!!بۆئه‌وانه‌ی که(سه‌لاحه‌دین)به‌سه‌رکرده‌ی کوردوباوکی خۆیان ئه‌زانن..به‌شی یه‌که‌م.
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1776 بینراوە
سه‌ره‌تا: ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌گه‌رتاکی کوردی وکۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌مجۆره‌ناهوشیارودواکه‌وتووبمێنێته‌وه‌ئه‌وادوای چه‌ندسه‌ده‌یه‌کی تریش نه‌وه‌یه‌کی تردێت وباسی جوانمێری وکوردایه‌یه‌تی ومێژوی پڕسه‌روه‌ری سه‌رانی ئێستای کوردیمان بۆئه‌کات که چۆن بوێرانه‌ئاشبه‌تاڵ وشه‌ست وشه‌ش وسی ویه‌کی ئاب وخه‌نجه‌رله‌پشت دانوبراکوژیان کردووه‌و جه‌لال ومه‌سعود ومه‌لاکرێکاره‌کانمان لێده‌که‌ن به‌شۆڕه‌سواروکوردترین سه‌رکرده‌وقاره‌مان و ووڵات پارێز،که‌بێگومان ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه‌کردویانه‌وده‌یکه‌ن ئه‌گه‌رزیاترنه‌بێ که‌مترنیه‌له‌مل په‌ڕاندنه‌کان ومێژوی خوێناوی سه‌لاحه‌دین وده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌ی،بالێره‌وه ئه‌وباوکه وڵاتپارێزه‌ی ئه‌م نه‌وه !ناهوشیاره زیاتربناسین
سه‌ڵاحه‌دینی یوسف (ئه‌یوبی) 1193-1138
سوڵتانی میسروسوریا، كه‌سوڵتانه‌تی ئه‌یوبی له‌ساڵی 1169 دامه‌زراندووه.له‌بنه‌ره‌تدا كوردبووه‌و له‌تكریت له‌عێراق له‌دایك بووه، كه‌له‌وێ باوكی به‌ناوی (ئه‌یوب) فه‌رمانده‌ی شاره‌كه‌بووه. سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ هێزێكی گه‌وره چوو بۆمیسرله‌وێ له‌ساڵی 1171 بوو به‌هۆی ڕوخان ونه‌مانی خه‌لافه‌تی فاتیم (خه‌لافه‌تی عازد). له‌ساڵی 1174 ده‌سه‌ڵاتی زۆربه‌ی خاكی سوریاشی گرته ده‌ست خۆی ،له‌ساڵی 1187 هێرشی كرده سه‌رخاچ په‌رسته‌كان، ئه‌وه‌ش به‌زه‌ره‌روزیانێكی زۆرله خاچ په‌رسته‌كان، Hattinله دوایدا سه‌ڵاحه‌دین توانی قودس بگرێته‌وه. بۆماوه‌ی دووساڵ سه‌ڵاحه‌دین توانی فه‌ره‌نسیه‌كان له‌سوریاو فه‌له‌ستین به دووربێخێت ،جوابی ئه‌وروپییه‌كان به‌رانبه‌رده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌دین وای له‌ئه‌وروپییه‌كان كرد كه بۆجاری سێیه‌م هێزی سه‌ڵیبی خۆیان خڕبكه‌نه‌وه دژبه‌سه‌ڵاحه‌دین. دوای شه‌ڕێكی دژوارنه‌یان توانی هێزی سه‌ڵاحه‌دین بشكێنن بۆیه په‌یمانی ئاشتیان مۆركرد، له په‌یمانه‌كه‌دا سه‌ڵاحه‌دین ئه‌وشوێنانه‌ی كه گرتبووی هه‌رتێیدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ڕێگا به خاچ په‌رسته‌كان بدات كه‌بتوانن هاتووچۆ له كه‌ناری ده‌ریاوه لهJaffa تا Tyrusبكه‌ن.له ساڵی 1192 سه‌ڵاحه‌دین رێگای به‌خاچ په‌رسته‌كان داكه سه‌ردانی مه‌زار له قودس بكه‌ن. بۆجیهانی ێستا سه‌ڵاحه‌دین وه‌كوسه‌ركرده‌یه‌كی زیره‌ك وچاپوکو(ده‌ستی هه‌ق)داده‌نرێ به‌ڵام لاپه‌ره‌یه‌كی خوێناوی هه‌یه له نوسراوه ومێژوی ئه‌وروپیه‌کاندا
مێژووی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی باپیرانی پادشایه‌تی میسروشام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كورده‌كان له‌رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدا سوڵتان مه‌سحود سڵجوقی یه‌كێك له كار‌به‌ده‌ستانی سوڵتان، پاراستنی قه‌ڵای تكریت به شادی باپیره گه‌وره‌ی ئه‌یوبیه‌كان ئه‌سپارد وبه‌م هۆیه وه شادی له‌تكریت گیرساوه‌ته‌وه، پاش نه‌مانی شادی كوره گه‌وره‌ی كه نه‌جمه‌دین ئه‌یوب بوو له سه‌ركاری باوكی دامه‌زراوئه‌ركی قه‌ڵاداری كه‌وته سه‌رشانی. نه‌جمه‌دین ئه‌یوب برایه‌كی له‌خۆی گچكه‌ترهه‌بووناوی ئه‌سه‌ددین شێركۆبو. دوای له‌گه‌ڵ برای چوون بۆ موسڵ بۆ لای عیماددین زه‌نگی كه فه‌رمان ره‌وای موسڵ بوو. كاتێك كه شاری به‌عله‌به‌ك كه‌وته ده‌ست عیماددینه‌وه به نه‌جمه‌دینی سپارت. نه‌جمه‌دین پیاوێك بووله پیاوه‌هه‌ڵبژارده‌كانیان، به دادوه‌رێكی باش ناسرابوله‌به‌عله‌به‌ك خانه‌قایه‌كی بۆ سۆفیه‌كان دروست كردووه وبه(نه‌جمه) ناوی رۆیشتووه. له پاش مه‌رگی عیماددین زه‌نگی نه‌جمه‌دین وئه‌سه‌دین شێركۆ چوونه لای نوره‌دین مه‌حمود كه پادشای شام بووه، نوره‌دین به كوڕانی شادی گه‌شاوه‌ته‌وه زۆری به‌خێرهێناون و ڕێزی لێ گرتوون. شێركۆی كرده سه‌رداری له‌شكرو شاری حیمسیشی پێسپارد عازدی ئسمائیلی میسرله چه‌نگ فه‌ره‌نسیه‌كان هانی برده به‌رنوره‌دین مه‌حمودكه به‌هاواریه‌وه بچێت. نوره‌دین مه‌حمود سێ جاران شێركۆی به له‌شكرێكی زۆره‌وه نارده میسروهاوكاری عازدی داوه. له جاری سێیه‌م دا له‌سه‌رخواستی عازت شێركۆ شپوری وه‌زیری عازدی كوشت، وه له جێگای ئه‌وكرا به وه‌زیر.له دوای 65 رۆژ وه‌زیرایه‌تی كردن له‌ساڵی 1169 گیانی سپارد.له پاش ئه‌وسه‌ڵاحه‌دینی برازای كرا به‌جێنشین.
سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوری نه‌جمه‌دین ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین لاوێكی شه‌ڕانگێزبووه، هه‌مووكاروباری میسری خستۆته ژێر ده‌ستی خۆی. پیاوێكی به‌نامه نارد بۆلای نوره‌دین وداوای لێ‌كرد بووكه له‌مێژه باوكی خۆی(نه‌جمه‌دین)ی نه‌دیوه، تكای كرد‌بوو كه باوكی ئیزن بدات بۆلای بۆمیسر. نوره‌دین باوكی سه‌ڵاحه‌دینی ئیزندا وبه رێكه‌وت. له رۆژی 24ره‌جه‌ب ساڵی 1169 نه‌جمه‌دین گه‌یشته میسروخه‌لیفه عازدهه‌ربه‌خۆی هاتبوو بۆده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت، بۆوه‌پیرهاتنه‌وه‌ی زۆربه‌ڕێزوحورمه‌ته‌وه پێشوازی لێ‌كردووه. سه‌ڵاحه‌دین داوای له‌باوكی كرد كه‌پۆستی وه‌زیری بخاته ده‌ستی خۆی بۆخۆشی داری ده‌ستی ئه‌وبێت، به‌ڵام باوكی ڕازی نه‌بووه و گه‌وره‌ی و وه‌زیری هه‌رله كوڕه‌كه‌ی خۆی وه‌شانده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ره‌م ساڵی1171 خه‌لیفه عازد نه‌خۆش ده‌كه‌وێ وله‌جێگادا پاش چه‌ند رۆژكۆچ ده‌كات.سه‌ڵاحه‌دین هه‌ركه خه‌لیفه ئه‌مرێ خۆی گه‌یانده گه‌نجینه‌كانی خه‌لیفه وهه‌مووی كۆ‌كردنه‌وه، سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كه‌وته به‌رده‌ستی وه‌هه‌ندێك له‌وشتانه‌ی كه له‌گه‌نجینه‌كه‌ی عازد دابوو، دارحه‌سایه‌ك له‌زمروتی رووت بۆسه‌ڵاحه‌دین ماوه‌ته‌وه.له‌پاش ئه‌وه‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستی كردووه به رێك و پێك كردنی دارایی وداهاتی میسروله شكره‌كه‌ی، دڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌لای خۆداهێناوه وله‌هه‌رشوێنێك باس هه‌رباسی پیاوه‌تی وكارچاكی سه‌ڵاحه‌دین بووه. به‌ڵام چه‌ندکه‌سانێک باسی خراپی سه‌ڵاحه‌دینیان كرد‌بوو،گوتبوویان ئه‌وخۆی به‌پادشا ده‌زانێ وخۆی به پیاوی تۆنازانێ.نوره‌دین دڵی له‌سه‌ڵاحه‌دین كرمێ ده‌بێت، به‌نیازی ئه‌وه ده‌بێ كه بۆخۆی بچێته میسرویه‌كێك له‌جێگای سه‌ڵاحه‌دین دابنێت.
سه‌ڵاحه‌دین كاتێك به‌م به‌زم و ره‌زمه ده‌زانێت باوكی و خاڵی وخزم و كه‌سوكاری خۆی كۆده‌كاته‌وه‌و ئه‌وانیش له‌م به‌زموو ره‌زمه ئاگاداركردۆته‌وه، وه‌سه‌ڵاحه‌دین داوای لێ كردون چیان هه‌یه بیڵێن.
ته‌قیه‌دین كه برازای سه‌ڵاحه‌دین بووه له ناو كۆڕه كه‌دا هه‌ستاوه‌وگووتویه‌تی: ئه‌گه‌رنوره‌دین هه‌رپێی داگرتووهاته میسربه‌له‌شكره‌وه، پێشی لێ ده‌گرین وبه‌گژیدا ده‌چین، ئێمه‌هه‌تا ده‌ستمان چه‌ك بگرێ و خوێن له له‌شمان دا مابێ میسرله ده‌ست خۆمان ناده‌ین. نه‌جمه‌دینی باوكی ووتاره‌كه‌ی به ته‌قیه‌دین بڕی وگه‌لێكی جنێو پێداوه وده‌ری كردووه‌ته ده‌رێ، ئه‌م جار ڕوی كرده سه‌ڵاحه‌دین وپێی گووت:كوڕی خۆم من باوكتم وشه‌هابه‌دینیش خاڵته ئێمه تۆمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ده‌وێت.ئه‌م ووڵاته پارچه‌یه‌كه له‌زه‌وی‌و زاری نوره‌دین مه‌حمود،ئه‌گه‌رئاره‌زوی ده‌ركردنمان بكات ناچارین
بڕۆین، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی سزادانمان بكات سه‌ربه‌فه‌رمانین. كوڕم ده‌بێ ئه‌وه بزانی چۆن که‌فوهه‌ڕه‌شه‌ی نوره‌دین له‌شامه‌وه بۆتۆدێت، ئاواش هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی تۆبه نوره‌دین ده‌گات.ئه‌وه‌ی سرته‌ی خه‌ڵكت بۆ دێنێ دڵنیابه لای خه‌ڵكیش بۆت تێده‌چێنێ. كوڕی خۆم نامه‌یه‌ك بۆنوره‌دین بنوسه‌و پێی‌بڵێ: پێویست ناكات تۆ له‌شكری خۆت بنێری، خۆم وگیانم له‌ژێرفه‌رمانڕه‌وایی ئێوه دایه، تۆچی بفه‌رمووی سه‌رم له ڕێدایه هتد....
كاتێك نامه‌ی سه‌ڵاحه‌دین گه‌یشته نوره‌دین پشووی هاته‌وه سه‌رخۆو مشتووماڵ كرایه‌وه ونوره‌دین جوابی نامه‌كه‌ی دایه‌وه: جگه له تۆ كه‌س له‌سه‌رمیسر نابێ‌و تۆ دۆست و ڕاست و دڵسۆزی منی.
له ساڵی 1172 نه‌جمه‌دین ئه‌یوب له‌سه‌رئه‌سپ هه‌ڵدێراوچه‌ند رۆژێك له‌ناوجێدا نه‌خۆش مایه‌وه‌ودواترگیانی له‌ده‌ست‌داسه‌ڵاحه‌دین باوكی به‌خاك سپاردووه و پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی سوڵتانانه‌ی بۆ داناوه
نه‌جمه‌دین ئه‌یوب شه‌ش كوڕی له‌پاش به‌جێماوه.
1- سه‌ڵاحه‌دین یوسف
2-سه‌یفه‌دین مو‌حه‌مه‌د
3-شه‌مس ره‌وله‌تورانشا
4-سه‌یف ئسلام توغرولته‌گین
5-شه‌هه‌نشاه
6-تاج ملوك بوری
.......................
نوره‌دین مه‌حمود له ساڵی 1173 سه‌رزه‌مینی به‌جێ هێشت، به‌مردنی ئه‌وسه‌ڵاحه‌دین پادشا یه‌تی میسری بۆجێ‌ماوه، به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستاوه وئاڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی به‌سه‌رشامیش‌دا هه‌ڵداوه.سه‌ڵاحه‌دین هێنده‌ی پێ‌نه‌چووكه قودسیشی له‌خاچپه‌رسته‌كان پاك كرده‌وه.
[email protected] !چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن