وتراوه ‌و .... ئۆباڵیش له‌ ملی ئه‌وانه‌ی وتویانه‌

Sunday, 01/11/2009, 12:00


*ئه‌و هه‌نگوینه‌ی کوردستان که ‌له‌ فه‌ره‌نسا پله‌ی یه‌که‌می هێنا ، نمونه‌ی له‌و هه‌نگوینه‌ وه‌رگیرابو که ‌ڕۆژانه‌ بۆ به‌رچایی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات له‌سه‌ری ڕه‌ش و موشیراوا قوزه‌ڵقورت ئه‌کرێت .

*کاتی خۆی خاتو سۆزان له به‌شی ناوخۆی زانکۆی موسل چه‌ند جارێک تاوانبارکراوه ‌به‌ دزینی پاره‌و زێڕ له‌ ده‌ســـــــــته‌خوشکه‌خوێندکاره‌کانی .

*کاتێ به‌رهه‌م سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ماره‌تی سۆران بوو له‌ سلێمانی، یه‌که‌م چڵکاوی گه‌نده‌ڵی ڕشت و ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر به‌رده‌وامه‌، له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌شی 1ـ سپاردنی پرۆژه‌کان { به‌بێ که‌مـکردنه‌وه‌ و فرۆشتنی ته‌نده‌ر } بــــــــه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی که ‌خۆی له ‌ژێره‌وه‌ هاوبه‌شیان بووه‌. 2ـ دامه‌زراندنی گه‌له‌ڕاوێژکارێ که‌ فڕیان به‌ڕاوێژه‌وه‌ نه‌بوو، له‌وانه‌ش یه‌کێکیان که‌ به‌خاو و خێزانه‌وه‌ له‌ یه‌که‌م رۆژی شه‌ڕه‌وه‌‌ کوردستانی به‌جێهێشتبوو چووبووه‌ به‌غدا و میوانخانه‌یــــه‌کی چــــه‌ند نهۆمی له‌به‌غـــــدا کڕیبوو، به‌ڕێز به‌رهـــــه‌م به‌ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری کشتوکاڵ به‌موچــــــــــه‌ی 1800000 دینار دایمه‌زراندبوو مانگانه‌ش به‌ میوانی ئه‌هاته‌ سلێمانی بۆ وه‌رگرتنی موچه‌که‌ی و ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێت موچه‌کـــــــــــه‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

*کاتێک پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵاتوه‌کانی برایم ئه‌حمه‌د و مه‌کته‌بی سیاسی له‌ یه‌کێک له‌پادگاکانی سوپای شای ئێران له‌هه‌مـــــــه‌دان خه‌ریکی چێشت لێنان بوون ، پێشمه‌رگه‌یه‌‌کیان به‌سه‌ردا که‌وتۆته ‌ناو مه‌نجه‌ڵێکی زنجیر له‌مل و ده‌بێته ‌قوربانی بۆ کـوڕانی برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال .

*کاتێک بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د له‌ گه‌رمه‌ی ئاش به‌تاڵه‌که‌دا به‌ره‌و ئێران قوچاندبوویان، گه‌لاوێژخانی ژنی به‌ بــــــــیانوی دیارنه‌مانی جانتای خشڵه‌کانی یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌ حمایه‌کانی خزمـــیان به‌دزینی ئه‌و خشــــــــــڵانه‌ تومه‌تبار ئه‌کات ، کاک برایمیش نه‌به‌ردانه‌ به‌خۆی و جه‌ندرمه‌کانی به‌رده‌ستی ئه‌که‌ونه ‌گیانی ئه‌و تاوانکراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌هه‌شتی شه‌هیدانی گــه‌ل و نیشتمانی ئه‌که‌ن و له‌نزیک گوندی {زینوێی شێخی} سه‌ر سنوری ئێران ئه‌یکه‌ن به‌ژێر که‌مێک گڵ و به‌رده‌وه‌.

*کاتێک له‌ سه‌ر داخوازی ئه‌مریکا و ناوبژیوانی شای ئێران، مه‌لا مسته‌فا له‌ برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال و هه‌وادارانیــــــــان خۆش بوو، ئه‌مانیش دوای وه‌رگرتنی دیاریه‌کانی مۆسادی ئیسرائیلی له ‌پاره‌ و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قورس و سوک ئه‌مدیـــــوی سنور بوون، مه‌لا مسته‌فاش بێئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی حه‌وانه‌وه‌یان بداتی تووشی شه‌ڕه‌که‌ی چیای کۆره‌کی کردن، به‌نیازی ئــــــه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا دوابڕاو ببن و به‌گولله‌ی دوژمن له‌ پێشه‌وه‌ و به‌گوله‌ی برا به‌رزانیه‌کانیان له‌دواوه‌، شێره‌کوڕانی مامه‌ش بــــه‌فه‌رمانی ره‌ئیس که‌مال موفتی درێغیان نه‌کرد له‌ کوشتنی پارتی وشیوعییه‌کان له‌دواوه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌که‌کانیـــان بۆ ڕۆژی ڕه‌ش.

مامه‌خه‌مه‌
26/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە