کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند سەرنجێ بۆ نوسەر (مەریوان هەلەبجەیی)

Wednesday, 21/11/2012, 12:00


لەچەند ڕۆژی رابردودا نوسینێکم بەناوی (به باوهڕ و خۆڕاگرییمان، دۆسیەی ئەنفالمان له سوید کرد به دۆسییهی جینۆساید)

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=79e60bb5

ئامانج لە نوسینەکە ، کۆمەڵی سەرنج و زانیاری و پەند وەرگرتن بوو ،بەداخەوە کاک مەریوان هەلەبجەیی بەپەلە وەلامێکی داوەتەوە ، بێ ئەوەی دوور نزیک لەهیچ شوێنێک ئەو بگرێتەوە !؟ ، بۆیە چەند سەرنجیک دەردەبڕم

ئامانجی نوسینەکە ئەوەبوو

1. بەرلەوەی دەسەلات ، ئیمپراتۆریەتە راگەیاندنەکانی بخاتە گەڕ و بەوروبومەکە بۆ خۆی ببات ، وەک یەکێتی لەکەیسی ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەلایەن سۆسیال دیموکراتی سویدەوە هەولی دا ، یان بارزانی لەکەیسی فرانس ڤان ئەنرانت بەزۆرەملێ هەولی دا خۆی و دەسەلاتەکەی بخاتە شەریکی ، ویستم بەخوێنەر بەدەنگیکی بەرز بڵێم ، ئەوان هیچ کاریگەر وڕۆلیان لەو دەستکەوتە نەتەوەیە نیە ، کە١١ سالە لەئەورپا کاری بۆکراوە و ٦ سالیشە وەک پڕۆژە لەناو پەرلەمانی سوید هەررۆژەی لەدەرگایەکی دەدەین ، وە ئەمە ە شەونوخونی و ئازاری زۆردەیان کەس پیگەیشتوە تاگەیشتۆتە ئەو ئاستە ، بۆیە ئاماژە بەوەکراوە دینەمۆکەی چاک سوید بوە بەلام بەهاریکاری پەرلەمانتارە کوردەکان بەتایبەتی هاوڕیم ((ئامینە کاکە باوە)) کەهەرلەسەرەتاوە تاکۆتاییەکەی لەگەلمان بوە ، جەبار ئەمین لەسەرکەوتنی کۆتایی کەیسەکە رۆلی گرنگی لەهاریکاریکردنمان بینی بەتایبەتی لە ، پێشنیاز و سەرنجەکانی ، جەندین پەرلەمانتاری تری سویدی و کورد لەپارتە سویدیەکان بەتایبەتی چەپ و ژینگە و لەگەل چەندین کادیری تری کورد لەناو پارتە سویدیەکان ، هاوکات لە سەرکەوتنی کۆتاییدا رەوەندی کورد بەتاک و میدیاکانیەوە کاریگەری فشاری زۆر ی هەبوو لەسەر گۆرێنی تێکستەکە بەقازانجی کورد ، بەواتای ئەمە هی ئەو دەستە و هیزە تازەیەیە ، کەوەک لۆبی کورد لەلەوڵاتی سوید دیارکەوتوە ، وە لەو٦ سالەی گەیاندمانە ناو پەرلەمان ، دەسەلات هیچ ڕۆلێکی گرنگی نەببینیوە ،بەپێجەوانەوە چەندین جار ڕیگری و بایکۆت و کەوتۆتە دژیشمانەوە ، بۆیەبەهیوام لەهیچ مینبەرێکی فەرمیان رەنجو

شانی خەلک نەخۆن ، چونکە بە خۆتێخستنی بەزۆرەملێی بۆ ئەودەستکەتە ، بەلگە و لینک شەرمەزاریان دەکەین

جونکە مێژوو بەهیج کەسێ بێ بەلگە و هاتو هاوار خۆ تێخستن تیایدا نانوسرێتەوە ، هەرکەس ولایەنێکی چی کردبێ ، هەرئەمە دەچیتە ناو مێژوو نەوەک ئیمپراتۆریەتی راگەیاندن وهات و هاوار

2.بەراشکاوی لەبابەتەکە نوسیومە کۆنفرانسی ٢٠٠٧ . لەم سالیشدا یەک کۆنفرانسی دەسەلات لەگەل ٥ چالاکوانی بواری جینۆساید ئەنجام درا ،لەگەرمەی سازکردنی کۆنفرانسەکە تایستاکە هەرجی کۆنگرە و کۆنفرانسیان سازداوە من ئەو سەرنجەم نوسیە کەخەبات بۆ ئەودۆسیەیە پێیوستی بەپارەی زۆر و نوستن لەمیوانخانە پلە یەکەکا ن نیە بەلکو ئیرادەو باوەری دەوێ بۆیە جەندین بابەتم لەم بارەوە هەیە واتا ئەمە نوێ نیە نوسیومە بەتایبەتی کەبەریزت دورونزیک لەو کۆنفرانسەی هەولیر ٢٠٠٧ بەشداریت نەکردوە ، بۆیە جیگای سەرنجە بۆچ ئەمجارە هاتیە سەرخەت وا نیشان دەدەی کەتۆمەتم بۆ ئێوە ودرێژ کردوە ، لەکاتێکدا لەهەموو نوسینەکە نەمنوسیە پارەکە دزراوە بەلکو وتومە بەروبومیان نەبوە واتا تۆمەت بۆ هیچ کەس و لایەنیكی تیا نیە ، تەنیا ئامانجەکەی ئەوەیە پارەبەهەدەردانی میللەتە

3.ئەونوسینە ناوی قادر نادری لەسەرە بۆیە بەهیچ شیوەیەک هەق نیە کەسیکی خوێنەواری وەک بەریزت ناوی کوردۆساید لەگەل ئەو سەرنجەت بنوسیایە بەتایبەتی کە لەجەند نوسینیدا ئاماژە م بەوە کردوە لەبەهاری ٢٠١٠ تەنیا ئەندامێکی چاک نەوەک بەرپرس ڕۆل دەبینم ، لەگەل ئەو هاورێیانەی ١٠ سال زیاترە مێژویەکی شەرافەتمەندانەیان بۆگەلەکەیان تۆمار کردوە بۆیە هەرچی بینوسم کەناوی خۆمی تیا بێ وەئیستا ئەندامم ، ئەوا دەربڕی بیرورای کەسیتی خۆمە .

4.مرۆڤ کەکاری کرد بێگومان هەلە دەکات تەنیا ئەوانەی دادەنیشن هیچ هەلە ناکەن ، ئێمەش بەدەرنین نەوەک لەهەلەیەک بەلکو لەدەیان هەلە بەلام بەکۆی هەلەکانیشمانەوە توانیمان کەیسەکە ببەینەوە و ببینە پردێک و بەلگەیەکی نیو دەولەتی بۆ هەموو ولاتان .

5 .سەرنجە گرنگەی ویستم بەخەلک بگەیەنم ، با خەڵک برواو ئیرادەی بەخۆی بێتەوە ،چونکە سەرکەوتنی هەردۆسیەیەک ، تەنیا بەئیرادەو باوەر دەبێ ، نەوەک لەئوتێلی شیراتۆن و پارە خەرج کردنی زۆر . هاوکات بازۆرینەی رٶشنبیران واز لە گوتنی زۆر و کاری کەم و خۆدەرخستنی کەسیتی لەمیدیاکان بهێنن ، بچنە ناو کاری جەماوەری و مەیدانیە ، ناکرێ هەموو ی ببتە سیاسەتمەدار و کەسایەتی گەورەی گەلەکەمان شەقام و کادیری جەماوەریش ئاوا چۆل بێ

6. راستە هەوالەکانی سوپای دیجلە و ودوز وئان وساتی شەر ، هۆکاریکی گەورەنەبونی ئەو دەستکەوتە نەتەوەیە بوو ، بەلام لەتەک ئەوەش بەدەسەلات و دەیان پارت و ڕۆژنامە .... بەردەوام لە دۆسیەی ئەنفال و هەلەبجە ، گولبژێری هەوالە سەرنج راکێش و وروژێنەرەکانیانن دەکرد و کردوە ، نەوەک کۆی کەیسەکە ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کەکەیسەکە بەلاواز لای خەلک یان کەمترین خوێنەری هەبێ ، بۆیە دوای ناسینی ئەوکەیسە لەلایەن هەموو پارتەکانی ناوپەرلەمانی سویدی لێکدانەوەی منیشی گۆڕی ، چونکە پێشوتر باوەرم وابوو زۆرینەی ڕٶسنبیران و بنەمالەی قوربانیان ، لەکەیسی ئەنفال وهەلەبجە ، بەس لەمەسەلە گشتیەکەی قسە دەکات ، نەوەک لەشەری دەسەلاتی کوردی لە دەیان کەیسی وەک خەزرەجی ، وەفیق سامەرائی ، سولتان هاشم ، تارق رەمەزان ، عەباسی بایز ، قاسم ئاغا ، خالیدی خولەسور .... دەنگیان نابیسترێ ، چونکە ئەمانە پیویستی بە هەلوێست بوو ، بەلام پێدەچی بەهەلە لەمەش گەیستوین ئاستی خوێنەواری ئەم گەلە هیستا زۆری ماوە لەخودی کەیسەکە و کاریگەری ئەو دەستکەوتانە بگات ئەگەرنا بەکام مەنتق لەیەکەمین جار لەمێژوی گەلەکەی ، گەورەترین بەستەلەکی نیودەولەتی لەسەر ئەو کەیسە دەشکێ ، کە ٢٥ سالە گوێمان لەو ە دەبێ دەبێ ئەوکەیسە لەناوەندە جیهانیەکان باس بکرێ و بببیتە جینۆساید ، ئەوا هەنگاوی بۆنرا ، بەلام کوا ۆرو سیمنار و بەرنامە و نوسینی بابەت و ئاهەنگی خۆشی لەسەر ئەم دەستکەتە نەتەوەیەدا

7.دەست خۆشی لەهەنگاو خەباتکردنی هەموو ئەو دەنگ ورەنگانە دەکەم کەلەسەر گیرفان و شەونخونی خۆیان و بویرانە دژ بەم دەسەلاتە کوردیە (عاشق جەلادەی نەتەوەکەی) هەلوێستی هەیە ، دلنیام ئەوکەیسە زوو یان درەنگ ، ئاستەکی بالاتر و خەباتکەرانی ئەو کەیسە زیاترو زۆرتر دەبێ

ئەم دوو وینەیە دوو هەولی سەرەتایی کۆمیتەی سویدی چاکە لەگەل پەرلەمانتاران نەوەک پارتەکان کەیەکەمین هەولی پەرلەمانتاری بۆ ١٨/٠٥/٢٠٠٦ دەگەرێتەوە دواتر لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ بوە پرۆژەیەک کارمان لەسەری کرد تا بەسەرکەوتن گەیشت بەلام بۆ پارتەکان لە ١٣ /٠٣/٢٠٠٦ دەگەرێتەوە دریژەی زانیاریەکان لەم دوو لینکەی خوارەوە هەیە ، کەئەوەی لەوکاتدا خەونمان پیوە دەبینێ ١٥ی ١١/٢٠١٢ بو بەراست بۆیە مرۆڤ هەرگیز کۆل نەدات هەموشتێک لەسف دەست پیدەکات


یەکەمین هەولی کۆمیتەی سوێد لەناو پەرلەمانی لەسەر مەسەلەی ئەنفال و جینۆساید

http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/5-2006/20-5/rekxrawi.pdf

کۆڕیکی حەمە دۆستان لەگەل پەرلەمانتارانی سویدی
 6/raportehewal.pdf-2006/7-http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/6

دوو بابەت دژ بەکۆنفرانسەکانی دەسەلات
 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=30d66fe5

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە