پارتى پێچەوانەى فەرمانى مەسعود بارزانى و رێككەوتنى حیزبەكانى تر نوێنەرایەتى خۆى لە زۆربەى وڵاتان دەكاتەوە
Tuesday, 04/10/2011, 12:00
پەیامنێری كوردستانپۆست_هەولێر سەرچاوەیەكى ئاگادار لە مەكتەبی پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت، تایبەت بە كوردستانپۆست رایگەیاند، كەوا سەردانەكانى هێمن هەورامى سەر بە دەزگاى پاراستن و تازە هەنگاو هەڵێناو بۆ سەركردایەتى پارتى و كۆنە كادرى باڵاى دەزگاى تیرۆریستى پاراستن، سەردانەكانى بۆ هەریەك لە وڵاتانى سوید و نەرویج و چەند وڵاتیكى تر بۆ ئەوە بووە مەكتەبێكى حیزبی نوێنەرایەتى پارتى دیموكراتى كوردستان لەو وڵاتانە و چەند وڵاتێكى تر بكەنەوە، هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت، ئەو نیازەى پارتى بێ پرس و راى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە، ئەوەش لە كاتێكدایە ریككەوتننامەى ستراتیژییان لە نێوان هەیە، هاوكات ژێر پێ خستنى بڕیاری مەسعود بارزانیشە كە نابێت هیچ حیزبێك بە شێوەیەكى رەسمى مەكتەبی نوێنەرایەتى حیزبەكەى لە وڵاتانى تر بكاتەوە، بەڵكو دەبێت هەموو پەیوەندیەكان لە رێى نوێنەری حكومەتەوە بێت.
ئەوەى دەمێنێتەوە، ئەوەیە كە ئایا تا چەند یەكێتى بەم كارەى پارتى رازى دەبێت وەك هێزێكى هاوپەیمانى ئەو حیزبە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست