دانا و داروخان بەسەر سیستمى پەروەردەیى كوردستاندا !
Thursday, 09/05/2013, 12:00
داناى جوانەمەرگ لە روداوێكى تراژیدیدا دیوارى قوتابخانەكەى بەسەرید رووخا و بەكۆمەڵێك هیواى ئەرخەوانیەوە سەرى نایەوە .
ئەم روداوە هەرچیەك بێت ، بەڵام دانا بووە تابلۆیەكى مەرگەساتى ئەم ووڵاتە بێخاوەنە، تاوەكو داروخێین بەسەر ئەو سیستمە پەروەردەییەدا كە سیخناخە لە كەموو كوڕیى گەندەڵى و نامرۆڤدۆستى .!
بەپێى ئەم دەرهاویشتانەى خوارەوە :
1- لەبوارى بیناسازیدا بەبوجەیەكى زەبەلاحەوە گەورەترین گەندەڵى ئەنجام دەدرێت و كەس نیە پیان بڵێت ،بەریچاوتان كلى پێوەیە.
2- سیستمى كارگێڕى خوێندنگەكان بەتەزكیەیەى ناوچەوكۆمیتەى یەكێتى و پارتیە ، بەڕێوبەر و یاریدەدەرەكان هەمووى حیزبین !
3- لەبواری دارایدا هەر وەزارەتەوە هەتا بەرَوبەرێتى یەگشتى و خوێندنگەكان ناشەفاف و پڕ تەمومژاوییە .
4- وەزیرەكانى پەروەردە نا پرۆفیشناڵبوون ، یەكێكیان عەسكەرى ، یەكێكیان مەكتەبسیاسى ، یەكێكیان دبلۆماتكار ، یەكێكیان شارەزا لەووزە ،ئەمەى دوایشیان سەرۆكى زانكۆ نەشارەزا لەپەروەردەى بنە ڕەتى وئامادەیى !!!
5- پرۆگرامى خوێندن شێواو قورس و نازانستى و دوور لە وویستى مامۆستا و حەزى قوتابى و راِى شارەزایان .
6- نەبوونى فەلسەى پەروەردەیى رون و سەردەمیانە ، كەڕەنگى داوەتەوە لەپاشاگەردانى پرۆسەى خوێندن و تەقلیدیى بوونى پەروەردەو فێركردندا.
7- دەستى حیزب لە پرۆسەى خوێندندا باڵادەستەو بەڵگە نەویستە تەنانەت بیناى زۆر خوێندنگە بارەگاى حیزبیى یەكێتى و پارتیە و داگیریان كردوون.
8- یەكێتى مامۆستایان وەك رێكخراوێكى مەدەنى ،كەدەبوو چاودێربێت بە سەر پەروەردەوە ، بووە بەبەشێك لەدەسەڵات و خەمى سەرەكیان زۆركردنى ئەندام و پارە خڕكردنەوەیە .
9- سیستمى پەروەردەو فێرێركردن ، پەروەردەى تیادانیە و تەنها فێركردنێكى كاڵ و كرچە دوورلە پەروەردەى مەدەنى و لیبراڵ.
10- هەردەستكارى كردنێكى سیستمى پەروەردەیى كەتاكو ئێستا ئەنجامدراوە رووكەش و هەڵخەڵتێنەربووەو دووربووە لە ریفۆرمى پەروەردەیى راستەقینە.!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست