کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قه‌یرانی دارایی هه‌رێم به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات

Monday, 09/06/2014, 12:00

1154 بینراوە





له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قه‌یرانێكی دارایی قوڵ ڕووی له‌هه‌رێم كردووه‌ و دوای زیاتر له‌ پێنج مانگیش حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری بكات،سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه‌ش سه‌لماندی حكومه‌تی هه‌رێم پلان و به‌رنامه‌یه‌كی جددی و ستراتیژی نه‌بووه‌ بۆ ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی قه‌یرانی له‌مجۆره‌ و تاكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندیش كه‌ به‌هێزترین زه‌بری كوشنده‌یان به‌ركه‌وت هاوڵاتیانی ئاسایی به‌گشتی و فه‌رمانبه‌ران بوون به‌تایبه‌تی،به‌جۆرێك له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌مه‌ش چه‌ندین كێشه‌ به‌رۆكی چینی فه‌رمانبه‌رانی گرتووه‌ له‌وانه‌ نه‌بوونی توانای دانی كرێی خانوو و قیستی كۆمپانیا و قه‌رزه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا،ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی رووبدات،لێره‌ و له‌وێش هاوڵاتیان به‌هۆی نه‌بونی په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌به‌ن،له‌به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیانی ئاساییش زه‌برێكی كوشنده‌تریان به‌ركه‌وتووه‌ به‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ په‌نجا هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێم كه‌ كاری كرێكاریان ده‌كرد كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بێكار ماونه‌ته‌وه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ كرێی خانووه‌كه‌ی له‌واده‌ی خۆیدا بدات كۆتایی به‌ژیانی خۆیدا هێنا،شاره‌زایه‌كی بواری ئابوریش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كاره‌ساتی زیاتر و چاوه‌روان نه‌كراو سه‌رهه‌لده‌دات،قه‌یرانی دارایی زۆربه‌ی زۆری كایه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی گرتووه‌ به‌جۆرێك له‌سه‌دا نه‌وه‌دی پرۆژه‌كان وه‌ستاون و بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌جۆرێك بێ‌ بازاری و سستیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌ كه‌ له‌ ده‌ ساڵی رابردوو بێ‌ وێنه‌ بووه‌،ئه‌م قه‌یرانه‌ش وایكردووه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاری خه‌وتوی هاوڵاتیان بێته‌ بازاره‌وه‌ كه‌ پێشتر پاشه‌كه‌وتیان كردبوو و له‌ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ له‌واده‌ی خۆیدا نادرێت به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران ئه‌و پاره‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌یان به‌كاردێنن،به‌شێكی دیكه‌ی هاولاتیانیش به‌ ناچاری په‌نا بۆ قه‌رزكردن ده‌به‌ن،خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی ناومال كه‌ زیاتر له‌ 70 هه‌زار دۆلاری قیستی لای هاولاتیانه‌ ده‌لێت پێش قه‌یرانی دارایی مانگانه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار دۆلاری قیستم بۆ ده‌هاته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌شم بۆ ناگه‌رێته‌وه‌ به‌ڵام خۆم له‌واقیعی ره‌وشی هاولاتیان و فه‌رمانبه‌ران تێده‌گه‌م بۆیه‌ تائێستا زۆرم له‌هیچ هاولاتی و فه‌رمانبه‌رێك نه‌كردووه‌ تا قیسته‌كان له‌واده‌ی خۆیدا بێنێته‌وه‌،خاوه‌ن مولكێكیش ده‌لێت دوو خانووم به‌كرێداوه‌ به‌ڵام ئه‌مسال به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ هیچ مانگێك كرێی خانووم له‌كاتی خۆیدا وه‌رنه‌گرتووه‌،ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌دان كۆمپانیا به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی سولفه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ له‌لای حكومه‌ته‌ پرۆژه‌كانیان راگرتووه‌ و هه‌ندێكیشیان ئیفلاسیان كردووه‌،قه‌یرانی دارایی به‌ته‌واوه‌تی هاولاتیانی توره‌ و بێزار و نیگه‌ران و هه‌راسانكردووه‌ به‌جۆرێك ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ هه‌واڵی به‌په‌له‌ و سه‌ردێری كه‌ناله‌كان بووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌یانی مووچه‌ كام وه‌زاره‌ت ده‌درێت، فه‌رمانبه‌رێكیش ده‌لێت شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تێك دوای بیست و دوو سال له‌حوكمرانی ئینجا دوای 50 رۆژ موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات،ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌پرسێت چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكومه‌ت رۆژانه‌ به‌لێشاو داهاتیان هه‌یه‌ و له‌چه‌ند سالی رابردوش رۆژانه‌ به‌سه‌دان تانكه‌ر نه‌وت فرۆشراون جگه‌ له‌داهاتی خاله‌ سنوریه‌كان كه‌ به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت به‌ڵام كه‌س نازانێت كوا داهاته‌كه‌ی و بۆ نادرێته‌ فه‌رمانبه‌ران،له‌ماوه‌ی رابردووش به‌رپرسێك رایگه‌یاند ژێر زه‌مینه‌كان پڕن له‌فه‌رده‌ دۆلار!!! هاولاتیانیش ده‌پرسن ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رده‌ دۆلارانه‌ ئێستا نه‌هێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێنه‌درێت ئه‌ی بۆچی و بۆ كه‌ی هه‌ڵگیراون؟ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا گرنگه‌ هاولاتیان و فه‌رمانبه‌ران پرسیار له‌حكومه‌ت و له‌خۆشیان ده‌كه‌ن ئایا كه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ كۆتایی پێدێت و كه‌ی موچه‌ له‌واده‌ی خۆیدا ده‌درێت؟ له‌دوایین لێدوانی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت و به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش رایگه‌یاند كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌روات به‌ڵام واده‌كه‌ی دیاری نه‌كرد

(دەنگدراوە: 0)