانیای سەفیرکەرکوک کەئەوەش هەر کۆمپانیای خۆیانە جێبەجێی ئەکەن.
دیارە ئەم پرۆژانەیان وئەم زەوی داگیر کردن وفرۆشتنە هەمووی بەبەرچاوی یەکیتییەوەیە وتەنانەت پارێزگاریش ناتوانێت دەستیان بۆبەرێت ورایان بگرێت وئەوانیش بەهەوەسی خۆیان یەکێتی ئەترسێنن لەکەرکوک وماوەیەک لەمەوبەر هاتن ولەناو هەموو بەرپرسانی یەکێتیدا لەشۆراو نوسینگەی سەرداریان دایە بەردەسترێژی گولەو بەزۆر پارەیان لییان سەند ولەتۆڕی ئاوی شۆراوئاودەبەن کەس ناتوانیت بلێ بۆوا ئەکەن وتەنانەت ئاوەکەش کەئەیبەن ئەچن جیمەنتۆ ئەکەنەسەر قفڵەکان بۆ ئەوەی لەدەسەڵاتی یەکێتی وفەرمانگەی ئاونەبێت کەئاوەکەیان بگرێتەوە یان کەمی بکاتەوە یان وەک گەرەکەکە نۆرەئاویان بۆ دابنیت، هەروەها کارەبا لەتۆڕی کارەبای شۆراوی یەکێتی ئەبەن بۆ پرۆژەو زەوییەکانیان وئەیفرۆشن وهاوڵاتیان چەندهاوار ئەکەن چەند دادو بێداد ئەکەن کەس نییە لەم دزو جەردانە بپرسێتەوەو پێیان بلێت ئەرێ بەسە ئیتر ئەم هەموو پارەیە چی لێئەکەن؟ کەس نییە پێیان بلێت ئەرێ ئەم هەموو غەدرە چییە لەخەڵکی ئەکەن؟ نەمەڵبەند ونەپارێزگارو نەحکومەتی مەرکەزیش کەس ناوێریت بەنەجم بلێ stopچونکە نەجم سەرە رمی پارتیەو ئەچێت بەسکیاندا.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)