"........تۆ بڕۆ بۆ لای چیاکان"
Wednesday, 05/06/2013, 12:00
لە هەنگوین زمانی کوردیدا دەستەواژە و مەتەڵی وا هەیە کە قەت قەت لە ناو ناچن. وەکی تاقمێک کۆنە پەڕتوکیش نین کە پاشی هەزاران ساڵ تەنیا وشەیەکیشنە لێیان زیاد دەبێ و نە لێیان کەم دەبێتەوە. ونە لەگیل رێڕەوی سەردەم دەگونجێ .ئەو دەستە واژەیە پەیوەندی بە ژیانی کۆمەڵگا، بە مێژووی کورد وبە تاکی کورد هەیە. ئەو دەستە واژانە رێگوزەرێکی بە قووەتن بۆ هزر ورامانی ئێمەی کورد ،دوور نومای ئاوێنەیەکن بۆ خۆ دیتنەوە وبە خۆ دا چوونەوە. رێبازێکی تەواو زانستین لە مەڕ پێکهێنانی ئاڵو گۆڕ بۆ تاکی کورد و بۆ هەموو مرۆوایەتی .
سروشتی هزروڕامانی ژیانی مرۆو ئەوەندە ئاڵۆزو ئەوەندە جێگای رامانە لە هەمان حاڵدا ژیانی مرۆو سناریویەکە کە بەشێکی بە دەستی ئێمە تۆمار ناکرێ .کەسانێک لە هەورازو نەشێوی تەمەندا سەرکەوتو هەنگاو داوێژن کە بە پێی توانا لە ئەدەبیات وفۆلکلۆری نەتەوەی خۆیان ورد ببنەوە وهەتا ئەو کاتەی کە بۆیان دەڕەخسێ لە کات وساتی بیکەنە ئاوێزەی گوێچکەیان .دەستەواژەوی: ئەگەر چیاکان نایەنە لای تۆ، تۆبڕۆ بۆ لای چیاکان .لێکدانەوەی فەلسەفی ئەو هەنگوین ڕستەیە وەستای خۆی گەرەکە وکاری من نیە . بەڵام مەبەستی سەرەکی من لەو وتارەدا نیشاندانی رووی خودای راستیەکانە لە ٣٤،تا ،٣٥ ، ساڵ لە رابووردوی حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردوستانە .(پژاک ، ماوەی ١٢ ساڵە دامەزراوە هەتا ڕادەیەک بە دوورە لەو رەخنانە بەو واتایە نایە کە نابێ رەخنەی لێ بگیرێ) کە پرسیاریکی مێژوویی مەزن بەر دەرگای ماڵی چۆل ووێرانی ، کۆی سەنجەق و زڕگوێزەڵەی لێ تەنیون وەکی سێبەر هەنگاو بەهەنگاو لە گەڵیانە، پرسیار ئەوەیە : لە داهاتوی نزیک یا دوور دا کە ئێوە گەڕانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردوستان (خودای نەخواستە) چەتان پێیە بۆ گوتن ؟ ئەگەر خەڵک لە ئێوەی پرسی هەتا ئەو رۆکە لە کوێ بون ؟ جوابتان چیە؟ ئەگەر خەڵک لێی پرسین قزڵباشەکانی کۆماری ئیسلامی یا و پۆی ژیانی ئێمەیان دادڕ دادڕ دەکرد بۆ دیار نەبون ؟
ماڵ نەماوە برینی شمشیری دوو سەری قزڵباش وەبەر نەکەوتبێ، دارو بەردی وڵات گوڵە شەهید دایپۆشیوە ، سنگی دایکی رۆڵە کوژراو نەماوە پڕ نەبێ لە دەردی دووری و بێ دەرەتانی ، بۆ پێم ناڵێن لە کوێی ئەو قوناخەن ؟ چوار وەرزی ساڵتان شەختەیە داری تەمەن و کڵۆڵ دابڕان وبە لێشاوەو چوار وەرزی ساڵ سیخوار زەدەن .
نزیک بە هەژدە ساڵ لەوەی پێش لە یەکێک لە شارەکانی تورکیە بە ڕێککەوت توشی ئاشنایەکی دوورهاتم، زۆرم پێ سەیر بوو باوەڕم نەدەکرد بۆ خۆی ودوو منداڵ چاوەڕوانی جواب بوو تا دەرباز بێ شەو پێکەوە بوین پەرۆش نیگەران مات ومەلول ،ئاخر پێشمەرگەیەکی ئازا و فەرماندە هێزێکی وشیار ،هەندەران و تۆ؟ گوتی لێم گەڕێ جا ئەوەحاڵە ، ئێمە شەڕدەکەین بیانی دەیخوا؟ کاتێک کە دوکتور قاسملوی ڕەحمەتی ئاوا ناجوانمێرانە شەهید کرا چوم کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بووە هەموو ماڵ وسامانی حیزب تەنیا بە ناوی ئەو کراوە ؟(جا کەم یا زۆر) پاس شەهید بونی ببێ ئەوەی کەس ئاگادار بێ هەمووی بەناوی " نەسرین خانمی " خێزانی کردووە ؟ ئاوێ بێنە ودەستان پشۆ . چۆن رێگای هەندەران هەڵنابژێرم .قەت پێم خۆش نەبووە ئەو قسانە باوەڕ بکەم .
ئەو رۆژانە لەتە حیزبی کا خالید عەزیزی لە لایەن چەن کادرو پێشمەرگە گازەندەی ئەوەیان کرد کە جیاوازی زۆر لە شێوەی ژیانی سەرگەورەی حیزب و ئەوانی دی هەیە .دەست کرا بە پینەو پەڕۆیان بۆ سازدانی سناریویەکی تازە کە وا نییە ورەچەی کا خالید دەگەڕێتەوەبۆ ڕەچەی نەمر قازی موحەممەد تەپوتۆزێکیان دروست کرد خەریک بوو چاوی ئەو کەسانە کوێر کەن کە رەخنەیان لەو شێوە ژیانە گرتبوو .
تڕاژیدیای نەتەوەی کورد لە نێوان بەرداشی قزڵباشی بیانی وقزڵباشی خۆماڵیدا هاتۆتە هاڕین وبە جەنجەڕی ىی سیاسەتی خەریکە هەنجن بە هەنجن دەبێ لە پەڕتوکی ، راستیەکان دەڵیمەوە یا ئاوێنەی راستیەکان ، بەڕێز خدر مەرەسەنە دا بۆ خۆی دەلێ : لە کۆبونەوەیەکی حیزبیدا بە قاسملوم گوت ، پێشمەرگە وەزعی باش نیە پێویستی هەیە ودەبێ ژیانی باشتر بکرێ . لە جواب دا گوتی :هەتا ئەمن مابم پێشمەرگە برسی نابێ .
ئەوستڕاتیژیە لە قامووسی کام پەڕتوکی سیاسیدایە ؟ کە کەسێک بە تەنیا بڕیار بدا کێ دەبێ چەک بۆ کێ هەڵگرێ ؟ کێوەکان نایەنە لای تۆ تۆ بڕۆ بۆلای کێوەکان وراستیەکان بدۆزەوە.کێشەیەکی مەزنی وەکو کێشەی کورد بە هزرو رامانی شاغوڵامی هەولێرێ وشارۆنی قەڵاچوالانی سولێمانی وبە مووچە خۆری بێ دەرەتانی کۆی سەنجەق ودەروێشەکانی فارسی وێژی زڕگوی زەڵەنایەتە چارەسەرکردن . جوغڕافیای کوردوستان ، سیاسیە (جێۆپۆلیتیک) و بە کۆکردنەوەی مانگانە دە ئێڕۆ دەئێڕۆ ناگاتە سەر ئەنجام . (کەسانی وام پێ شک دێ هەتا ئێڕۆی مانگانە دەدەن کلکی وشتری دەگاتە عەرزی) .
جەعفەر/ کەریمی / ت/ فەنلەند
٥/٦/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست