كۆسرەت رەسول متمانەى بە پێشمەرگەى دێرین نەماوە لەهەولێر
Saturday, 16/10/2010, 12:00
جارناجارێك لەمەلبەندى كۆسرەت رەسول واتە مەلبەنى (3) كە تایبەتە بە دارودەستەكەى كۆسرەت رەسول هەولى كۆكردنەوەى خەلك دەدات ئەوێ رۆژێ كۆبوونەوەیەكى فراوان رێكخرا بۆ كۆسرەت رەسول و ئەرسەلان بایز لەگەل پێشمەرگە دێرینەكانى هەولێر دیسان بەهەمان شێوەى جارانیان كەچەندین جارە لەكۆبوونەوەكانیان وەك قەوانە كۆنە لێیدەدەنەوە كەچیتر تەكەتل ناكەن.
پێویستە یەكێتى بگەرێتەوە دۆخى جارانى ئەوش بەهیمەتى پێشمەرگە دێرینەكانى دەكرێت زۆر قسەى ترى بریقەدار كە زۆربەیان نەك دووبارە بەلكو دەبارە بوون كەبەراستى قسەكانیان نەبووە جێگاى متمانە پێشمەرگەكانى رۆژانى سەختى خەبات هەربۆیە لەلایەن پێشمەرگەكان رووبەروى رەخنەى توند بوونەوە كەئەوان بەتایبەتى كۆسرەت رەسو و ئەرسەلان بایز بوونە هۆى ئەوشكستەى كە یەكێتى لەهەولێر .
هەربۆیە تەنها ئەوەیان پێمایەوە بلێن ئێەش وەك ئێوە پێشمەرگە بووین , وەباسیان لەو دەستكەوتانە دەكرد كەلەسایەى ئەم ئازادیە هاتۆتە دى بەلام مخابن ئەوەى بیرى لێنەكراوەتەوە ژیانى پێشمەرگەیە كە سوود مەند نەبووە لەم داهێنانەى حكومەت هەرێم بۆنموونە تاكە پێشمەرگەیەكیش ناتوانێت سەفەر بكات بەفرۆكە كەچى فرۆكەخان بۆتە وێردى سەرزوبانى بەرپرسان ئەمانە هەمووى بەلایەك دەچى كۆسرەت بەبەردەوام هەولى داوە هەمووكەسەكانى ناویەكێتى ئەگەر بەردەوام لێیەوە نزیك بن ئەگەرنا ناوێكیان بۆدەدۆزێتەوە هەریەكەو بەجۆرێك نموونەش زۆرە ,گرتنى (راوەدوونانى سابیر رەسول ,ێلاح شینە,مامۆستا محسن وە وەدژایەتى كردنى بەردەوامى سفین مەلاقەرە)وە هتد.......
هەرئەوێ رۆژى پاش كۆتایى هاتنى كۆبوونەوەكە لەژوورى مەلبەند كۆسرەت تورە دەبێت لەرەخنەكان بۆ دەلێت (ئەوپێشمەرگانە هەموویان دەنگیان داوە بەگۆران) ئەرێ توخوا تۆ چۆن زانیت لەرێگاى ئەوكەسانەى چوار دەوریان گرتووى یان هەرلەخۆتەوە رەخنەكان كاریگەریان هەبوو لەسەرت وە یان رووبەرو رەخنەت قەبول نیە دەتەوى تاوانبارمان بكەیت .
ئەگەر چاوێك بەدەورى خۆتەوە بخشێنیت بۆت دەردەكەوى كەوا كەسەكانى بازنەكەت بەردەوامن لەدژایەتى كردنى پێشمەرگەى دێرین چونكە كەسانێكن رۆژێك پێلاویان تۆزاوى نەبووە گەورەترین دەسەلاتیان هەیە بیرێك لە ژیانى خۆت بكەوە بەرامەبەر بە پێشمەرگە ,بەراوردیك بكەلەنێوان كورەكانى پێشمەرگە دێرینەكان و كورەكانى خۆت كە یەكیان پلەى وەزیرە و یەكیانت كرد بەسەركردایەتى و دەیان سەیارەى بەدواوەیە رۆژانەدەیان دەمانچە دەبەخشێتە كەسە نزیكەكانى وەتۆش بەهەمان شێوە رۆژێك بیرت كردەوە كەدیاریەك ببەخشیتە پێشمەرگە تاپێشمەرگە هەست بكەین كە كۆسرەت رەسول رێز لە پێشمەرگە دەگرێت,
تۆ هەرخەریكى تەكەتلەكەت بیت حالى یەكێتى لەوە خراپتر دەبێت پێشمەرگەش تاوانبار نیە لەوەى ئێوە لەهەولێر دەنگتان نەهێناوە , تاوانباریشمان مەكەن بەشێوەیەك لە شێوەكان خۆا لێتان هەلناگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست