کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م وێنه‌یه‌ چیمان پێ ده‌ڵێت ؟

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


به‌رهه‌م ساڵح و نێچیر بارزانی ، دووکه‌سایه‌تی دیاری ئه‌مڕۆن له‌ باشوردا .چۆن گه‌یشتونه‌ ئه‌م پله‌و پایه‌یه‌؟ ئه‌وه‌ بۆ هه‌موان جێگه‌ی پرسیاره ‌و ده‌بێ هه‌تا ماوین به‌دوای وه‌ڵامه‌که‌ی وێڵ بین، گرفتی و پرسیاری ئێمه‌ له‌وه‌دا نییه، که‌‌ ئه‌مانه‌کێن؟ به‌ڵکو له‌وه‌دایه‌ ئه‌مانه‌ خۆیان وانیشان ده‌ده‌ن دڵسۆزی گه‌لێکن و ئه‌مانه‌ بۆ کوردستان سوتاون.
ئه‌مڕۆ له ‌مێدیاکانی پارتییه‌وه‌ هه‌واڵی ڕوفاتی 106 ئه‌نفالکراومان بیست، که‌چی مێدیای یه‌کێتی ده‌ڵێ ته‌رمی 104 ئه‌نفالکراو گه‌یشته‌وه‌ نیشتمانی دایک. ته‌نانه‌ت ئه‌مانه‌ له‌ماتماتیک و سه‌رژمێرییدا کۆڵن، چونکه‌ شه‌هیده‌کان چه‌نده‌ گرنگ نییه به‌ لایانه‌وه‌،‌ به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ده‌فته‌ دۆلار و بلۆکه‌ دۆلار بوایه‌ به‌ده‌قیقی خۆیان ده‌یان زانی چه‌نده‌ و هه‌ڵه‌یان تێدا نه‌ده‌کرد.
نێچیر و به‌رهه‌م له‌وێنه‌یه‌کی شه‌رمندا لاشه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ ئێسکی منداڵێک بێت دایکێ خوشکێکی ئه‌نفالکراومان بێت .
لای ئێمه‌ گرنگ نییه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لای ئێمه‌ هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ و ناجوامێرانه‌ی ئه‌م دوو پیاوه‌ خائینه‌یه‌، که‌ وه‌کو ئه‌کته‌رێک ئه‌و ڕۆڵه‌یان به‌خۆیان داوه‌، تا وا بگه‌یه‌نین ئه‌مه دوو که‌سی دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ن و به‌ راستیی خه‌مبارن.
ڕاستییه‌ هه‌فته‌ی رابردوو نێچیر له‌تورکیا بوو ، چ پرۆتۆکۆڵێکی نهێنی له‌گه‌ڵ تورکدا به‌ستوه بۆ ملشکاندنی کورد،‌ ناشزانین به ‌چ ناونیشان و پۆستێکی حکومیی چووه‌؟ نایزانین بۆ له‌وێ ناوی کوردستانی به‌ زاردا نه‌هات؟ نایزانین ؟
به‌رهه‌م ده‌ڵێ عه‌ره‌ب له‌کاتی ئه‌نفالدا عه‌ره‌ب و دنیای ئیسلام چاویان نوقاندبوو به‌لام ئیستا نا.
ئیستا عه‌ره‌ب چاوی کراوه‌یه‌ کورد داوای نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت بودجده‌مان بۆ بنێرن قه‌ره‌بووی مردۆکانمان بکه‌نه‌وه‌، ده‌ژین له‌عێراقدا ئێمه‌ هیچمان ناوێ.

خوێنه‌ری ئه‌زیز ...
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌یری ئه‌م یوتوبه‌ بکه‌ بزانه‌ به‌رهه‌م چۆن و چی ده‌ڵێ به‌عه‌مری موسای شۆڤێنی، بزانه‌ به‌رهه‌م به‌چاک و به‌ خراپ باسی کورد ده‌کات نه‌ک ئه‌نفال!
به‌رهه‌م و نێچیر دوو تاوانبارن، دوو بازرگانن، که‌ یاری به کێشه‌ی کورده‌وه‌ ده‌که‌ن، سه‌رتاپایان پلانه‌ بۆ کۆیله‌کردنی کورد.
نێچیر به‌ دانپێدانی خۆیدا 3600 جاشی پارتی له‌ شه‌ڕی په‌که‌که‌دا به‌کوشت داوه‌، به‌رهه‌م هه‌موو شتێک له‌پێناو داڕزانی کورد و نیشتمانه‌که‌یدا ده‌کات و کردویه‌تی .
ئه‌مانه‌ هیچ مافێکیان نییه، که‌‌ له‌ حزوری پیرۆزیی شه‌هیداندا قسه‌بکه‌ن.
پێویسته‌ سنورێک بۆ ئه‌م که‌سه‌ گومانلێکراوانه‌ دابنرێت.
سنوردانانیش پێویستیی به‌ هێزێکی شاراوه‌ی کوردیی هه‌یه‌، که‌ تا ئه‌مڕۆ بوونی نییه‌، هیوادارم ئه‌و هێزه‌ دروست بێت و ئه‌م ناپاکانه‌ ته‌مێ خواردوو بکات.

 کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ بینینی فلیمه‌ ڤیدیۆیه‌که‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە