لە گەرمیان داوادەكرێت رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەست لە كاروبارى حكومەت وەرنەدەن
Saturday, 22/05/2010, 12:00
گروپی پێشەنگ لە گەرمیان لە بەیاننامەیەكیاندا داوا لە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەكات دەست وەرنەداتە كاروبارى حكومەت،لە بەیاننامەیەكى ناڕەزاییاندا كە كۆپییەكى نێردراوە بۆ"سایتى ئاوێنە"تێدا ئاماژەیان بەوەداوە كە رێكخراو ئەگەر داكۆكى لەو هەموو پێشێلكارییە نا دیموكراسییانە نەكات كە دژ بە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنەكان دەكرێت،كە هەرگیز ڕێكخراو نییە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە"هەر لەداكۆكیكردن لە زیندانییەك گوایە بە ناڕەوا لە زیندانە و كەچی ئەو بە پێی یاسا دەستگیر كراوە،بەڵام ئەوان زیندانییانى شەڕەكانى ناوخۆیان بیر چووەتەوە و یاخود پشت گوێیان خستووە،یان ئەو هەموو گیراوەى تر كە لەپشت تەلبەندى زیندانەكان دا بەدیار چەرم و ئێسك و پروسكى ڕوو لە ئاوا بوویانەوە هەمیشە دەپرسن و نازانن (خودایە لەسەر چی گیراوین)ڕێكخراوەكان كە ئەركى چاودێری كردن و ناچاركردنى دەسەڵاتیان لە بەخۆدا چوونەوەیان لە ئەستۆدایە،بە پێچەوانەى ئەمە دەبن بە پارێزەر بۆ دەسەڵاتداران!!لەسەر حسابى تەقدیس كردنى دەستێك هەموو دەستەكانى تر ناچیز و كەم نرخ دەكەن،ڕێكخراو كە ئەركێتى دەستاو دەستكردنى پۆستەكان بە شێوەیەكى شەفافانە بكات بە مۆدێلی باوى دەسەڵاتدارێتى لە ناوچەكەدا،كە چی بە پێچەوانەوە هەوڵ بۆ هێشتنەوەى ئەبەدییانەى پۆستەكان دەدەن لە دەستێكدا.
لە بەشێكى ترى بەیاننامەكدا هاتووە"پێشەنگ هەر گرتنێكى ناڕەوایە و ئەو دیوى دەرگاى زیندانەكان خەمى گەورەیەتى و هەرگیز و بۆ ساتێك لە مەعاناتى زیندانییەكان نەبووراوە،هەروەها حورمەتى گەورەى بۆ هەستى بەرپرسانە و خەمخۆری هەر بەرپرسێك هەیە لەم ناوچەیە بۆ هەموو ئەرك ڕاپەڕاندنێكیان دەست خۆشی و بەرز نرخاندنى هەیە،لە كۆتایی بەیاننامەكەیاندا ئاماژەیان بەوەداو گروپەكەیان لەگەڵ كورت كردنەوەى مەهامى ڕیًَكخراوەیی دا نییە بۆ داكۆكیكردنێكى تایبەتییانە لە گیراوێك و هەڵگێڕانەوەى كارى ڕێكخراوەیی لە چاودێری كردنى دەسەڵاتەوە بۆ پاراستنى دەسەڵات.
سەربەست جەلال ئەندامى گروپی پێشەنگ لە گەرمیان بە سایتى ئاوێنەى رایگەیاند" لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق چەندین رێكخراوى كۆمەڵگاى مەدەنى لە گەرمیان دروست بوون،بەڵام زۆر بەداخەوە خاڵین لەو مەهامەى كارى تێدا دەكەن،زۆربەیان نوقمى گەندەڵی بوونە،ناوبراو ئاماژەى بەوەدا ئەو رێكخراوانە دەست وەردەدەنە كاروبارى حكومەت كە مۆڵەتى حكومەتیشیان هەیە وتیشی"بە فەرمانى وەزیری ناوخۆی هەرێم كەریم سنجارى بەڕێوەبەرى پۆلیسی گەرمیان گۆاسترایەوە ئەوان دژى ئەوە بوون و بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە،دەیان چالاكیی تر هەیە ئەو رێكخراوانە بۆ ناروت كارى لەسەر بكەن، دەبێت رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنی كار بۆ جێبەجێكردنى یاسا بكەن نەك دەست وەردان لە یاسادا.ئەو ئەندامە داواكاربوو لە حكومەتى هەرێم مۆڵەتى یاسایی لەو رێكخراوانە وەربگرێتەو.گوتیشی"زەنگیكى ترسناكە بۆ حكومەت مۆڵەتى بەو رێكخراوانە داوا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست