غه‌رامه‌کردنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ده‌ستگیرکردنی سۆران عومه‌ر کوردستان ده‌کاته گۆنتانامۆ.
Saturday, 21/03/2009, 12:00
1685 بینراوە
هوشیارکردنه‌وه‌و ڕۆشنبیرکردنی تاکی کورد کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی پێکهێنانی شۆڕشێک بوو به‌ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، گه‌ر ئه‌م چه‌مکه له زه‌مینه‌ی گه‌شه‌کردنی شۆڕش دا سه‌وز نه‌بوایه ئیتر جیاوازی یه‌کێتی و حیزبه‌کان پێش خۆی وه‌ک چرایه‌کی لێ ده‌هات بێ پڵیته‌ی ڕۆشنایی ده‌ر . ئالێره‌وه یه‌کێتی بوه خاوه‌نی داهێنانێکی تازه‌ی بنیاتنانی ئازادی بیر‌و قه‌ڵه‌م بۆ ساته‌کانی سه‌رکه‌وتن ، به‌عس ته‌نها له چه‌ک و تاقم‌و تفه‌نگ و ڕیشی پێشمه‌رگه نه‌ده‌ترسا به‌ڵکو ئه‌وه خولی ڕۆشنبیرکردنی کادره‌کان بوو زراوی ڕژێمی ته‌قاندبوو ، گۆڤاری وه‌رزی کۆمه‌ڵه‌و ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نوێ و ئهلشهراره ده‌ستپێکی ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک بوو بۆ دواڕۆژی داوی ساته‌کانی حیزبی به‌عس تا نه‌وه نوێکانی داوی شۆڕش به‌م پێشخانه‌وه ده‌زگا و چاپخانه‌ی سه‌رده‌میانه دامه‌زرێنن و له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆکانه‌وه قه‌ڵه‌مه بوێره‌کان مه‌چه‌کی بوێری لێ هه‌ڵکه‌ن و ئه‌مان ببنه ته‌واوکه‌ری ڕۆڵی ئه‌و خه‌باتگێرانه‌ی که مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دان به‌رهه‌می ئازادی ببین و بزانن ئایا گه‌لی کورد چۆن ده‌توانێت چیژ له‌و ئازادیه ببێنیت .
مخابن ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت یان ده‌بیسترێت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دروشم و په‌یامی شه‌هیدانه و پێشتر‌و ئێستاش شاڵاوێکی توند به‌ره‌و ڕووی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و نوسه‌ره‌کانیان بۆته‌وه هه‌ر له تیرۆرکردنی جه‌سته‌یه‌وه بگره تا ڕاپێچکردنیان بۆ زیندان و لێدان و بێحورمهتی کردن پێان و نوێترینیشیان غه‌رامه‌کردنی سه‌رنووسه‌ری پێشوی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی کاک (عه‌بد عارف) و خودی ڕۆژنامه‌که‌ش ،پاشان ده‌ستگیرکردنی (سۆران عومه‌ری)سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (ڕێگا) .
ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون وێڕای ئیدانه‌کردنی هێرش و فشار بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆکان ، وه‌ک ئامرازێکی ده‌مکوتکردن و له‌قاڵب دانی کۆمه‌ڵگاشی ده‌بینین به خواستی حیزب و سه‌رۆکه‌کانیان . ئه‌وان که ناتوانن خۆیان چاک که‌ن په‌لاماری ئازادیخوازان ئه‌ده‌ن، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته ده‌می تونێلێکه که ئه‌وسه‌ری ده‌چێته‌وه سه‌ر زیندانێک ، بۆ زیندانیکردنی گه‌لێک ، بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون شان به شانی ئازادیخوازان کار بۆ داخستنی ده‌می تونێله‌که ده‌کات.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
19-3-2009