کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوڕبه‌ سه‌ریه‌کی تری گه‌لی کوردی خێر له‌خۆ نه‌دیو..!‏

Wednesday, 10/06/2009, 12:00


زۆر جار گوێمان له‌ قسه‌یه‌ک ده‌بێت که‌ ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر به‌خت له‌ سه‌ره‌تادا نه‌بوو، له‌ کۆتاییدا نابێت .

ئه‌وه‌ ئێستا ده‌یبینین به‌ له‌ ناو ئه‌م گه‌له‌ی که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ قوڕ به‌سه‌ری و خه‌بات و قوربانی دان بردۆته‌ سه‌ر ،که‌چی نه‌گه‌یشتین به‌ هیچ، ئه‌ویش هه‌موو سه‌رکرده‌کان و ڕابه‌ران و ڕوناکبیران و،،،،، لێی به‌رپرسن.

وه‌ لێ ئێستا سه‌یر که‌ن به‌ ئاشکرا و بێ په‌رده‌ ،وه‌زیر بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ ئاگایی خۆی به‌یان ده‌کات بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن،ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ندین مانگه‌ په‌رله‌مانه‌ کارتۆنیه‌که‌ی خاڵه‌ عه‌دنان چاوه‌روانی بودجه‌یه‌ تاکو گفتو گۆی له‌سه‌ر بکات و پشکی شێر به‌ر هه‌ردوو حیزبه‌که‌ بکه‌وێت، ئه‌وه‌ بوو له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو دا چایخانه‌که‌ی خاڵه‌ عه‌دنان زرمه‌ی ده‌هات له‌ مێوان وده‌ستیان کرد به‌ موشاوه‌ره‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ،که‌ تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون به‌ ئه‌نجام. وه‌ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئیداره‌ی سلێمانی (شێخ باییز تاڵه‌بانی)،ئه‌نجامی داوه‌ ،که‌ زۆر ڕاشکاوانه‌ دیفاع له‌ خۆیی و بێ ئاگایی خۆی باس ده‌کات ،له‌ پرسیارێکی ڕۆژنامه‌که‌ دا ده‌ڵێت: بودجه‌ی هه‌ر یه‌ک‌ له‌ یه‌کێتی و پارتی وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ ده‌کرێت که‌ پارتی مانگانه‌ 35 ملیۆن دۆلار له‌ بودجه‌ ده‌بات،یه‌کێتیش 30 ملیۆن دۆلار.ئایا ئه‌مه‌ وایه‌؟

شێخ چۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: بڕوات هه‌بێت ئێستا ناتوانم به‌ وردیی پێتبڵێم ژماره‌که‌ چه‌نده‌،به‌ڵام دڵنیا به‌ ئه‌و سییه‌ نه‌ک سی وپێنجه‌که‌ش،بیست و پێنجیش نییه‌،بیستیش نیه‌، ده‌توانم بڵێم پانزه‌ش نیه‌،به‌ڵام له‌ په‌رله‌مان دواتر که‌ موناقه‌شه ده‌کرێت حیساباته‌که‌ ده‌چێته‌ ئه‌وێ.

ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م وه‌ڵامه‌ بکه‌ین ده‌بینین کاکی وه‌زیر له‌ به‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی و ئه‌م لاو ئه‌و لا ئاگای له‌ هیچ نیه‌ ،ته‌نها مووچه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێت و باقی وه‌ سه‌لام، ئاخر کاکی وه‌زیر به‌ قسه‌کانی تۆ بێت ده‌بێت لێره‌وه‌ داوا له‌ کوردستانپۆستی خه‌م خۆر بکه‌ین که‌ بانگه‌وازی کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئه‌م دوو مافیایه‌ بکات،35 نه‌بێ و 30 نه‌بێ و 25 نه‌بێ و 20 و پانزه‌ نه‌بێت ؟! خێره‌ وا دانیشتوون ؟!، له‌ پرسیارێکی تری هه‌مان ڕۆژنامه‌ ده‌ڵێت:به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار له دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌که‌ماندا ده‌ڵێت یه‌کێتی و پارتی له‌ 30 ملیۆن دۆلار که‌متر له‌ حکومه‌ت وه‌رناگرن؟

کاکه‌ شێخ: که‌ک به‌ختیار ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک حیساباتی عامی کردبێت،ڕه‌نگه‌ حیساباتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی خستبێته‌ ناوه‌وه‌،بۆ نموونه‌ زیاتر با باسی سلێمانی بکه‌م،خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش پاره‌یه‌کی هه‌یه‌،خه‌سته‌خانه‌یه‌وخۆتان ده‌زانن خزمه‌تگوزاریی بۆ پێشمه‌رگه‌ پێشکه‌ش ده‌کات،ڕه‌نگه‌ ئه‌وانه‌یان حیساب کردبێت له‌ سه‌ری.

له‌م هه‌موو که‌مو کوڕیه‌ ته‌نها وه‌زاره‌تی پ.م له‌به‌ر چاوه‌ ، وه‌ ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش هه‌نده‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی تر بودجه‌ی ده‌بات، به‌ قسه‌ی کاکه‌ شێخ .

له‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌ ئایا بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مان چه‌نده‌ له‌ ساڵێکدا؟

شێخ ده‌بێژی: 61 ملیار دینار بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌ له‌ ساڵێکدا،129 ملیار بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ته‌ و 66 ملیاریش بۆ چایخانه‌ی خاڵه‌ عه‌دنانه‌ له‌ ساڵێکدا.که‌ ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران واته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرێته‌وه‌،چایخانه‌ و سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌ هه‌مان شێوه‌.

به‌د به‌ختی و نه‌زانی و بێ ئاگایی و ترسنۆکی لێره‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت ،! که‌ لێی پرسی :

مووچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی چه‌نده‌ ؟

کاکه‌ شێخ: من لێره‌ موچه‌ی وه‌زیر ده‌زانم که‌ ناکاته‌ نێوه‌ی موچه‌ی وه‌زیرێکی به‌غدا که‌ سافییه‌که‌ی 7 ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زاره‌، ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش به‌ هه‌مانشێوه‌ موچه‌که‌ی نیوه‌ی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان نیه‌، به‌ڵام به‌ خوا نازانم موچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌نده‌ ،!چونکه‌ وه‌زیفه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی نیه‌ له‌ عێراقدا، له‌ گه‌ڵ موچه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا، خۆت لێیان بپرسه‌،ئه‌وانه‌ حیسابی خۆیان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌،کاکه‌ خۆ هه‌موو حیساباتێک دارایی نییه‌،ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانیش په‌رله‌مان شوێنێکی ته‌شریعییه‌ من ته‌داخولی ناکه‌م و ده‌رباره‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ،سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ پێشدا خۆی وه‌زیری مالییه‌ بووه‌ ، ئایا ئێستا پاره‌ی وه‌زیری مالییه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت یان په‌رله‌مان؟ من نازانم.

لێره‌وه‌ بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ جه‌نابی وه‌زیر چه‌نده‌ ده‌ترسێت له‌ ئاشکرا کردنی موچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگر و سه‌رۆکی په‌رله‌مان،،،! وه‌ ئه‌وه‌ی سه‌مه‌ره‌یه‌ ده‌ڵێت : سه‌رۆکی په‌رله‌مان تا ئێستا موچه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێت یان سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و نایزانێت،، وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌راورد ده‌کات له‌ نێوان ئه‌ندامان و وه‌زیره‌کانی به‌غدا که‌ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ زۆر مافیان خوراوه‌ که‌ وه‌کو ئه‌وان نییه‌ ، خۆزگه‌ له‌ کاره‌کانیشیان وه‌کو ئه‌وان ده‌بوون؟!

بینیووتانه‌ سه‌رۆکی په‌رلامان موچه‌ی وه‌زێر وه‌ربگرێت هه‌ی بێ ئاگا؟! یان هاوشێوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نییه‌ له‌ عێراق بۆیه‌ نازانی موچه‌که‌ی چه‌نده‌؟! له‌ گوێی گادا نووستووه‌.

وه‌ له‌ پرسیارێکی تری ئاوێنه‌: ئه‌ی موچه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت؟

کاکه‌ شێخ : ئه‌وه‌ی که‌ من ئاگام لێبێت،(خۆی زۆر به‌ ئاگا و فوول ده‌زانێت وا به‌ موسه‌یته‌ری قسه‌ ده‌کات) موچه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام حه‌قه‌ ته‌ئکید له‌ ئه‌نجومه‌ن بکه‌نه‌وه‌،ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ من هی سه‌رۆکی وه‌زیران نازانم،بمزانیبایه‌ ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌که‌ی لێمده‌پرسین موچه‌که‌تان چه‌نده‌.

کاکه‌ شێخ لێی مه‌پرسه‌ موچه‌که‌ت چه‌نده‌ ،چونکه‌ پێتانی ناڵێت من به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌م و خۆشتان ئه‌زیه‌ت مه‌ده‌ن و کاتی خۆتان به‌ فیرۆ مه‌ده‌ن چو‌نکه‌ ئێوه‌ زۆر سه‌رقاڵن و کاتی ئه‌وه‌تان نییه‌ و بۆتان نیه‌ ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ بکه‌ن له‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت،، ده‌ست له‌ کونان وه‌رمه‌ده‌ن با دوایی موچه‌که‌تان نه‌بڕن، که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت موچه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێت له‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی ئێمه‌ ؟! ئه‌گه‌ر وه‌ریبگرتاییه‌، بۆ حاڵمان وا ده‌بوو؟ که‌ تۆ بووی به‌ وه‌زیری کارتۆنی؟؟!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە