بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوو پرسیار لە لیژنەکەی پارتی؟؟

Wednesday, 23/06/2010, 12:00



لە مێژووی دەسەڵاتی کوردی بۆ هەر کارەساتیک کە ڕوو دەدات، کاتێک کار هاتە سەر ئەوەی لیژنە پێک بهێنرێت، مانای پشتگوێ خستنیوو بەلاڕێدا بردنی مەسەلەکەیە..
ئەم حیزبە کوردیانە لە شەستەکانی سەدەی ڕا بوردوە خەڵک تیرۆر دەکەن، بە کەیفی خۆیان نەیارانی سیاسی خۆیان یان تیرۆر کردوە یان تەسلیم بەداگیرکەرانی دراوساییان کردوون، کەسیش مقەی لێوە نەهاتووە، بەڵام لە دوای ڕاپەرینی ١٩٩١ و هاتنەکایەی هەلوو مەرجێکی تر، کاتێک دەکەونە ژێر فشاری جەماوەر یان فشاری دەرەوە ، بەپەلە بۆ خۆ دزینەوە لە ئەسڵی مەسەلەکە پەنایان بۆ پێكهێنانی لێژنە بردوە، باشترین نموونەش لیژنەی فایلدارەکانبەسەرۆکایەتی بارزانی و سەرپەرشتی حاکم ڕزگارتا ئێستا بچوکترین هەنگاوی بۆ نەنراوە..
کەواتە بەکورتی و کرمانجی، پێکهاتنی لیژنە یانی چەواشەکاری و درۆ لەگەڵ جەماوەرو خۆ دزینەوە لە ڕاستی..
نموونەیەکی تر، ئەو لیژنەیەی کە بارزانی ووتی پێکی دەهێنم بۆ سۆرانی مامە حەمە..تا ئێستاش سەرداوێکمان دەست نەکەوت گەرچی زوربەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کەرکوک چاک دەزانن کە سۆرانیش لەسەر کامە ڕاپۆرتوو بۆچی و کێ شەهیدی کردوە..
هێشتا کفنەکەی سۆران خوێنی لێدەتکێ کە چی تیرۆری سەردەشتی بەسەردا هات، هەردوو تیرۆرەکەش لە ئەستۆی پارتی و بارزانیدان.کێ دەڵێت هەمان دەستەی تیرۆر نین ؟ لەترسی گەورەبوونی بازنەی تیرۆرو دزەکردنی زانیاریەکان؟
لیژنەکەی ئەمجارە زۆر جیاوازە لەگەڵ لیژنە وەهمیەکانی تردا بۆیە دەمەوێت دوو پرسیاری کورتیان لێ بکەم..
یەکەم:
سەرەتا خودی ئەندامانی لیژنەکە کە گوایە پێک هاتوون لە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێرو ئاسایشی هەولێرو وەزیری ناوخۆ هەرسێکیان بەشێکی گەورەی تاوانەکەیان لە ئەستۆدایە، جگە لەوەی هەرسێکیان سەربەپارتین
چۆن دەبێت ئەوانە لیژنەی لێکۆڵینەوە بن؟
پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات.
ئایا ئەم لیژنەیە تەرمی سەردەشتیان بینیوەو یاخود ڕاپۆرتی پزیشکیان خوێندۆتەوە، ئایا دەزانن کاتێ تەرمەکەی لە موسڵ دۆزراوەتەوە ، چەند کاتژمێر بەسەر شەهید کردنەکەی تێپەڕیوە ، ئایا سەردەشت لە هەولێر کوژراوە یان هەمان ڕۆژ گواستراوەتەوە بۆ موسڵ..
ئەگەر هەر هەمان ڕۆژ لەهەولێر شەهید کراوە، چۆن تەرمێک هەر وا بەئاسانی لەهەولێرەوە دەگوزرێتەوە؟
ئەگەر وا نیە دیسان چۆن توانرا کەسێک بەسەر ١١ بازگەدا بە دەستبەسەری ببرێتە موسڵ..
ئایا بۆچی کەس نازانێت ئەم ڕاپۆرتی پزیشکیە چۆنەوە لە کوێیە بە خودی بنەماڵەکەی سەردەشتیشەوە!!
ئایا ئەم جۆرە چەواشەکاریەو شاردنەوەی ڕاستیەکان، شکی یەقینمان سەد ئەوەندە بە زیاتر ناکات؟
دوای بڵاو کرنەوەی یەکەم لێدوانی چەواشەکاری و درۆی دوور لەڕاستی ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ئێوە بەفەرمانی سەروی خۆتان لێداون دەدەن بە قازانجی بکوژانی سەردەشت..
کاتێکیش کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەوەندە بەئاگابن بەهەزاران دژ بە تیرۆری سەردشت بڕژێنە سەر شەقام، ئەو درۆو چواشەکاریەی ئێوەشیان بەئاسانی بەسەردا تێپەڕ نابێت. ئێوەش وەک جاش قەڵەمەکانی بنەماڵە دەتانەوێت لەڕووی ئەم ڕاگەیاندانەوە ڕووی ڕەشی ترۆریستان سپی بکەنەوە..

پرسیاری دووەم
کاتێک ئێوە دەست بەکار بوون، کەس نەیزانی کێن، دواتر زانرا
دادوەرێکی خزمی سامی عەبدلڕەحمان و وەزیری ناوخۆو بەرێوەبەری پۆلیس و ئاسایش و پاراستن وهتد..
هەموو ئەوانەی ناویان هاتوە سەرتاپایان نەک هەر جێگای گومانن، بەڵکو بەشێکن لە پرۆسەی فڕاندن و تیرۆر کردنەکە..هەڵبەتە پرسیارەکە لێرە ئەوە نیە بەڵکو خۆتان ڕاتان گەیاند کە پرس و ڕا بە کۆمەڵێک رۆژنامە نوس و دەزگای ڕاگەیاندن دەکەن بۆ کۆکردنەوە زانیاری بۆ خزمەت کردنی کەیسەکە، کەچی ڕێک بە پێچەوانەوە یەکەمجار دواتان لەکۆمەڵی دەزگای میدیای ئەهلی کردبوو کە ئامادەی چاوپێکەوتنی لیژنەکە بن، بەڵام لەجیاتی وەرگرتنی زانیاری هەڕەشە و سوکایەتیتان پێ کردوون.
دوا هەواڵیش کە تا ئێستا ئاوێنەو لڤین ئامادەی چاو پێکەوتنی ئێوە نەبوون، گوایە پەنا دەبەن بۆ یاساو وەک داوا کراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن
بۆیە دەتوانین بڵێین بە حەق یاسا سەروەورە، بە حوکمی یاساکانتان، مامەڵەی گرتن و فڕاندن و تیرۆر کردن دەکەن
هەر بەرقەرار بێت ئەم یاسای جەنگەڵە بۆ پاراستنی بنەماڵە!
حەق وایە لەجیاتی بکوژانی سەردەشت دەیان ڕۆژنامە نوس و نوسەر بخەنە کونجی زیندانەکاتانەوە، بەتایبەت زیندانە نهێنیەکانتان، ئاوا دەتوانن درێژە بەژیانی گەندەڵیتان بدەن..
لەکۆتایدا هەر ئەوەندە ماوە بڵێم
پارتی دوای تەمەنی ٦٥ ساڵ تەمەن ، بەو هەموو هێزی پێشمەرگەو جاش و جەیشەی هەیەتی لە هێزەکانی زێرەڤانی و دوو فەوجەکەی مالیکی و٤٠٠٠ حیمایەکەی بارزانی توانای وەڵام دانەوەی بابەتێکی سەردەشتان نەبوو..
زۆر لەوە کەمترو ترسنۆکتر بوون، سەرباری ئەو دەزگا زەبەلاحەی ڕاگەیاندتان کە هەزارەها دۆلار لە پارەی دزراوی ئەم خەڵکەی بۆ سەف دەکەن و کۆنە شیوعیەکان بۆتانی بەڕیوە دەبەن.
نەتانتوانی بە نوسێنێک یان بابەتێک وەڵامی بدەنەوە، بەڵکوو پەناتان بۆ تیرۆرکردنی برد..
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە