کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


"ئامەدەكەی كاوە و شیرین"

Tuesday, 24/12/2013, 12:00

1793 بینراوە






پەنجەكانم
پێنوس لە ئامێز ناگرن
ئەلەرزن و ترس دایگرتوون،
چاوەكانم
بارانێ فرمێسكیان تیایە
پێلوكان ڕێیان لێگرتوون،
دڵم ئێستا
خێرا خێرا سینەم ئەكوتێ
هەستەكانم ئەڵێ مردوون،
لێم ببورە
نازانم چیت بۆ بنوسم
وشەی ناخم وشك هەڵهاتوون،
ساوای سەدە
بەهێز ترین دەنگی زەنگ و
گەورەترین گەورەی بجوك،
سیمبولەكەی
عامودا و سنە و دێرسم و
هەڵەبجە و گەرمیان و كەركوك،
خونچەی بێناز
زادەی زامی ئەنفالستان
تۆ ئەی مەزنترین پەرتوك،
ئامەدی نوێ
من ناتوانم بتخوێنمەوە
ئیتر چی بنوسم بۆ تۆ ،
ئەستێرەی گەش
ئیرە هەسارەی ستەمە
با ئاسمان تۆ بگرێتە خۆ،
با "خانی" بێ
داستانێكی تر بنوسێ
زۆر جیاوازتر لە مەم وزین،
پێنوسەكەی
لە ئاوی دریا هەڵكێشێ و
بنوسێ تا كۆتایی ژین،
هەر بنوسێ
لە پەڕەی گوڵ لە گەڵای دار
لە وانەش پیشتر هەڵوەرین،
من ئەتوانم
ناوی داستانەكە بنێم
ئامەدەكەی كاوە و شیرین.
كوردۆ شوانی
22\12\2013






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)