کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیتاقەتى جەماوەرى كوردستان لەدەسەلات بۆ ؟

Sunday, 31/05/2009, 12:00


من لیرەدا دونمونەى سادە دەهینمەوە وەك سەلمینەر بۆ دەرخستنى تەواوى گلەیی پەنگخواردوى جەماوەرى باشورى كوردستان

1- بابەراوردى باشورى كوردستان یان دروستتر بلین حكومەتى هەریمى كوردستان بكەین لەگەل ولاتى ئوردن كەچرى دانیشتوانى ئوردن لەدانیشتوانى كوردستان زۆر زیاترەو جیگاى بەراورد نیە بەلام بودجەى كوردستان بەبەراورد بەبودجەو ژمارەى دانیشتوانى ئوردن زیاترە دوور نیە دەسەلاتى هەریم قسەسواوەكە دووبارە نەكەنەوەو بلین ئیمە ساواین بۆ ئەوەش وەلام هەیە ولاتى كویت هەمان رژیمى كاولكەرى كوردستان كاولى كرد سالى 1990-1991 وەك كوردستانى باشور بەجیاوازیەكى كەمەوە بەهەمان شیوەى كویت ئیرانیش قوربانى دەستى رژیمى ێەدام بو لە 1979 -1989 پیلانیكى نیودەولەتى و هاوپەیمانیەكى بەهیزى جیهانى بوە هۆى روخان و درامانى ژیرخانى ئابورى ئەو وولاتە بەلام ئیستا ئەودوو ولاتە دو ولاتى نمونەى پیشكەش كردنى خزمەتگوزارین بۆ هاولاتیانیان گەر مرۆڤ سەیرى میدیایى ئەو دوو ولاتەبكات وەك میدیا روزەردەكەى ئەم دوحیزبەى لەمەر خۆمان نایكەن بەهاتوهاوارو وابزانن وواى پیشانبدەن ئەوەى كەكراوە خیرو ێەدەقەیەو پارەیەكەیان لەباخەلى بابیان هیناوە ویستا سەرفى ئەكەن بۆ ئەم میللتە رەنجەرۆیە كەبەپلەى یەكەم رەنجەرۆى دەستى سەركردەكانى خۆیەتى ئینجا دوژمنان و داگیركەرانى كوردستان ئەوەى ئەم بەناو دەسەلاتە كردویەتى بەرماوەى خویان كورو كچ و هۆزو بنەمالە وناوچەكانى خویانە نەك مایەیى پیزانین بەلكو خەلكى كوردستان زۆر بیئەهمیەت وسوك لییان ئەروانى ئەوەى ئەوان لەماوەى 18سال و بەو بودجە زەبەلاحەوە كردویانە مایەیى شەرمەزاریەكى گەورەیە پەلەیەكى رەشە بەنیو چەوانى سەرانى ئەم دەسەلاتەوە بۆ هەتاهەتایە ئەمینیتەوە

2- نمونەى پاكى نێوان كاربەدەستەكانى بەعسى گۆڕبەگۆڕو ئەم مافیا بەناوكوردانە شێخ جعفرى محافزى سلێمانى جاران كەئەكاتە سەرۆكى یەكێك لەم بەناو دوو حكومەتە بەنمونە وەرئەگرین شیِخ جعفر پیاویِكى دەستڕۆشتوى حكومەتى زۆردارى بەعسى دیكتاتۆر بو هەرچى توانا هەبو ئەو پیاوە هەیبو بەعس ڕوخا هەمونهێنیەكانى ئەودسەڵاتە بۆجەماوەر ئاشكرابو بەڵام لەم مافیا بەناو دەسەلاتە ئەپرسم شێخ جعفر محافیز لەسلیمانى چەند كۆشك وتەلار و ڤیلاو ریزە دوكانى هەبو!!!چەند سەروەت و سامانى كۆكردبوەوە لەسەر حسابى دەسەڵات و لەخەڵكى دزیبێ كوا؟چى هەبو؟ پێمان بڵین؟ئالیرەوەیە دەرخستنى راستیەكان لێرەوەیە ڕوى رەشى ئەم مافیانە دەردەكەویت.بۆیە دەبێت بڵێن لەچاو ئەمانەیا هەزار ڕەحمەت لەكفن دزى پیَِشو!ئیتر بەسە خۆنەبانكردن بەسە خۆڵ لەچاوكردن تەلەفزیونى روزەرد رۆژنامە پتوركاو رۆژنامەنوسى دەربار ناتوانى روى رۆژ بەبیژنگ لەجەماوەر بگریت. جەماوەر هۆشیارەو هۆشارتریش ئەبیت ئیتر بەسە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە