کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامانجی نه‌وشیروان مسته‌فا ...دانیشتن له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات !!!...

Wednesday, 05/12/2012, 12:00






بەڕێوەبردن ... هەم هونەرە ، هەم پلانە لەلایەک، لەلایەکى دى ، هەم ڕێکخستن ، هەم چاودێرییە..
لە ڕوانگەى ئاسۆى دەربازبون ، هەڵسانەوە لە گلان و پەتاى فەسادى دەسەڵاتى کوردى ، مەلۆتکەیەک بیرى جیاواز وەلێ پەرش و بڵاو زۆر جاریش توڕەو حەماسى تلانەوە لەژێر دارو پەردوى داڕوخاوى مەملەکەتێک لە ناعەدالەتى کۆمەڵایەتى لە نێوەندى شۆڕشى شاخ و ڕەنگدانەوەى لەواقیعى شۆڕشى مەدەنى و قەڵەم و ڕەوتى پیادەکردنى دیموکراسى، کرانەوە ى بیرو ڕاو دەربڕینى هەڵوێست، زۆرینەى زۆرى توێژاڵى جیاجیاى نێو کۆمەڵى کوردى ئاپۆرەیان لە دەورى شاهەنگ و هەنگوینى گۆڕان بەئیرادەو هیواى چاکسازى و پاکسازى تواناو وزەو بازوى دەیان کوڕو کۆڕاڵى کۆمەڵى کوردەوارى پەیتا پەیتا خڕۆڵ و گرد دەبونەوە...
سیاسەت هونەرى مومکینە وەک دەڵێن... هەرگیز سیاسەت بیردۆزەو گریمانەو سەلماندنى ماتماتیکى نیە، واتە هەموو شتەکان ڕەها نیە و ڕێژەییە...
وەلێ گۆڕان بزوتنەوەیەکى جەماوەرییە... هەڵتۆقاوى ساتەوەختێکى کەم و گۆترەنەبووە... دەرئەنجام و ئاسەوارى بیست و یه‌ك ساڵ لە داڕمان و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتى کوردى بووە ... خەریک بوو ڕاى گشتى ، کۆمەڵى فشار، دەستە و گروپى کارى ڕێکخراوەیى کۆمەڵى مەدەنى ، پەیتا پەیتا دەلاقەیان بە شەوى دەیجورى دەسەڵاتى کوردى دەهێنا...
ئەزمونى حیزبە کوردیەکان چ پێش ڕاپەڕین چ دواى ڕاپەڕین مێژویەکى سەخت و خوێناویە، پڕیەتى لە کارەساتى جەرگ بڕ، هەردەم هۆکارى کەم کردنەوەى مەسەلەى نەتەوەیى میللەتێک بووە لەسەر ئاستى جیهان وەک قەزیەیەکى سیاسى هەژمار نەکراوە، لە باشترین حاڵەتدا وەک مەسەلەیەکى ئینسانى سەیر کراوە ، ئۆباڵى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کورت هێنانى پلانێکى سیاسى مەدروس
به‌رنامه ‌و پلاتفۆرمی ‌بزوتنه‌وه‌ی ‌گۆڕان، ده‌خوازێ جه‌وهه‌ری‌ هه‌میشه‌ پاراستنی ‌كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤی ‌كورد، مافه‌ مه‌ده‌نی ‌و سیاسیه‌كان، گه‌شه‌پێدان و دروستكردنی‌ هه‌یبه‌ت و كه‌سایه‌تی ‌مرۆڤی ‌كورد، بونیاد و دیدگای‌ هه‌رده‌م ستراتیژیه‌تی ‌ماهیه‌تی ‌ئینتیما و پاراستنی ‌ئارامی‌ و ئاسایشی ‌نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانی‌، دور له ‌پیاهه‌ڵدان و فڕێدانی‌ باڵۆن، ده‌كرێ گۆڕان و جه‌ماوه‌ر دودیوی‌ یه‌ك دراوی ‌ژیانی ‌رۆژانه‌ی‌ تاكو جفاتی ‌كوردی ‌بێت، پرۆسه‌ی ‌دروستكردنی ‌بڕیار هه‌رده‌م هه‌ڵقوڵاوی ‌چینوتوێژه‌ جیاجیاكانی ‌نێو كۆمه‌ڵگه ‌بێت، فلته‌ری ‌بێمتمانه‌یی‌ ده‌ردێكی ‌كوشنده‌ی ‌حیزب و رێكخراو و گروپی ‌كوردییه‌، ئه‌زمونی ‌پارته‌ كوردییه‌كان پڕه‌ له‌هه‌ژمونی‌ بێمتمانه‌یی ‌نێوان جه‌ماوه‌ر و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ‌له‌قاڵبدراوی ‌حیزب، جه‌ختكردنه‌وه ‌له‌سه‌ر بونیاتنان و دروستكردنی ‌كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌، سودوه‌رگرتن له‌توانا و میهر و چه‌له‌نگی‌ ئه‌ندامه ‌چالاكه‌كانی‌، له‌لایه‌ك...
له‌لاكه‌ی ‌تره‌وه‌... پاراستنی‌ ئارامی ‌و سه‌قامگیری‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ تاكو جفات له‌سه‌ر بنه‌مای ‌پرۆسه‌ی‌ (مافی‌ ده‌نگدان) بۆ هێنانه‌كایه‌ی ‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست دور له ‌مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت، وێڕای ‌به‌نه‌ریتكردنی ‌ئه‌رك و فه‌رمان (شێوازی ‌په‌یڕه‌وكردنی‌ هه‌ره‌وه‌زی‌ خۆبه‌خشانه‌) له‌پێناو ره‌خساندن و هێنانه‌دی ‌دادی ‌كۆمه‌ڵایه‌تی‌، چاكه‌ی‌ گشتی‌، به‌رژه‌وه‌ندی ‌گشتی‌، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌نه‌ریتی‌ حیزب و پارتی ‌ته‌قلیدی ‌كوردی ‌گرتنه‌به‌ری ‌به‌پیرۆزكردنی‌ سه‌ركرده‌ و نوسینه‌وه‌ی ‌مێژوی ‌سه‌ركرده‌، هه‌وڵبدرێت له‌م ئاقاره‌ بترازێین و ئیدی ‌له‌بری ‌مێژو گێڕانه‌وه ‌و فرۆشتنه‌وه‌ی‌ به‌گه‌نج و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، تاساندنی ‌نه‌وه‌یه‌ك له‌ بازنه‌و وه‌همی ‌دروستكردنی ‌مێژو به‌وه‌ی ‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین ئێوه ‌نابن، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا حیزبه‌ كوردیه‌كان له‌زه‌لكاوی ‌مێژو دروستكردنی ‌مێژوی ‌سه‌ركرده‌ تابیناقاقا تێگلاون...
گۆڕان و تاك و جفات پاراستنی ‌ئینتیما و پیرۆزی‌، ده‌رهه‌ق خاك و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان...
ده‌شێ هیواو ئامانجی ‌ته‌واوی‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ‌بزوتنه‌وه‌ی ‌گۆڕان بێت، شه‌به‌نگ و تۆڕی‌ كاركردن به‌و ئاراسته‌یه ‌بێت، خوێندنه‌وه ‌و به‌دواداچون له‌سه‌ر بنه‌مای ‌خۆنه‌ویستی‌، چالاكی‌ و نزیكبونه‌وه ‌له‌كایه‌و بازنه‌ونه‌كانی ‌تاكو جفات، مسۆگه‌ركردنی ‌ده‌رچون و ده‌ربازبونه‌ له‌قۆناغی‌ به‌نه‌ریتكردن و جوینه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك...
له‌لاكه‌ی ‌تره‌وه‌، گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ‌مرۆیی ‌له‌بواری ‌سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ته‌ندروستی‌، په‌روه‌رده‌، كار، گرنگیدان به‌خێزان، ژینگه‌، كاراكردنی ‌رۆڵی ‌ژنان و ئافره‌تان، ستراتیژی ‌ئاینده‌ی ‌گۆڕان بێت، پلاتفۆرمی ‌هه‌مو ململانێ و هاوبه‌شی‌ كاری ‌سیاسی ‌بێت، له‌ كوردستاندا...
هێنده به‌لای‌ منه‌وه‌ به‌رنامه ‌و پلاتفۆرمی‌ خزمه‌تگوزاری ‌و به‌رزڕاگرتنی‌ كه‌رامه‌ت و ماف و ئازادی ‌مرۆڤه‌كان گرنگه‌، هێنده ‌به‌لامه‌وه ‌زمانی‌ ژماره‌كانی‌ ئامار و رێكخستن گرنگنیه...
فرانسیس فۆكۆیاما له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی‌ (بونیادنانی‌ ده‌وڵه‌ت) ده‌ڵێت: (نه‌ته‌وه‌ به‌رهه‌می‌ یه‌ك رۆشنبیریی‌ و یه‌ك مێژوه‌، هیچ هۆكارێكی‌ ده‌ره‌كی‌ ناتوانێت نه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌نوێ‌ بونیادبنێته‌وه‌، به‌ڵام بونیادنانه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌شێ‌ هۆكاری‌ ده‌ره‌كی‌ راسته‌وخۆ ده‌خاله‌تی‌ تێدا بكات).
ململانێی نه‌وه‌كان... هه‌رده‌م تێزێكی به‌رده‌وام و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی قۆناغی ڕاگواستنه‌... ئاسان نیه‌ نوشستی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی 21ساڵی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حیزبی ته‌قلیدی ، سه‌رپێی به‌ره‌و شه‌فه‌ق هه‌نگاو بنرێت...كۆڵێك نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێكانی گرتویانه‌ته‌ به‌ر ، كۆڵێكی پڕ مه‌سئولیه‌ت و ئیلتیزامه‌، كارێكی ساناو ڕێگه‌یان به‌ گوڵ نه‌چنراوه‌!!!...
نه‌وشیروان مسته‌فا گۆمێكی مه‌نگی شڵه‌قان... مێژوی نوێی بزاڤی كورد قه‌رزداری ئه‌م پیاوه‌ سپیه‌ ده‌بێت...ئاخر بۆ یه‌كم جاره‌ (نا)له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی لبه‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تی نه‌بونی شه‌فافیه‌ت بانگه‌شه‌ بكرێت....
گۆڕان هه‌نگاو ده‌نێت... لێ نه‌یارو ئه‌وانه‌ی له‌ بۆسه‌و مه‌ته‌رێزدا فشۆڵ فشۆڵ، ده‌یانه‌وێ ده‌لاقه‌و هیوا بێ هیوا بكه‌ن...
ستراتیژیه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گۆڕان له‌كه‌دار بكه‌ن.... ده‌یانه‌وێ حوشتر به‌نوكی ده‌رزیدا بكه‌ن!!!....
ئامانجی نه‌وشیروان مسته‌فا ... په‌یامێكه‌ بۆ گشت (ئاغا)و (شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی چه‌رخی جه‌هل و جه‌هاله‌ت)...
كاركردن هه‌رگیز بێ خه‌وش نابێت...
سبه‌ی ده‌بینن ئامانجی ئه‌م پیاوه‌ دانیشتن له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات... كاڵفامیه‌ شه‌وكوته‌كانی دنیای سیاسه‌تی حیزبی كوردی گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی دۆڕاو بكه‌ن!!...
سبه‌ی ده‌بینن پیاوی هه‌ڵوێسته‌ سه‌خته‌كان... به‌ده‌نگ و به‌ته‌نگ ڕه‌خنه‌ی بونیاتنه‌ر دێت ، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و ئامانجه‌ هاوسه‌نگی له‌ نێوان (ململانێی نه‌وه‌كان) بكاته‌ وانه‌یه‌ك " ئێ... به‌ڵكه‌ گره‌وكه‌ره‌كان فێربن چۆن ڕێز له‌ هاوڕێ و هاو خه‌باتی خۆیان بگرن و به‌ ته‌وازوعه‌وه‌ بڕواننه‌ نه‌وه‌ی ئاینده‌!!!....هه‌ردولاش له‌سه‌وڵی چارۆكه‌ی پاپۆڕی عه‌داله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆشه‌ویستی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ هاوبه‌شانه‌ شه‌پۆلی قینه‌ له‌دڵ و بوغزن ده‌بڕن و كرۆك و سه‌نته‌ر لای ئه‌مان كه‌رامه‌تی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیه‌....
ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ پیاوی به‌ هه‌ڵوێست ،حه‌قیقه‌تبێژی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا دێت ....سبه‌ی.دانیشتن له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات!!!..




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە