کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ســه‌رۆك قــسه‌ بـۆ کێ ده‌که‌یت

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


سه‌رۆك قسه‌ بۆ کێ ده‌که‌ی ؟
یان خۆڵ له‌ چاوی کێ ده‌که‌ی ؟
تۆ بڵێ ی که‌ که‌سێ مابێ
باوه‌ڕی به‌قسه‌ت مابێ
تۆ قه‌ت له‌ خۆتت پرسیوه‌ ؟
سه‌رمایه‌که‌ت چۆن بۆ باری ؟
ئه‌ی قه‌ت له‌خۆتت پرسیوه‌ ؟
ناژیت له‌ ناوه‌ندی شاری
خۆ خوا موعجیزه‌ی نه‌ناردووه‌
ئاوا سه‌دان ملیارد بێت
تۆمان کردووه‌ به‌سه‌رۆك
نه‌ك بازاڕو دوکانت بێت
ئه‌ی خۆ کوڕت نه‌مان دیووه
ڕۆژێك پێشمه‌رگه‌ی کورد بووبێت
تۆزێ ئاره‌قی ماندوێتی
بۆ ووڵاتی کورد ڕشتبێت
خێره‌ وا زوو پێش ته‌مه‌نی
پله‌ی شانی به‌رزتربێت
به‌بێ کۆلیژی سه‌ربازی
یه‌که‌می ده‌وره‌که‌ی بووبێت
سه‌رۆك قسه‌ بۆکێ ده‌که‌یت
ئیتر فریوی کێ ده‌ده‌یت
کوڕی خه‌ڵکی نانی نه‌بێ
پۆستی تر به‌ کوڕت ده‌ده‌ی
له‌کام ئه‌تڵه‌سی سیاسی
ووڵاتی منت داناوه‌
ئه‌و ڕژێمه‌ی وابه‌فیشه‌ك
له‌سه‌ر سکی کورد دات ناوه
ناوت ناوه‌ دیموکراتی
ئه‌ی سه‌رۆکی ووڵاتی بکوژی ئازادی
ئه‌وکاته‌ی که‌ ڕێژوان و سورکێوتان کوشت
بۆ سه‌رخۆشی به‌ پێ یه‌کانت نه‌هاتی
خۆ ئه‌و شه‌هیده‌ لاوانه‌
پاره‌ی کارتێکیان پێ نه‌بوو
وه‌ك کوڕه‌که‌ی جه‌نابت
کارگه‌ی شیش و مۆبایل و
کۆمپانیای نه‌وتیان نه‌بوو
ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌شکرێ نۆکه‌ری چه‌کدار
ده‌بابه‌ی تورك و عه‌ره‌ب و
کاتوێشای سه‌رسنوری
ئێرانیان پێ نه‌بوو
ئه‌وان به‌به‌ردی کوردستان
په‌رژین ده‌که‌ن بۆ نیشتیمان
سه‌رۆك قسه‌ بۆ کێ ده‌که‌ی
به‌خه‌یاڵ فێڵ له‌کێ ده‌که‌ی
ئه‌م شه‌ڕه‌مان شه‌ڕی پیرۆزی و
ئازادی و جیهادێکه‌
بۆ جیا کردنه‌وه‌ی خوا و شه‌یتان
با پیرۆز بێ شۆڕشی گه‌ل
دژی دزان
بۆ شــایه‌تی ئه‌مــه‌ مــــه‌یدان





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە