ئاخر تاکه‌ی ئه‌م سته‌مه ؟؟ بۆ قبوڵی ئه‌که‌ین ؟!
Monday, 26/09/2011, 12:00
.. به‌ڕێزان ، خوێنه‌ران ، کوردستانپۆستی خه‌مڕه‌وێن و هه‌وارگه‌ی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان . تورک گوته‌نی مه‌راقێکم له دڵدایه و بۆتان باس ده‌که‌م به‌ڵام تکایه ئه‌گه‌ر به باشتان زانی بۆم بڵاو بکه‌نه‌وه . من له دیمه‌نێکی شاره دێرینهکهمهوه ، سه‌رجه‌م حکایه‌ته‌کانی ترس و تۆقین و سوکایه‌تی پێکردنی که‌رامه‌تی شکاوی خۆمانتان بۆ باس ده‌که‌م . شه‌رت بێت ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ڕه‌فیق حیزبی و حه‌ره‌س جمهوریهکانی ئه‌وانه‌وه ده‌یبینین ، له سه‌رده‌می حوکمی سه‌دامدا نه‌گه‌شتبوو به‌و ئاسته . هه‌مان چه‌ته و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی سه‌دام ، ئه‌مڕۆ به جامانه‌ی سوره‌وه فهلاقهمان ده‌که‌نه‌وه .
له کوردستاپۆستی ئازیز و بوێره‌وه که بوته ده‌ربه‌ندێک هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادانه‌ی لێوه‌رگرین ، مه‌راقه‌کانی خۆمانی تیادا بگێڕینه‌وه ، زۆر باس و ڕوداوی ڕۆژانه‌ی شاره داگیرکراوه‌که‌مان له لایه‌ن جامانه سوره‌کانی 31 ی ئابه‌وه ده‌بیستینه‌وه .
با منیش له بری زیاتر له دووسه‌د که‌سی تۆقێنراوی به‌رده‌م خه‌سته‌خانه‌ی ڕزگاری که حه‌ق وابوو ناوی خه‌سته‌خانه‌ی 31ی ئاب بێت ، دیمه‌نێکتان بۆ بگێڕمه‌وه که ڕۆژانه له سه‌رشه‌قام و کۆڵان و بازاڕی ئه‌م شاره‌دا ڕووده‌ده‌ن و ئهمشارهمان لێ بۆته زیندان و فه‌لاقه‌خانه .
دوێنێ به‌کارێکی ته‌ندروستی ڕێگه‌م که‌وته خه‌سته‌خانه‌ی ڕزگاری و له یه‌کێک له داڵانه‌کاندا که‌وتم به‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌ی کارمه‌ندێکی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه و کوڕه‌که‌ی میرزاکۆیی و پاسه‌وانه‌که‌ی . که خه‌ڵکی ئه‌م شاره هه‌مویان ده‌زانن میرزاکۆیی کۆنه موسته‌شارو چه‌کداری به‌عسیه‌کانه‌و ناوی له لیستی داواکراوه‌کانی که‌یسی ئه‌نفالدایه له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به هه‌مان شێوه‌ی به‌عس داڵده‌یان داون و پڕ چه‌کیان کردن و به‌ریانداونه‌ته گیانی خه‌ڵکی ئه‌م شاره داگیرکراوه‌مان . خۆزگه‌م به غیره‌ت و مه‌ردی ئه‌و کارمه‌نده‌ی بوێره‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ڕزگاری که ئازا‌و جوامێرانه پێ ی ده‌گوتن : ئێوه به شانازیه‌وه خۆتان وه‌ک پاسه‌وانی جاشه‌کان به من ده‌ناسێنن ، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی ئێوه وه‌ک سهرگریه بۆ لێپرسراوه‌کانتان (وه‌ک خۆی بۆم ناگێڕێته‌وه که به‌قه‌د جنێو و ئیهانه‌کانی ئه‌وان ، ئه‌و کارمه‌نده‌ش جنێوی پێده‌دانه‌وه) .
کاتێک بگره‌وبه‌رده‌ی نێوان پاسه‌وانه‌که‌ی میرزا کۆیی و کارمه‌نده‌که درێژه‌ی کێشا ، پشتیوانی کوڕی میرزا له‌ولاوه ته‌له‌فۆنی بۆ باوکی ده‌کرد ، دیار بوو باوکی ئه‌مری پێکردبوون لێ ی دهن تا به خۆشم دێم و به جوته که‌وتنه لێدانی کارمه‌نده بێ دیفاعهکه به به‌رچاوی ئه‌و خه‌ڵکه و به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌سته‌خانه‌ی 31ی ئاب و کارمه‌نده‌کانی تره‌وه ئه‌و کارمه‌نده‌ی خه‌سته‌خانه‌که‌یان په‌لکێشی دهرهوهکرد ، له‌و کاته‌دا کارمه‌نده‌که بانگی پۆلیسه پاسه‌وانه‌کانی خه‌سته‌خانه‌ی کرد که ئه‌رکی خۆیان به‌جێ بهێنن به‌ڵام وه‌ک چۆن له‌به‌رده‌م زانکۆ‌دا چاویان له فڕاندنی زه‌رده‌شت نوقاند له‌بری ئه‌وه‌ی به‌هانای ئه‌و کارمه‌نده‌وه بچن ، سه‌رشۆڕانه چاک و خۆشیان له چه‌کداره جامانه‌سوره‌کان کرد و ئه‌وانیش به به‌رچاوی زیاتر له دووسه‌د که‌سی به‌رده‌م خه‌سته‌خانه‌که که چاوه‌ڕوانی چونه ژووره‌وه بوون که‌وتنه لێدانی ئه‌و کارمه‌نده . ڕاسته کارمه‌نده‌که ئێشی زۆر پێ ده‌گه‌ی ، به‌ڵام دیار بوو دلێرانه هه‌رچی به ده‌میدا ده‌هات پێ ی ده‌گوتنه‌وه و گیان و وره‌یه‌کی به‌رزی پشتیوان عه‌بدوڵایی هه‌بوو . میرزا کۆییش به خۆیی چه‌ند تروبێلێکی چه‌کداره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ ڕزگارکردنی که‌رکوک هاتبێت خۆی ته‌یار کردبوو ، ئافه‌رینی پاسه‌وان و کوڕه‌که‌ی ده‌کرد و چاوترسێکی ئه‌و ئاپۆرای خه‌ڵکه‌شی ده‌کرد و ده‌یگوت ، ئافه‌رین باشتان لێدا ، ده‌نا ده‌مبرد و بێ سهروشوێنم ده‌کرد .. به خۆشمه‌وه ته‌نیا کسپه له جه‌رگمانه‌وه ده‌هات و نه‌مانده‌وێرا ناوبژیهکیش بکه‌ین و ئه‌و کارمه‌نده‌ی بۆ خزمه‌تی ئێمه له‌و خه‌سته‌خانه‌یه کارده‌کات له چنگی ئه‌و پیاوانه‌ی بارزانی ڕزگار بکه‌ین ... که میرزاکۆیی و ڕه‌تڵه ترۆمبیله چه‌کداره‌که‌ی ڕۆیشتن ئه‌وساکه که‌وتینه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و به کارمه‌نده‌مان ده‌گوت ، ڕه‌حمه‌ت له‌و دایکه‌ی شیری داوه به‌تۆ که ئاوا بوێر و ئازایانه ڕوبه‌ڕویان بویته‌وه ، ئه‌وی ترمان له‌ولاوه هه‌ڵی دایه ، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان وه‌ک تۆ بوینانه به‌و جۆره سه‌رشۆڕیان نه‌ده‌کردین ، یه‌کێکی تر ده‌یگوت ، ئه‌گه‌ر ئێمه له 31 و شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شته‌وه بهاتینه قسه ڕۆژمان به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشت ..
منیش له دڵی خۆمدا ده‌مگوت ، ئیدی سه‌ندیکای ته‌ندروستی و که‌رامه‌ت و حه‌ره‌می خه‌سته‌خانه و پۆلیسی پاسه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌سته‌خانه ده‌بێت ڕۆڵیان چی بێت ئه‌گه‌ر به‌م ڕۆژه ڕوناکه ئه‌وا سوکایه‌تیمان پێ بکه‌ن .. هه‌ر ئه‌وکاته بڕیارم دا ، هانا بۆ کوردستانپۆست بێنم که دیمه‌نێک له‌و ده‌یان به‌سه‌رهاته‌ی سته‌می سه‌رئه‌م شاره‌تان پێ بگه‌یه‌نم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست