کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


میتی تورك له‌ كوردستان

Sunday, 17/03/2013, 12:00





ئێمه‌ی كورد هێنده‌ی متمانه‌مان به‌ بێگانه‌ و دوژمنه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌مان به‌ برایه‌تی یه‌كتری نیه‌ . متمانه‌مان به‌ به‌رامبه‌ر هه‌میشه‌ وای كردووه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانماندا شكست خواردو بین و نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی له‌ خه‌یاڵی خۆماندا نه‌خشه‌مان بۆ كێشاوه‌ . ئه‌مه‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا زۆر به‌ ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ . كاتێ دوژمن به‌نیاز بوو بێت به‌ زه‌بری زۆرداری له‌ناومان به‌رێت هه‌میشه‌ شكستی خواردووه‌ ، به‌ڵام كاتێ هاتووه‌ له‌ ناو خۆماندا لایه‌نێكی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و كاری له‌سه‌ر كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ، توانیویه‌تی به‌و ئه‌نجامه‌ بۆگه‌نه‌ی بگات كه‌ خۆی نه‌یتوانیوه‌ به‌ده‌ستی بخات . وه‌ك ده‌ڵێن به‌ به‌زی خۆمان سوریان كردوینه‌ته‌وه‌ .
له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕژماندا ئه‌م بێ متمانه‌ییه‌ له‌ ناوماندا هه‌ر ماوه‌ و ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ . پیلان و ئاژاوه‌ گێڕی دوژمنه‌مانیش هه‌ر به‌رده‌وامه‌ . هه‌ر جاره‌ و له‌ ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ كاری خۆیان ده‌كه‌ن . به‌رده‌وام له‌ بۆسه‌دان بۆمان . جارێك به‌ناوی ڕزگاری و پشتیوانی ، جارێك به‌ناوی كۆمه‌كی و هاوكاری ، جارێك به‌ناوی ئیسلام و به‌نگه‌واز بۆ دیینی ئیسلام دزه‌ ئه‌كه‌نه‌ ناومان و له‌ خشته‌مان ئه‌به‌ن . دوژمن زۆر بێ منه‌ته‌ په‌له‌ی نی یه‌ به‌ ئارامی كاری حۆی ئه‌كان . ئه‌وه‌ی گرنگه‌ به‌لایه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئامانجه‌یه‌ كه‌ پیلانی بۆ داناوه‌ . دڵنیابن ناتوانن بگه‌نه‌ ئه‌و ئاواته‌ بۆگه‌نه‌یان مه‌گه‌ر له‌ ناوخۆماندا كه‌سانێك هه‌بن یارمه‌تیان به‌ن و ڕێگه‌یان بۆ بكه‌نه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ته‌واوی خاكی پیرۆزی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئازاد كاری له‌سه‌ر ئه‌كرێت . له‌ناو بردنی ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تیه‌ له‌ مێشكی گه‌نجه‌كانماندا . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته‌ ڕۆژگارێك ئه‌م خاكه‌ پیرۆزه‌ كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری دوژمنان ئه‌و گه‌نجانه‌ بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت له‌وه‌ی كه‌ به‌رگری لێ نه‌كه‌ن . به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بۆگه‌ن ترین و خراپترین نه‌خۆشیه‌ كاتێ ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كات . ته‌نها چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بنه‌بڕ كردنی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه‌ كه‌ دزه‌ی كردۆته‌ ناو مێشكی گه‌نجه‌كانمانه‌وه‌ . ده‌رمانه‌كه‌ی زۆر ئاسانه‌ . ئێمه‌ ده‌توانین له‌ ڕێگای ناساندنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌وه‌ گه‌نجان خان بده‌ین حۆیان بپارێزن و به‌ نه‌فره‌تیان بكه‌ن .
هاوڕێیانم ، نیشتمان په‌روه‌ر و هاو نیشتمانیانم ڕۆژگارێ تێكه‌وتوین گه‌لێك گرانه‌ . ناسانی درست و دوژمن گه‌له‌ك سه‌خته‌‌ . پارته‌ سیاسییه‌كانی خۆمان له‌ تاو پاره‌ و شه‌ڕه‌ كورسی ئاگای له‌ پاشه‌ڵی خۆی نی یه‌ چ بگات به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین قۆناغداین .
رێكخراوی فتح الله‌ گوله‌نی توركی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی فاشیست . یه‌كێكه‌ له‌و ڤایرۆسانه‌ی دزه‌ی كردۆته‌ ناو مێشكی گه‌نجه‌كانمانه‌وه‌ . ئه‌م ڕێكخراوه خه‌ریكی بڵاو كردنه‌وه‌ی تیرۆری‌ فكرین له‌ ناو گه‌نجه‌كانه‌وه‌ له‌ ڕێگای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و زانكۆ و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نیه‌وه‌ ، به‌ ناو بانگه‌واز كردن بۆ دینی ئیسلام گه‌نجه‌كانمان فریو ئه‌ده‌ن دواتر هه‌ر له‌و ڕێیه‌وه‌ ئینتیمای میشتمانیان له‌لا بێ نرخ ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نی یه‌ به‌ناوی كورده‌وه‌ . ئه‌م بێ نرخانه‌ به‌ئاگان له‌وه‌ی گه‌نجی كورد باوه‌شی بۆ خوێندن و ئیسلام كردۆته‌وه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن . نه‌نیا له‌ كوردستانی باشوور زیاتر له‌ 20 قوتابخانه‌یان هه‌یه‌ وه‌ك كۆلێجی سلاح الدینی ئه‌یوبی ، كۆلێجی سلێمانی كچان و زانكۆی عیشق له‌ هه‌ولێر و ده‌یان قوتابخانه‌ی تر له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانی باشووردا . ڕادیۆی ده‌وران له‌ هه‌ولێر چونكه‌ زۆر كات گۆرانی به‌خش ئه‌كات خه‌ڵكی كوێی لێ ئه‌گرن . به‌ڵێ ئه‌مه‌یه‌ ڕادیۆی ئیسلامی بۆ بانگه‌واز ئه‌ی گه‌نجی كورد تێبگه‌ن بیاناسن . ده‌زگای چاپه‌مه‌نی عیرفان كه‌ ته‌نیا كاری وه‌رگێڕانی په‌رتوكی توركیه‌ بۆ كوردی .ئه‌زانن چ حۆره‌ په‌رتوكیك ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ پێویسته‌ ئه‌ی گه‌نجی كورد ئه‌ی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌م . ئه‌مانه‌ ئامانجیان ناساندنی فتح الله گوڵه‌نی توركی نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ به‌ گه‌نجه‌كانمان تا پێیان بڵێن ئه‌مه‌ سه‌یده‌ ئه‌مه‌ پیاو چاكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ هه‌ر سه‌ده‌ جارێك خوا نازڵی ده‌كات . قسه‌كانی ئاڵتونه‌ . گه‌وهه‌ره‌ . ده‌رمه‌چن له‌ قسه‌ی ئه‌وه‌ ته‌نیا ئامانجیانه‌ . جا دوایی له‌ كاتی هه‌لبژاردنه‌كاندا كاریگه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ توركه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت . وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ كوردستانی باكوور ده‌ركه‌وتووه‌ .
پیلانی داهاتووی ئه‌م ڕێكخراوه‌ دوژمنه‌ كردنه‌وه‌ی كه‌نالێكی ته‌له‌فزیۆنیه‌ . ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ته‌واوی پرۆژه‌كانی به‌ پاره‌ی كه‌سانی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌كات و به‌ناوی ئیسلام و خواوه‌ لێیان كۆده‌كاته‌وه‌ . هه‌موو ئه‌و پارانه‌شی له‌و پرۆژه‌ گڵاوه‌كانی ده‌ستی ئه‌كه‌وێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌ینێرێت بۆ وه‌قفی مه‌همه‌ت چیك ی سوپای توركی دڕنده‌ . بۆمب و ئه‌سلیحه‌ی پێ ده‌كڕن ، گه‌ریلاكانی پێ بۆردومان ئه‌كه‌ن . خاكی وڵاته‌كه‌مانی پێ بۆردومان ئه‌كه‌ن . هه‌زاران ماڵیان هه‌یه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستانی باشوور به‌ ناوی به‌شه‌ ناوخۆیه‌وه‌ بۆ قوتابیان . به‌كێ نه‌یان ناسێ ئه‌ڵێ ئه‌مان چه‌نده‌ به‌خشنده‌ن ئه‌ها خزمه‌تمان ئه‌كه‌ن . هاو نیشتیمانانم ئه‌مان له‌و ڕێگایه‌وه‌ سۆزتان ئه‌چوڵێنن . پێده‌چێت باوه‌ڕ نه‌كه‌ن به‌ناو مه‌سئوله‌كانی باشووری وڵاتمان زۆر یارمه‌تی ئه‌م ڕێكخراوه‌ ئه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان هه‌ر له‌و قوتابخانانه‌ ئه‌خوێنن . باوكیشیان ئه‌وه‌ی به‌ گه‌به‌كه‌یدا ڕانابینێ بۆ ئه‌و بێ نرخانه‌ی ئه‌كات . ئای كوردی خۆ خۆر . ڕۆژانێ بوو ئه‌و ئاسایشه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر چاوی گه‌نجه‌كانیان ده‌رده‌هێنا كه‌ كۆده‌بوونه‌وه‌ یان قورئانیان ئه‌حوێند ! ئێستا له‌ ناو ئه‌و شارانه‌دا و له‌ ناو ماڵه‌ به‌ ناو به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی ئه‌و ڕیكخراوه‌دا به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ مێشكی گه‌نجه‌كان پڕ ده‌كرێت . برۆن بیان دوێنن هه‌موویان ئه‌ڵێن سوێند به‌ سه‌ری هۆجا ئه‌فه‌ندی . هه‌فتانه‌ ئه‌و هۆجا ئه‌فه‌ندیه‌ وتاری هه‌یه‌ له‌ یوتوب بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی لێ ئه‌ده‌نه‌وه‌ . په‌رتوكه‌كانی ئه‌ویان پێ ئه‌خوێننه‌وه‌ . ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشوور ئاگاداربن ! ئه‌گه‌ر به‌ فریای خۆتان نه‌گه‌ن مه‌ك خۆتان به‌ڵكو گشت كوردستان و گه‌نجه‌كانتان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن و هۆجا ئه‌فه‌ندی ڕاده‌ستی ئه‌ردۆگانێكی ئه‌كات و ئه‌وكاته‌ ئێوه‌ ئه‌بنه‌ ئیرۆرست .
دوژمنی سه‌ر سه‌ختی ئه‌م ڕێكخراوه‌ ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ی كوردیه‌ ؟ له‌ هه‌ركوێ بێت باكوور و باشوور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای كوردستان فه‌رق ناكات له‌لایان .
له‌ هه‌مووی خۆشتر جگه‌ له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵی له‌ قوتابیه‌كانیان وه‌رده‌گرن وه‌ك سوڵكه‌ر به‌ناو خڵك و بازرگانه‌كاندا ئه‌گه‌ڕێن داوای پاره‌ ئه‌كه‌ن زۆر بێ شه‌رمانه‌ به‌ناوی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و كاری بانگخوازی . ئه‌زانن ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ كوێی ئه‌نێرن ؟؟؟ بۆ وه‌قفی مه‌همه‌ت چیكی سوپای توركیا .
ئه‌مانه‌ زوو زوو گه‌شت رێكه‌خه‌ن بۆ كورده‌كانی باشوور . گه‌شتی توركیایان پێ ئه‌كه‌ن . پێیان ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ توركیای ئێمه‌یه‌ . ئه‌مه‌ ئێمه‌ی به‌ڕیوه‌ی ئه‌به‌ین . سیسته‌می ئێمه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ . له‌ سایه‌ی فتح الله‌ گوله‌نه‌وه‌ .
ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ كوردستان گه‌وره‌ترین شه‌ریكه‌ی بازرگانین له‌گه‌ڵیدا سیخوری ئه‌كه‌ن بۆ سوپای وڵاته‌كه‌یان . ئه‌وه‌ی منی هاندا زۆر كار بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه‌ . خۆیان زۆر به‌ دڵسۆز نمایش ئه‌گه‌ن به‌ڵكو خوایه‌ ئایا باوه‌ربكه‌ین هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ خوشك و براكانمان شه‌هید ئه‌كه‌ن له‌ باكوور تۆ بڵێی بۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ وا به‌سۆزن . برایه‌ك له‌ لڤین ڕاپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌لی كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه‌ و ده‌زگاكانی تری توركیا له‌ باشوور به‌ناوی میتی تورك له‌ كوردستان به‌باشی ئه‌زانم ئێوه‌ش بیخوێننه‌وه‌ .

http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=45

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە