مسته‌فا چاوڕه‌ش له رۆژی هه‌ینییه‌وه له خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش که‌وتوه، باری ته‌ندروستیی زۆر خراپه
Sunday, 14/10/2012, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، به په‌یامنێری کوردستانپۆست له سلێمانی راگه‌یاندن، که ته‌ندروستی مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی جێگیر نییه‌وه و له‌ژێر چاودێرییه‌کی وردایه، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌یانییه 13 / 10 / 2012 بردویانه بۆ ژووری تیشک، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌یناسێت سه‌ر و چاویان داپۆشیوه. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی پێدا و وتی: ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه سێیه‌م جارێتی که تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ببێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که رۆژی هه‌ینیش شه‌وه‌که‌ی خه‌سته‌خانه نه‌بووه، به دزییه‌وه دکتۆری تایبه‌تی بۆ هێنراوه بۆ شوێنی ده‌وام، دواتر داوای لێکراوه بچێته ماله‌وه پشوو بدات، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌یانیه‌ش هه‌ر زوو هێناویانه‌ته‌وه بۆ خه‌سته‌خانه تا کاتژمێر 2 ش له نه‌خۆشخانه بووه. شایانی باسه ئه‌وه‌ی بیرهێناینه‌وه.
کوردستانپۆست له روودانی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک خوێنه‌ران ئاگادار ده‌کاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست