"گوندی جیهانی" یان "به‌ندیخانه‌ی جیهانی"*
Tuesday, 13/05/2014, 12:00
1415 بینراوە
"مه‌ک لۆهان" هات جیهان بوو به گوندێ لامان،
به‌م ده‌سکه‌وته ساڵه‌های ساڵ
گشت خه‌نی به‌ره‌ی ئینسان.
ته‌کنۆلۆژیا ژینی ته‌نی ،
دونیای لێکردینه په‌رژین،
یانه نه‌خێر، خودی زیندان.
ڕاگه‌یاندن هه‌ست و نه‌ستی قورمیش کردین،
مرۆ،دیلی ده‌ستکردی بوو،
مه‌ک لۆهان هات ژینی به‌خشی
به گشت ئینسان؛
که‌چی وا هه‌نووکه گوندی جیهانیی مه‌ک لۆهان
مه‌زنترین به‌ندیخانه‌یه بۆ ژیان.
له ماڵه‌وه‌یت ،داوای چی بکه‌ی له‌به‌رده‌سته
له‌ناو گونده‌که‌ی مه‌ک لۆهان.
گوند سه‌رقاڵه،هیچ نایپه‌رژێ که‌س بدوێنێ،
له بازاڕه‌که‌ی "عوککاز" و گه‌وره مۆڵه‌کانی ئێستا
زۆر سه‌رقاڵ و قه‌ره‌باڵغتر.
گوندی جاران بۆنی مرۆیی لێ ده‌هات،
تاسه‌ر ئێسقان خۆشه‌ویستیی ئاوێزانی باڵای گوند بوو ؛
ئه‌ی ئه‌مێستا بۆچ گوند چۆڵه،کپه،بێده‌نگ؟
چ ڕووی داوه به‌ره‌ی ئینسان په‌رێشانه؟!
خودی ئینسان سه‌رگه‌ردان و ماڵوێرانه!!
ناوماڵه‌که‌ی هه‌راو هه‌راو بۆ ژین و ژیان،
به‌ڵام ئێستێ زۆر کپتره له بیاوان.
هه‌موو لێره‌ن، کوڕ،کچ،هاوژین،خزم و یاران
به‌ڵام درێخ درێخ له تاقه په‌یڤێ بۆ ژیان،
له تۆزقاڵێ وه‌فا و سۆزی ناو دڵه‌که‌ی جاری جاران.
نه خێزان ،خێزانه‌که‌ی جارانه و
نه‌ش خزم و خوێشێ شک ئه‌به‌ی
هه‌ڵگری عه‌شقی وان ساڵان.
سه‌رده‌م سه‌رده‌می بۆش بۆشه
به‌تاڵ تاڵ،زۆر به تاڵتر
له به‌ها واڵاکانی ژین.
من نازانم چی مرۆڤی به‌م ده‌رده بردووه له ژیان!
ئه‌و ئاسنه‌واڵانه‌ی ئێستێ مرۆ حه‌یرانه حه‌یرانه بۆیان،
کوا گیانه‌که‌م چی‌یان لێهات،
یه‌ک به‌یه‌کیان به ناخی زه‌ویدا ڕۆچوون؟!
ده ئه‌ی ئینسان ئیتر به‌سه،
ده ڕاچڵه‌کێ، ئه‌ی وشیارییه‌که‌ت چی لێهات؟!
به چیت فرۆت به‌های به‌رزی ناو ناخه‌که‌ی
زۆر به‌نرختر له سه‌رپاکی ئاسنه‌واڵاکه‌ی ده‌ستکردت!!
زیندانه، زیندانه ،زیندان
جیهانه‌که‌ی زۆر گچکه‌تر له گونده‌که‌ی جاری جاران.
له‌مێژ ساڵه مرۆ وێڵه به‌دوای خودی ئازادیی دا
ساڵگارانێ دوور و درێژه
به هه‌زاران ده‌بنه فیدای هه‌ر یه‌ک وشه،تاقه په‌یڤێ،
ئه‌ویش ناوی به‌رزی ئازادییه و ئازادییه و ئازادی.
قوربانییه‌کانی ئازادی هه‌تا هه‌ر دێ
فره و فره و زۆرتر ئه‌بن،
ته‌وره‌کانی مل ئازادیش فره‌وانتر؛
که‌چی هیچ کۆڵ نادات به‌ره‌ی ئینسان.
ده ڕابه‌وه هه‌ستی خه‌وتوو
ده به‌سیه‌تی کۆیله‌بوونت بۆ دار،په‌ردوو
ده بپسێنه ،کۆت و به‌ندی مل ئازادی
ده خێراکه نه‌وه‌ک سبه‌ی دادێ نه‌دات بانگت،جاڕت بۆ ڕزگاری.
ده ده‌سبه‌رداری نسێ و سێبه‌ر‌ی کاڵ کاڵترت
له ڕوخساری زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی ته‌مه‌ن به،
هاکا گه‌رده‌لوولێ هات و به‌ده‌م باوه
په‌ڕت وه‌ری،مه‌لی ئازادیی ناو ناخیش
سه‌ری په‌ڕی و هیچ نه‌تزانی.
ده بگه‌ڕێوه گوندی جاران چاوه‌ڕوانه
ئاوه‌دانیی گوند و شاریش
بێ تاقه‌تی کۆڕه گه‌رمه‌که‌ی یارانه.
له کوێی مارشاڵ!
ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌تویست بۆ جیهان،
نها بۆته مێمڵ بۆ گیان.
مارشاڵ سه‌یر که
گونده مه‌زنه‌که‌ت چی لێهات!
ده‌ستکرده‌که‌ت بۆ پێوه‌ندی له مابه‌ینی گرۆی ئینسان،
وا هه‌نووکه تۆڕ له دوای تۆڕ
شیرازه‌ی خێزان تێک ئه‌دا و
گونده جیهانییه‌که‌ی خۆتمان
لێ ئه‌کاته گۆشه‌ی زیندان!!
ئیتر مارشاڵ تۆ ڕابه‌وه،به‌سیه‌تی خه‌و،
گونده جیهانییه‌که‌ت سه‌رپاک
چه‌قیوه‌ته ناو قوڕ و چه‌و.
هه‌ر یه‌که و له سووچێکه‌وه
له په‌نا و په‌سیوێکه‌وه
گیرۆده‌یه و ده‌ناڵێنێ،
هه‌ر وه‌ک شێتان پێده‌که‌نێ؛
یه‌کیش له‌ولا به گریانێ
هه‌ناو و جه‌رگ ده‌سووتێنێ.
"هه‌ی داد هه‌ی بێداد که‌س دیار نییه
که‌س له ده‌ردی که‌س خه‌وه‌ردار نییه"**.
کاکه مارشاڵ جیهانه‌که‌ت وا هه‌نووکه
زۆر وێرانه؛
باسی پێوه‌ندی هه‌ر مه‌که،
جه‌ماوه‌ری ناو گونده‌که‌ت
به ده‌ستیه‌وه په‌رێشانه.
ساڵ ئێستاکه هه‌ر یه‌ک وه‌رزه،
وه‌رز،وه‌رزی لێکدابڕانه
ڕۆژگاره‌که‌ت،ڕۆژگاری ده‌س لێک به‌ردانه.
تۆ چی ئه‌ویست،چی لێ شین بوو،
ڕه‌نجت یه‌کسه‌ر به بادا چوو.
* له شه‌سته‌کانی زایینیی دا بوو که "مارشال مه‌ک لۆهان" (1980-1911)کۆمه‌ڵناس و پسپۆڕی بواری ڕاگه‌یاندن به بیردۆزیی خۆی "گوندی جیهانی" دونیای سه‌رسام کرد. مه‌ک لۆهان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه بوو که جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانێکی ئه‌لکترۆنییه و دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی ئیدی تخووب و سنوور و مه‌ودا چ مانا نادات و له ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه له چرکه‌ساتێکدا وردترین و بچووکترین ڕووداو له‌م سه‌ری دونیاوه بۆ ئه‌وسه‌ری جیهان ده‌گوێزرێته‌وه.
به‌واتایه‌کی دی که‌ره‌سته‌کانی ڕاگه‌یاندنی گشتیی هه‌روه‌ک ته‌له‌ڤزیۆن،ڕادیۆ،چاپه‌مه‌نییه‌کان،ئینته‌رنێت و ... به شێوه‌یه‌کی زۆر قووڵ کار ده‌که‌نه سه‌ر شێوازی ژیانی مرۆ بۆیه دونیای ئه‌مڕۆ ده‌شوبهێنن به گوندێکی جیهانی.
** "هه‌ی داد......" له فۆلکلۆری کوردی وه‌رگیراوه.
به‌هاری 2714