کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کوردستان هێنده‌ی (مه‌لاوی)ش یاسا به‌رقه‌رار نی یه‌

Thursday, 19/03/2009, 12:00


مه‌لاوی ووڵاتێکی کۆماریی بچوکی ئه‌فریقایه‌ که‌ سنووری ئه‌که‌وێته‌ نێوان زامبیا و ته‌نزانیا و مۆزه‌مبیقه‌وه‌،ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌گاته‌ نزیکه‌ی 14 ملێۆن که‌س و له‌ساڵی 1964 ه‌ وه‌ سه‌ربه‌ خۆیی وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌ریتانیا،سیسته‌می حوکم کردن دیموکراسی فره‌ حزبی یه‌.زۆربه‌ی زۆری داهاتی ئه‌م ووڵاته‌ له‌ ڕێگه‌ی کشت وکاڵه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گاته‌ 7 ملیار دۆلار له‌ ساڵێکدا که‌ ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی توتن،قامیشی شه‌کر،چا،قاوه‌ لۆکه‌.سه‌رجه‌م پێداویستی یه‌کانی له‌ سوته‌مه‌نی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات په‌یدا ئه‌کات.
وێب سایتی بی بی سی چه‌ند ڕۆژێک له‌ مه‌وبه‌ر له‌ هه‌واڵێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ مۆلۆزی ته‌مه‌ن 66 ساڵ که‌ سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌م ووڵاته‌یه‌ هێنرایه‌ به‌رده‌م دادگا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و دزینی 7 ملێۆن دۆلار.لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ له‌ ووڵاتێکی وه‌ک مه‌لاوی که‌ دائه‌نرێت به‌ یه‌کێک له‌ ووڵاته‌ دوواکه‌وتووه‌کانی جیهان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگا له‌م ووڵاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه‌ ، وه‌یاساکانی ووڵاته‌که‌یان به‌ بێ جیاوازی جێ به‌جێ ئه‌کرێت به‌ سه‌ر هه‌موو که‌سێکدا و لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆک کۆماره‌که‌شیان ئه‌که‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تۆمه‌ت بار کراوه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی،
له‌ هه‌مان کاتدا له‌ کوردستانه‌که‌ی خۆمان به‌ ملیار دۆلار دیار نامێنێ و که‌س نازانی چۆن لووش ئه‌درێ به‌ڵام له‌گه ڵ ئه‌وه‌شدا که‌س ناهێنرێته‌ به‌ر دادگا و که‌سیش لێپێچینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵدا ناکرێت. له‌هه‌موو ووڵاته‌کانی جیهان کاتێک وه‌زیرێک یان سه‌رۆک وه‌زیرێک یان سه‌رۆک کۆمارێک له‌ ڕێگای میدیاکانه‌وه‌ تۆمه‌ت بار ئه‌کرێن به‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕێگای میدیاکانه‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا نکوڵی له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ ئه‌که‌ن یان دان به‌ گه‌نده‌ڵیی یه‌کانیاندا ئه‌نێن و داوای لێبوردن له‌ میلله‌ته‌که‌یان ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌له‌ کوردستان ،هه‌ردوو بنه‌ماڵه ی مافیای تاڵه‌بانیی و به‌رزانی و گه‌نده‌ڵچی یه‌کانی تری له‌ وێنه‌ی نێچیر و مه‌سرور و کۆسره‌ت و عومه‌ر فاشیل ،هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار تۆمه‌ت بار کراون به‌ گه‌نده‌ڵیی و دزینی پاره‌و پوولی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی میلله‌ته‌که‌مان به‌ڵام هیچ که‌سێک له‌مانه‌ گرنگیی یه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌داوه‌ به‌و تۆمه‌تانه‌ که‌ ئه‌درێته‌ پاڵیان وه‌ نکوڵیی لێ ناکه‌ن و زۆر بێ باکانه‌ به‌رده‌وامن له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵیی یه‌کانیان.
بێجگه‌ له‌ دیار نه‌مان و لووش دانی ملیاره‌ها دۆلار له‌ لایه‌ن ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌وه‌ که‌ ساڵانه‌ له‌ حکومه‌تی عیراق وه‌ریده‌گرن،چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماله‌ تاوانبار کران به‌ لووشدانی 1600 ملێۆن دۆلار که‌ وه‌ریان گرتووه‌ له‌و کۆنتراکتانه‌ی که‌ کردوویانه‌ له‌ گه‌ڵ کۆمپانیی یه‌ گه‌وره‌کانی جیهانی تایبه‌ت به‌ نه‌وت،به‌ڵام تا ئێستا هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت بۆ پاکانه‌ کردن له‌ خۆیان و نکووڵی کردن له‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ ئه‌درێته‌ پاڵیان ئاماده‌ نین هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌ن له‌م باره‌یه‌وه‌.
دادگاکان له‌ هه‌موو ووڵاته‌کانی جیهاندا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه‌ که‌ ئه‌توانن لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌موو کاربه‌ده‌ستێکی گه‌وره‌و بچوک بکه‌ن کاتێک که‌ سه‌رپێجیی یه‌ک بکه‌ن به‌ڵام له‌ کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ دادگاکان ته‌نها ئیشیان ئه‌وه‌یه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ بکه‌ن و دادگایی ڕۆژنامه‌نووسێک یان ڕۆژنامه‌یه‌ک بکه‌ن کاتێک که‌ ووتارێک دژی گه‌نده‌ڵه‌کان بڵاو ئه‌که‌نه‌وه‌ و ڕاستیی یه‌کان ئه‌خه‌نه‌ ڕوو.
له‌ کاتێکدا که‌ گه‌له‌که‌مان چوار ده‌وری ته‌نراوه‌ به‌ چه‌ندین دوژمنی سه‌رسه‌خت ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌ش بوون به‌ دوژمنێکی تری سه‌ر سه‌خت که‌ ڕێگه‌ ئه‌گرن له‌ به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه‌کردنی گه‌له‌که‌مان.ده‌یان ساڵه‌ گه‌لی کورد سه‌دان هه‌زار قوربانی داوه‌ و ده‌ریایه‌ک خوێنی به‌خشیووه‌، ئایا بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ بگات به‌ئامانجه‌ ڕه‌واکانی خۆی و به‌ ئازادی و یه‌ککسانی و سه‌رفرازی بژی یان بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ ببێت به‌ کۆیله‌و خزمه‌ت کاری ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌؟گه‌نده‌ڵه‌کانیش ببن به‌ ملیاردێرو بانکه‌کانی ئه‌روپاو ئه‌مریکا پڕ بکه‌ن له‌ دۆلاری دزراو؟ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ گه‌لی کورد به‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانیی یه‌وه‌ به‌یه‌ک ده‌نگ به‌ره‌و ڕووی هه‌موو ئه‌و چه‌ته‌ و گه‌نده‌ڵانه‌ بێته‌وه‌ که‌ یاری به‌ چاره‌نوسی ئه‌که‌ن و ته‌نها بیر له‌ دزیی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن خیانه‌ت ئه‌که‌نه‌وه‌؟
 [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە