کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جه‌نابی سه‌رۆک، شه‌هیده‌کانی ئێمه‌ش هه‌رشه‌هیدی ئه‌م ووڵاته‌ن

Monday, 02/08/2010, 12:00




میله‌تی کورد له‌چه‌ندسـاڵی ڕابردودا توشی چه‌ندین نه‌هامه‌تی ئه‌نفال و کیمیاباران و ڕاگواستن و کاولکردن وبۆردومان بوه‌ته‌وه‌و هه‌موویان ڕابردوویه‌کی تـاڵن ،به‌ڵام ئه‌مڕۆله‌کاتی کـردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزوێنه‌که‌م بینیم که‌له‌که‌ناڵه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ که‌چه‌نددایکێکی ڕه‌ش پۆش خه‌م دایگرت بوون وتکه‌ تکه‌ فرمێسک ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ خه‌فه‌ت و غـه‌مباری دایگرتبوون ، پاشان دیقه‌تێکی زیاترم دا بینیم که‌ ئه‌مه‌ یادی ئه‌نفالکردنی بارزانیه‌کانه‌ من لێره‌دا ده‌وه‌ستم به‌ حه‌قی خۆمی ده‌زانم که‌وه‌ک تاکێکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ که‌ڕه‌خنه‌ی خۆم بگرم له‌ به‌ر ئه‌ وه‌ی جه‌نابی سـه‌رۆک هیچی که‌متر نی یه‌ له‌وشـه‌هیدانه‌ی تر که‌به‌ده‌ستی ڕژێمه‌کانی پێشوو تر شه‌هید کراون، جه‌نابی سـه‌رۆک به‌ڕێزتان و ئه‌وانه‌شـی که‌له‌گه‌ڵ جه‌نابتن هه‌ڵده‌ستن به‌ یادکردنه‌وه‌ی هه‌شـت هه‌زار بارزانی باجه‌نابیشتان هه‌ڵوێستان هه‌بوایه‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌ و یان ئه‌و سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار ئه‌نفاله‌ ی گه‌رمیان که‌ به‌ده‌ستی ڕژێمی پێشووی شۆڤیـنیه‌وه‌ ئه‌نفال کران،
من تێ ناگه‌م ئایا ئه‌مانه‌ هه‌موو شه‌هید نیـن ،ئایا ئه‌مانه‌ هــه‌موو زوڵملێکراو نین
وه‌ ئایا ئه‌مانه‌ هه‌مـوو له‌لایه‌ن یه‌ک ڕژێمـه‌وه‌ شه‌هیدو ئه‌نفال نه‌کراون،
من وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک نه‌متوانی ڕێگه‌ له‌فرمێسکه‌کانم بگرم به‌هۆی ئه‌وه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتێک کـه‌جیاوازی ده‌کات له‌نێوان شه‌هیده‌کان سه‌رۆکێک جیاوازی ده‌کات له‌ نێوان ناوچه‌کان،
ئێوه‌ ته‌نها نه‌ تانتوانی بۆڕێز گرتن له‌ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی 16/3 بکه‌نه‌ پشویه‌کی ڕه‌سمی یان ڕیوڕه‌سمێک سازبکه‌ ن یا وه‌ک سونبوولێکی نه‌ته‌وه‌یش هه‌ڵوێستان هه‌بێت ،ئه‌وه‌شتان له‌بیر نه‌چێت هه‌ر کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفـالی گه‌رمیان بوو که‌ میڵه‌تــی کوردو ئێوه‌شی ناسـاند به‌هه‌موو جیهان.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە