گڵگامێش
Sunday, 16/06/2013, 12:00
2853 بینراوە
که‌س نیه بزانێت و که‌سیش له پێشه‌ڕۆژدا په‌یدا نابێت که بزانێت گه‌لی کورد له کوێوه هاتوه و چۆن په‌یدا بوه. هه‌رکات زانیمان گه‌لانی تری جیهان له‌کوێوه دهرقوڵیون، ئه‌وکاته ده‌توانین بڵێن که گه‌لی کوردیش له هه‌مان شوێنه‌وه هاتوە.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که مێژوناسانێک پێیان وایه که گه‌لی کورد له گه‌لانی هێندوئهروپییه و شه‌ش هه‌زارساڵ پێش زاین له ناوچه‌کانی قه‌فقازه‌وه بۆ ناوچه‌کانی چیای زاگرۆس کۆچی کردوه، من پێم وایه له‌وه‌تی مرۆڤ له سه‌ر گۆی زه‌وییه، کوردیش له سه‌ر خاکی کوردستان ژیاوه.
ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی بکرێت، کۆنترین په‌یکه‌ره‌کانی جیهان له کوردستان ده‌دۆزرێنه‌وه. به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رشتێکی به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان وه‌دۆزن، خێرا ده‌یدزن و بێسه‌روشوێنی ده‌که‌ن.
کۆنترین په‌ڕتوکی مێژویی شارستانیه‌ت، "گڵگامێش"ه که ٢٧٥٠ ساڵ پێش زاین وه‌ک هه‌ڵبه‌ست له‌سه‌ر چه‌ندین به‌ردی گه‌وره نوسراوه. هەڵبەستەکانی گڵگامێش زیاتر لە سێ هەزارساڵ پێش قوڕئانی پیرۆز نوسراون و ئاماژە بە یەکەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی دەکەن کە لە پەڕتوکەکانی پیرۆزی قوڕئان، ئەنجیل، تەوڕات و ئاوێستا دا باسیان نەکراوە. ژیان و داستانی گڵگامێش له‌کوردستان بوه و به‌رده‌کانیش له ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا (موسڵ) دۆزراونه‌ته‌وه. گڵگامێش پادشای سۆمه‌ر و یه‌که‌م که‌س بوه که ویستویه‌تی مرۆڤ له کێوی بون ڕزگاربکات و ژیانی شارستانی فێرکات.
وشه‌ی گڵگامێش له هیچ زمانێکدا مانای نیه، به‌ڵام له کوردی دا مانی "کهڵهگامێش" واته گامێشی نێر، "کهللهگامێش" واته سهرهگامێش، یان " گه‌ڵ گامێش" واته گامێشی ناو گه‌ڵ و لێڕه‌وار ده‌دات.
جێگای زانینه گەلی کورد لە کۆندا مرۆڤی زیاتر به ئاژه‌ڵ شپاندوه و بۆ که‌سانی ئازا، ناوبانگی ئاژه‌ڵێکی بوێری بۆ داناوە. بۆ وێنه له سه‌رده‌می ئێستاش له دێهاته‌کان ئه‌مه به‌کاردێن که "فڵانکه‌س ده‌ڵێی که‌ڵه" واته زۆر به‌تاقه‌ته، یان ده‌ڵێن "فڵانکه‌س ده‌ڵێی شێره" واته زۆر به‌خیره‌ته. ته‌نانه‌ت ناوی شێرکۆ که بۆته ناوی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی شپاندنه به شێر، که ئاژه‌ڵێکی به‌خیره‌ته.
ناوی گڵگامێش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کار هاتوه. له‌و کاته‌دا زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان کێوی بونه و کهڵهگامێش له ناوچه‌ی کوردستاندا بهتاقهتترین و بهخیرهتترین ئاژه‌ڵی ناوچه‌که بوه، بۆیه ئه‌م ناوه بۆته ناسناوی که‌سێک. که‌واته ده‌کرێت به شانازیه‌وه بڵێن که گڵگامێش و سۆمه‌ریه‌کان کورد بونه و شارستانیه‌ت له کورده‌وه بۆ هه‌مو جیهان ده‌ستی پێکردوه و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش هه‌میشه له سه‌ر ئه‌م زێد و نیشتمانه ژیاوه.
له‌م په‌یکه‌ره‌دا گڵگامێش شێرێکی له ئامێز گرتوه. ئه‌مه پیشان ده‌دات که گڵگامێش ئاژه‌ڵی کێوی، خۆماڵیکردوه و که‌ڵه‌گه‌تی و گه‌وره‌یی ئه‌و، سێ قاتی نێرە شێرێک بوه. کە واتە ناسناوی "کەڵەگامیش" و "گەڵ گامیش"ی لێوەشاوەتەوە وپڕ بە پێستی خۆی بوە.
په‌یکه‌ری گڵگامێش له باخچه‌ی زانکۆی سیدنی
گڵگامێش ٥٠٠٠ ساڵ پێش زاین له سۆمه‌ر (ولاتی ناو دو ڕوباری دیجله و فورات) واته به‌شێک له خاکی باکور، باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و ئێڕاقدا ده‌سته‌ڵاتدار بوه و ١٢٦ ساڵ ته‌مه‌نی کردوه و زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی وه‌دوای چاره‌سه‌ریه‌ک که‌وتوه که پێش له مردن بگرێت.
تێبینی: بۆ خوێندنەوەی زیاتری ئەم بابەتە بە زاراوەکانی سۆرانی و کرمانجی سەیری ئەم پەڕتوکانەی خوارەوە بکە لە کتێبخانەی کوردستانپۆست
ناسنامەی کوردستان
Nasname ya Kurdistan