ماندێلا خەڵاتی ئاشتی ئەتاتورکی ڕەتکردەوە
Friday, 06/12/2013, 12:00
2244 بینراوە
وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە
نێڵسن ماندێلا لەدوای ئەوەى لەلایەن کۆماری تورکیاوە ناوزەدکرابوو بۆ خەڵاتی ئاشتی ئەتاتورک لەساڵی ١٩٩٢، بڕیاریدا ئەو خەڵاتە ڕەت بکاتەوە. ئەمەش دەقی وەرگێڕاوی ئەو بڵاوکراوەیەیە کە پارتەکەى ئەو کات بۆ ڕاگەیاندنەکانی ناردووە.
بڵاوکراوە لەسەر خەڵاتی ئەتاتورک بۆ نێڵسن ماندێلا
١٢-ی ئایاری ١٩٩٢
کۆنگرەى نیشتمانی ئەفریکا ئاگاداری ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا-یە کە خەڵاتی ئەتاتورک پێشکەش دەکرێت بە سەرۆکی کۆنگرەى نەتەوەیی ئەفریکا لە ١٩-ی ئایار.
نێڵسن ماندێلا هەموو ژیانی لەخزمەتی دیموکراسی و مافەکان و ئازادی لەچەوساندنەوە بەسەر بردووە.
کۆنگرەى نیشتمانی ئەفریکا دەخوازێت تەواو ئاشکرا بەیان بکات کە بەڕێز ماندێلا خەڵاتی ئەتاتورکی پەسەند نەکردووە و هیچ پلانێکیشی نییە سەردانی تورکیا بکات. هەڵوێستی کۆنگرەى نیشتمانی ئەفریکا ڕەنگدانەوەى هیچ دیدێکی نەرێنی بۆ کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەرى تورکیای هاوچەرخ، نیە.
بڵاوکراوە لەلایەن هۆبەى زانیاری و بڵاوکردنەوە (پارتی کۆنگرەى نیشتمانی ئەفریکا)
سەرچاوە: ماڵپەڕى فەرمی پارتی کۆنگرەى نیشتمانی ئەفریکا