کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیندانیکردنی عبدالرقیب یوسف شەرمەزارییەکى تری دەسەڵاتی کوردییە

Wednesday, 08/06/2011, 12:00


لەدرێژەی بەناوهەوڵی چاکسازی وبنبڕکردنی گەندەڵی ، لەدەڤەری زەردی پارتی ، هەندێ هەوڵ دەدرێت . پێم وایە ئەم هەوڵانە هەمووی کاتی و چەواشەکردنی خەڵک و تەسفیەکردنی نەیارانی یەکترە ، بەتایبەتی قوتبەکانی ناو پارتی . چونکە پارتی ویەکێتی ٢٠ سالە بوونەتە گەورەترین قوتابخانە ی پەروەردەکردنی بەرپرسی (گەندەڵ و تاوانبار و ناپاکی گەل و تێکشکانی کەرامەتی تاکی کورد...ئیتر چۆن پێیان دەکرێت بنبڕیان بکەن . درۆ نیە ئەگەر بڵێم ئەمڕۆ زۆرترین مرۆڤی هەر قێزەوەنی کورد لەهەلپەرست و ترسنۆک و دەبل مورال وناپاکی نەتەوەیی کورد لەناو ئەو دو پارتە گیرساونەتەوە و بونەتە هیزێکی بریار دەر بەرادەیەک دەتوانم بڵێم ، چۆن ئەمەریکا پڕەلەلوبی جولەکەی سیاسی هەرگیز چاوەڕی ناکرێت رۆژێک لەرۆژان دژ بە ئیسرائیل هەنگاو بنێ ،. دەسەڵاتی کوردیش بەهەمان شیوە لۆبی مرۆڤە کوردەکانی لە داهات دز ، فایلدار و کۆنە مەفرەزە تایبەتی و سەرۆک جاش و قارەمانەکانی کورد کوژی و بازرگانە گەورە سیاسیەکانی کورد ، لەترۆپکی دەسەلاتن. ئەمە جگە لەوەی دەمێکە ئەوەم راگەیاندوە ئاوە پیسەکەی سیاسی کوردستانی باشور ، لەسەروچاوەوە پیسە ئیتر جۆگەلە خاوێنکردنەوە سودی چیە ؟ . هەربۆیەشە ئەمرۆ کوردستانی باشور و سیستەمە سیاسیەکەی لەسیتەمێکی هاوشیوەی ئاژەڵی دەچێت (بەهێز بێ هێز دەخوات)
هاوکات لەتەک ئەو هەولەی پارتی ویەکێتی بەناوی چاکسازی کەلەقوتبی یەکتر دەدەن ، دیاردەیەکی تریش هەست پێ دەکەم ئەویش لەو ڕێگایەوە مرۆڤە پاک و رەخنەگرەکانی خۆیان بکەن بەمرۆڤی گەندەڵ و دز و ناپاک ... بەتایبەتی لەو سیستەمە سیاسیەی کوردستان کەهەر خۆیان حاکم و بریاردەرن .
لەچەند ڕۆژی رابردو لەهەندێ لە سایتەکان ئەو هەواڵە بڵاوکرایەوە کە مێژوونوس و شوێنەوارناس عبدالرقیب یوسف لە زیندانی محەتەی هەولێر تەوقیف کراوە بە بڕیارى 341 بۆ ماوەى 14 ڕۆژ. بەراست ئەم خەبەرە تاڵە من و زۆر کوردی تری هەژاند و نیگەران کرد ، چونکە ئەم پیاوە هەرگیز بڕوا ناکەم رۆژێک لەرۆژان لەدلسۆزی زیاتر بەو لاوە بۆکوردی چیتری هەبێت و ناپاکی لەگەلەکەی بکات . ئەم پیاوە ئەوەی من بزانم توانیویەتی سەدان قوتابی لە کوردستان بو دڵسۆزى و خۆشەویستى بۆ شوێنەوار و کولتورى کورد هۆشیار بکاتەوە ، بێجگە لە دۆستێکى یەکجار زۆر کە ئاگاداری خەباتى شوڕشگێڕانەى ئەون لە پێناو پاراستن و زیندوکردنەوەى شوێنەوار و کەلتورى کورد چ لە کاتى بەعسدا و چ لە کاتى دەسڵاتدارێتى کورد. لە کاتى ڕژێمى ێەدام عەبدولرەقیب توانێ بە گژ دائیرەکانى حکومەت و ئەم خەڵکانەى دەستدرێژیان دەکردە سەر شوێنەوارەکان بۆ تێکدان و تەفروتوناکردنیان بوەستێت و شوێنەوارێکى زۆر لە فەوتان ڕزگار بکات وەک خۆم ئاگادارى خەباتى ئەو بوم لەم بوارەدا کاتێ لە کوردستان بوم و دواى ئەوەش کە هاتومەتە ئەوروپا بەردەوام ئاگادارى ئەو خەباتەى ئەوم لە ڕێگاى ڕۆژنامە و گۆڤار و کەناڵەکانەوە. مامۆستا بە ملیۆنان بەڵگەنامەى لە فەوتان ڕزگارکرد بە سەدان سەعات چاوپێکەوتنى لەگەڵ کەسانى بەتەمەن ئەنجام داوە بۆ ئەوەى ئەو زانیاریانەى کە لە ناخیاندایە ببێتە گەنجینەیەکى زانیارى بۆ میللەتى کورد هەروها دەیان هەزار وێنەى گرتوە لە شوێنەوارو ناچە بڵاوەکانى کوردستان. ساڵى 1990 ڕژێمى ێدام ویستە قەڵاى هەولێر وێران بکات بەڵام عبدالرقیب توانى ڕزگارى بکات و پیلانیان سەرنگوم بکات وەک کتێبێکى لەم بارەیەوە بە ناونیشانى (بەرگرى کردنمان لە قەڵاى هەولێر) و هەروەها لەو ساڵەدا کە ێدام بڕیاریدا قەڵاى کەرکوک وێران بکات عەبدولرەقیب نامەیەکى سێ لاپەڕەیی بۆ ێەدام نوسی و دژی بڕیارەکەى وەستا وەک پێشمەرگەیەکى ئازاى شوێنەوارەکانى کوردستان و هەروەها نامەى نوسی بۆ چەندین لایەنى نیو دەوڵەتى بە نهێنى و لەم بارەیەوە کتێبێکى چاپ کردوە بە ناونیشانى (وێرانکردنى قەڵاى کەرکوک و هەوڵدانم بۆ ڕزگارکردنى)کە ئەمە بەڵگەیەکى گەورەیە لەسەر نەترسى و ئازایەتى ئەم مرۆڤە لە دڵسۆزیدا تاکى وەکو خۆی نیە. کێ لە عێراق توانیویەتى بەگژ بڕیارێکى ێدام دا بچێت و پێ بڵێ بڕیارت هەڵەیە. ئەمە جگە لەوەی لەکاتی هەولدانی هەندێ لە بڕیار بەدەستانی پارتی لەتێکدانی گەرەکە کۆنەکەلتوریەکانی شاری هەولێر ، ئێمە لەئەورپا زۆر هەولمان دا کەرێگری بکەین لەو تاوانە گەورەیە ،. ئەویش لەراستە خۆیەوە هەموو تواناکانی خۆی بەگڕ خستبوو بۆ پێشگرتنی ، تەنانەت ئەوەی من بزانم بەهەمان شێوەی ئێستا هەولیان دا زیندانیان کرد وتەنانەت هەوالێ ئەوە بەئێمە گەیشت کەئەشکەنجەشیان داوە .کەی کێشەیە لەو نیشتمانەی ئێمەدا مادام جەلاد حاکم بێت کەواتە قوربانیش هەردەبێت روبەروی سزا دان بێت .
گەر ئێمە ئەمڕۆ دەسەڵاتێکی کوردی نەتەوەییمان هەبوایە دەبوایە گولبارانی نمونەی وەک مامۆستا عەبدورەقیبیان بکردایە نەوەک زیندان باران . هەموو هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیە کەئەو دەنگەش بخنکێنن تابەئارەزوی خۆیان زیاتر بازرگانی بەکەلتور وشووێنەوار بکرێت . لێرەوە رای دەگەیەنم ئەگەر بە زوترین کات ئازادى نەکەن ئەوا لە ئەوروپا کەمپینى بۆ دادەنێین بۆ بەرگرى کردن لە مامۆستا عەبدولرەقیب کە نمونەیەکەى بەناوبانگە لە دەست پاکى و دڵسۆزى بۆ مێژوو شوێنەوار و کەلتورى کورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە