تاڵەبانى: هیرۆ دەڵێت ئەگەر بمرین شارەوانى دەبێت بمانێژێ!
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
هێرۆخان لەسەر ئەركى خۆى هونەرمەندێك ڕەوانەى دەرەوە دەكات بۆ چارەسەرى؟؟؟؟
لەسەر ئەركى هێرۆ خان حەمەى نێرگز ڕەوانەى نەخۆشخانەكانى ئوردن كرا بۆ چارەسەرى، لەوە پێشیش ئەنوەر قەرەداغى موزیك ژەن جارێك بۆ توركیا و جارێكى تر بۆ ئەلمانیا بەهەمان شێوە لەسەر ئەركى ئەم خاتونە ڕەوانەى چارەسەر كرا.
پرسیارێك خۆى قوت دەكاتەوە كەئایا ئەگەر ئەوەندە نەدار بن خانەوادەى ئەم سەركردەیە واتە خانەوادەى تاڵەبانى، تا شارەوانى پارەى كفن و دفنیان بۆبدات. ئەى ئەم پارەیە لەكوێ هات ئەم خانمە تاوەكو لەسەر ئەركى خۆى ئەم ئەزیەتە بكێشێ و هەر رۆژەو هەر كێى كەیفى بینێ ڕەوانەى دەرەوەى ووڵاتى بكات بۆ چارەسەرى و سیاحەت؟؟؟؟؟؟؟؟.
ئەى ئەگەر پارەكە پارەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە!!!! بۆچى یەكێتى چەندین ساڵە دەستى دەستى بەو پێشمەرگە كەمئەندامانە دەكاتو تاوەكو ئێستاش نەهیچى بۆكردون نە ڕەوانەى دەرەوەیان دەكات بۆ چارەسەرى، بگرە هەندێكیان لەناوەوەى ووڵاتیش چارەسەریان هەیە بۆیان ناكرێت.
باشە ئەگەر بەدارایى یەكێتى دەكرێت، ئایا ئەوانە موستەحەقترنین كەبەشێێكى جەستەیان كردە قوربانى ئەم حیزبە. ئایا ئەو كەسانە موستەحەقتر نین كە چەندین ساڵە بەم دەردە دەناڵێنن، نەك چەند مانگێك. ئایا دواى واژۆكردنى پەیمانى ئاكار ئەوە ئەخلاقە بەرامبەر ئەو پ.م كەمئەندامانەى سەنگەر دەكرێت كەلەسەرجەم شارەكانى كوردستانەوە هاتن بۆ نەخۆشخانەى شۆڕش لەسلێمانى و ئامادەى بەردەم لیژنە بوون، تاوەكو ئێستاش تەنها دانەیەكیشیان تەنانەت لە ناوەوەى ووڵاتیش چارەسەرى بۆنەكراوە نەك دەرەوەى ووڵات؟؟؟.
بۆیە پێویستە كەمئەندامانى سەنگەر هەڵوێست وەرگرن بەرامبەر ئەم سوكایەتى پێكردنە كە بەرامبەریان دەكرێت، هیچیتر هەڵنەخەڵەتێن بە بەڵێنەكانى بانگەشەى هەڵبژاردن. ئائەوەتا بەقەد گۆرانى بێژێك و موسیقا ژەنێك حیسابیان بۆ ناكرێت.... خوێنى ئەوان خەڵكى تر بەرى ڕەنجەكە دەخوات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست