کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلا بەختیار ئەوەى بە بێوەژنى ئەیكەیت بە كچێنى بت كردایە

Thursday, 09/04/2009, 12:00

1687 بینراوە


لە كۆبونەوەكەى ئەمڕۆى كەلاردا كە بۆ یادى ئەنفالەكان كرا , مەلا بەختیار فڵتانى و بەو جەماوەرە جەرگ سوتاوەى ووت (ئەگەر توانرا ئێوە لە ئێمە داببڕن ئەوا ئێوە میللەت نین) ,
كۆبونەوەكە بۆ یادى ئەنفال بوو كەچى گۆڕا بۆ كۆبونەوەى حیزبى و لە باتى یادى ئەنفال و دڵدانەوەى كەس و كارى ئەنفالەكان كەچى مەلا بەختیار داواى ئەكرد خەڵك دەنگیان بداتێ , لە دوایشدا ئەو شەكرەى شكاند , منیش ئەڵێم جەنابت ڕاست ئەكەیت ئێمە میللەت نین ئەگەر میللەت بوینایە ئەوەمان لە ئێوە قبوڵ نەدەكرد , ئەگەر میللەت بوینایە ئەبوایە ئەمڕۆ بەرد باران بكرایتایە , ئەبوایە خەڵكى گەرمیان لافیتەیەكیان بنوسیایە وەكو خەڵكى هەڵەبجە بیان ووتایە نابێت ئەم خاكە بە پێى گڵاوى بەعسى و جەلالى و مەلاى پیس بێت , ئەبوایە نەیان هێشتایە دزو گەندەڵێكى وەكوتۆ بێتە ناو سنورەوە , ئاخر چۆن میللەت لە ئێوە دانابڕێ ,ئێوە تەنها لە مانگى چواردا بیرى ئەو كارەساتە جەرگ بڕەتان ئەكەوێتەوە ,ئادەى چیتان بۆ كردون تا منەتى ئەوە بكەیت بە سەر خەڵكدا و خەڵكیش قەرزارو چاو لەبەرى ئێوە بێت ئەم هەژدە ساڵەى ئێوە تیاى حاكم بوون ئەگەر هەر ساڵەى شتێكتان بۆ بكردنایە ئێستا شتێكى تر بوو ئەو كاتە میللەتەكەش ئەوەى لە ئێوە داببڕایە نمەك بە حەرام بوو , حكومەت و حیزبێك منەت ئەكات بە سەر خەڵكدا كە بەرنامە و دارایى ئەو حیزبە بۆ خەڵك بێت بەڵام ئێوە پاروى دەمى مناڵەكانیشمان ئەدزن ,میللەت چۆن لە ئێوە دانابڕێ , تۆ چیت وا بەو میللەتە ئەڵێت ئێوە میللەت نین ئەگەر دەنگ نەدەن بە ئێمە , ئەو كاتەى خەڵك ئەنفال ئەكراجەنابتان بەرنامەى تەسلیم بونەوەتان هەبوو بە ڕژێم و لەگەڵ پاراستنى بنەماڵەى 31ى ئابدا خیانەتتان ئەكرد ,قەت ئەو شەوەم بیر ناچێت تابەیانى بە دوایى تۆدا ئەگەڕاین بۆ ئەوەى فریاى ئەو دوو مەفرەزەیەى مخابەرات نەكەویت و تەسلیم نەبیتەوە , هەموو ئەو پێشمەرگانەى ئەو كاتە زۆربەى تیپەكانى ئەو كاتە ئەوەیان بیر ناچێتەوە كە ڕاتان كردو تا بەیانى ئێمەش بە دواتا ئەگەڕاین , قەت ئەوەمان بیر ناچێتەوە كە یەكەم خەنجەرى ژەهراوى تۆ دات لەم یەكێتیە , ئەو كەسەى بە ڕاستى خۆى بە یەكێتى بزانێ قەت ئەوەى بیر ناچێتەوە كە جەنابتان چ خیانەتێكتان كرد لە یەكێتى , ئێستاش هاتویت لێمان بویتە فەیلەفوس و وانەى پاراستنى ڕیزەكانى یەكێتیمان پێ دەڵێیتەوە , هەى مەلا كەمتیارى بێ ئابڕوو ڕاست ئەكەیت ئێمە میللەت نین میللەت بوینایە لە ئێوەمان قبوڵ نەدەكرد هەژدە ساڵە ئەتكمان ئەكەن , سوكمان ئەكەن , دزیمان لێ ئەكەن , خیانەتمان لێً ئەكەن , ڕاست ئەكەیت هیچ میللەتێك ئەمە قبوڵ ناكات , تەنها كوردە قسە ناكات ,بەڵام ئەو بێ دەنگیە شكێنرا ,ئەم جارە ئەو میللەتەى تۆ بە میللەتى نازانێً پشتتان ئەشكێنن , هەژدە ساڵە ئێوە نانى گەرمیانى و هەڵەبجەییەكان ئەدزن ئێستا لەو بڕوایەدایت ئەمانە جارێكى دەند بدەنەوە بە تۆ , ئەبێت ئەم جارە بۆ هەتا هەتایى خۆت و ئاغاكانت و پارتى و یەكێتیەكەشتان سوك و ڕیسوا بكرێن , نامانەوێت كەسێك بەرگریمان لێ بكات كە خۆى لە ناو یەكێتیدا یەكەم خائین بوبێت , وەشێنەرى یەكەم خەنجەرى ژەهراوى بوبێت , ئەمجارە شەیتان لیستى هەبێت دەنگى ئەدەینێ بەڵام دەنگ نادەین بە ئێوە , ئیتر كاتى كۆتایى هاتنى ئەستێرەى بەختتانە , ئێوە تا زەلیل نەبن نرخى ئەم میللەتە نازانن . ناهەقتان نیە ئاوا دەكەن , شكستان نەبینیوە بەڵام ئەمجارە ئەیبینن و هیچیش فریاتان ناكەوێ , ئەم میللەتە چۆن بڕوا بە تۆ ئەكات كە یەكەم خیانەت تۆ كردت لە یەكێتى, تۆ بویت یەكێتیت بە یەكێتى قەحبەكان ناساند ,ئێستا هاتویت داواى دەنگمان لێ ئەكەیت ,ئەگەر یەكێتى تۆزێ دەنگى مابێت ئەوا بەم زەڕە زەڕەى تۆ ئەوەشى نامێنێ.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)