کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تۆ ئەژدەهاى تۆ مارى *** تۆ كەى سەرۆك كۆمارى

Thursday, 07/05/2009, 12:00

2380 بینراوە


ئایار 2009

تۆ ئەژدەهاى تۆ مارى
تۆ كەى سەرۆك كۆمارى
ئەو شوێنە كەى شوێن تۆیە
تۆ گشت گیانت درۆیە
تۆ نامۆى لەم دونیایە
سێ بەشى گورگت تێَایە
تۆ دوژمن دین و گەلى
لە ئاستى حەق تۆ شەلى
تۆ بومى تۆ شەمشەمە كوێرى
بۆ كوشتن مللەت فێرى
تۆ بۆ دوژمن نۆكەرى
هەم دووشەش هەم جۆكەرى
تۆ بێ وەفایت , سفڵەیت تۆ
تۆ مامۆستای بۆ درۆ
تۆ ناڕێك و نا باشى
لە شەست و شەشەوە جاشى
تۆ دوژمن گەلى كوردى
تۆ لە نێو دڵماندا مردى
تۆ بەڵاى تۆ خائنى
دوژمن خودا و ئاینى
دونیات خوارد بە فات و فیت
قەد باوكى ڕوحى ئێمە نیت
تا لە دنیاش بمێنین
ناوت بە خراپە دێنین
هەر وایشى تۆ لە راسى
قەد ڕێگاى حەق ناناسى
هەڵبەت دەورو زەمانە
ئیش و كارى پێتانە
بۆ ئەوەى حەق سەركەوێ
ئەبێت هەر لەق بەركەوێ (1)
تۆش سەرجەم گیانت لەقە
دوژمنت ڕاستى و حەقە
تۆ لەم دونیایەدا تاكى
تۆ دوژمن شتى چاكى
تا تۆ لە دونیا بژى
مللەت بە غەم دەكوژى
تۆ میكرۆبى ناو خوێنى
نەخۆشى بۆ خەڵك دێنى
مامۆستاى برا كوژیت
گوناحە تا ئێستا بژیت
تۆ دۆستى دوژمنمانى
هاوڕێى بكوژ كوردانى
تۆ ئەنفالت ئەنفال كرد
تاوانبارتیش ئازاد كرد
على كیمیاوى و سوڵتان
ئەنفال كەرانى كوردان
ئیمزا ناكەیت ئیعدامیان
بویتە بە سەبەب مانیان
بەڵام لە كوردستانەكەى من
لە نێو كۆمەڵێكى ژن
دەڵێیت تاكو ئێسقانم
لە گەڵ ئیعدام پیاوانم
وا دەزانیت خەڵك كەرە
تێناگەن لەو مەخسەرە
گشت دەتناسین بەدناوى
تۆ دوژمن ژن و پیاوى
نە ژن نە منداڵ نە پیاو
حەز ناكەى ببینیت بە چاو
تۆ زۆر لە سەدام دەچى
هەر وەك ئەو بۆ شت ئەچى
بۆچونتان جیاواز نیە
دژى سەرجەم خەڵكیە
یا خوا ئێوەش وەك سەدام (2)
ملتان بگات بە ئیعدام
(1) لەق : مەبەستم نا ڕێكی شەخسى جەلالە
(2) مەبەستم لێرەدا هەردوو حیزب و هەردوو بنەماڵەیە
ئەم هۆنراوە پێشكەشە بە شاعیرەكەى جلال تاڵەبانى شێركۆ بێكەس



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)