کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناکرێ وه‌ڵامی کاسه‌لێس و به‌کتریاکان نه‌ده‌مه‌وه‌

Friday, 06/03/2009, 12:00

2049 بینراوە


له‌ کورده‌واری قسه‌یه‌ک هه‌یه‌و ده‌ڵێن مانگا به‌دزیش که‌ڵ بگرێ به‌ ئاشکرایی ده‌زێ، به‌مانای نه‌هێنیه‌کانی به‌شداری ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌مانی خوشکه‌که‌م ده‌رده‌که‌ون

کردارو هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له‌و کاسه‌ لێس و به‌د ره‌وشتانه‌ی که‌ له‌ناو حیزبه‌کاندا خۆیان مۆڵ داوه‌و بێجگه‌ له‌ کرداری به‌دڕه‌وشتی زیاتر هیچ شتێکی تر نازانن، له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی داهاتێکی که‌م، رێڕه‌وی راستیه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگا گوم ده‌که‌ن و ده‌بنه‌ به‌کتریای پیس کردنی کۆمه‌ڵگا، خۆیان ده‌که‌نه‌ شه‌یتانی زه‌مان بۆ ناکۆکی نانه‌وه‌ی ناو خێزان و کۆمه‌ڵگا، برا له‌ برا راست ده‌که‌نه‌وه‌و کچ له‌ دایک دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

سه‌یر له‌وه‌دایه‌م بێجگه‌ له‌ پسکه‌پسک و به‌گوێ دا چرپاندن که‌ له‌سه‌ر ئینته‌ر‌نێت کردیان، هندێ جار ده‌بنه‌ قه‌ڵه‌میش بۆ ناکۆکی نانانه‌وه‌، بابه‌تێکیان به‌ناوی هه‌رسێک مناڵی خوشکه‌که‌مه‌وه‌ بڵاو کردۆته‌وه‌و وه‌ک مناڵ داریان له‌پیسایی وه‌رداوه‌:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=17e41f20

ئه‌و به‌کتریایانه‌ی کۆمه‌ڵگا رابردوویان زۆره‌ له‌و جۆره‌ کردارانه‌، که‌ دینه‌ به‌رده‌می ئێمه‌ سه‌ر شۆر شۆڕ ده‌که‌ن و که‌ دوریش دکه‌ونه‌وه‌ ده‌بنه‌ پارێزه‌رو نوسه‌ر بۆ تێکدان و شێواندنی خێزان له‌ژێر ناوی ئه‌ندامانی خیزان دا، بۆیه‌ ناچار بووم وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه‌و له‌ پاڵ وه‌ڵامه‌که‌شدا هه‌ندێ راستی تر ئاشکرا بکه‌م.

1 مناڵه‌کانی خوشکه‌که‌م نازانن کوردی بنوسن و ئه‌و نوسینه‌ نوسین و داڕشتنی یه‌کێک له‌و سینه‌ پیس و به‌کتریایانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگایه‌.

2 مناڵه‌کانی خوشکه‌که‌م خاوه‌ن هیچ بڕوا نامه‌یه‌کی زانکۆیی نین.

3 مناڵیش ئه‌و ده‌زانی که‌ هه‌رچی له‌دوای خوشکه‌که‌م به‌جێ مابێ هی مێردو مناڵه‌کانیه‌تی و هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن خه‌رجی که‌ن یان بیبه‌خشن، هه‌وڵی باوکه‌که‌یان و ئێوه‌ش بۆ دوور خستنه‌وه‌ی مناڵه‌کان له‌ دایک و خوشک و براکانی ناسک ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شتێکتان ده‌ست بکه‌وێت و به‌و نوسینانه‌ تاوانه‌که‌ داپۆشن.

4 ده‌نگی پۆلیس و دکتۆرمان لایه‌ که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ نه‌مان نوسیوه‌ که‌ ناسک خۆی خۆی خنکاندوه‌، هیچ زانستێکی پۆلیسی و ته‌ندروستیش ناتوانێ بڕیار بدات که‌ یه‌کێک خۆی په‌تی به‌ ملی خۆیدا کردوه‌ یان یه‌کێکی تر په‌تی به‌ملدا کردوه‌، به‌ڵگه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و خوشکه‌ی من له‌پێشدا ترور کراوه‌‌و له‌ دوایدا به‌و په‌ته‌دا کراوه‌.

5 ئه‌و مناڵانه‌ی خوشکه‌که‌م که‌ ناوت هێناون له‌له‌نده‌ن بوون که‌ خوشکه‌که‌م ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاتوه‌، چۆن له ‌له‌نده‌نه‌وه‌ زانیان که‌ دایکیان به‌ده‌ست خۆی په‌تی خستۆته‌ ملی خۆی ؟.

6 خوشکه‌که‌م مامۆستا بوو، بۆچی نامه‌یه‌کی دوای خۆی به‌جێ نه‌هێشت که‌ له‌داخی دایک و براکانی خۆی خنکاندوه‌ ؟، یان بۆچی خوشکه‌که‌م له‌ له‌نده‌ن له‌ نزیک دایک و براکانی خۆی نه‌خنکاند ؟، بۆ له‌سله‌یمانی له‌لای هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هات ؟.

7 به‌ڵێ ده‌ستێکی سیاسیاسی له‌پشتی له‌ناوچونی خوشکه‌که‌مه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش بۆ رێگا گرتن بوو له‌ من بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان و به‌شداری نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردن دا، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ستی نه‌بایه‌ له‌و روداوه‌دا، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردی ده‌کردو چه‌ند که‌سێکی بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌گرت، ئه‌و کێشه‌یه‌ش ئاوا به‌ ئاسانی کۆتایی پێ نایه‌ت و ئه‌و ده‌ستانه‌ ده‌بڕین که‌ ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌یه‌و به‌کتریاکانیش پاک ده‌کرێنه‌وه‌.

8 بێده‌نگی منیش تا ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ که‌ کاک قوبادی مام جه‌لال په‌یتا په‌یتا کوڕه‌که‌م ئاگادار ده‌کات که‌ ئه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌که‌دا ده‌که‌ین، په‌له‌ی ناوێ دنیایه‌کی دوورو درێژمان له‌پێشه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هیچ تاوانبارێک ناتوانێ به‌بێ کێشه‌ له‌ تاوانه‌که‌ی رزگاری ببێ.

9 هه‌تا ئێوه‌ی به‌کتریاو سینه‌ پیس خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن، کۆمه‌ڵگا حاڵی هه‌ر ئه‌و حاڵه‌ ده‌بێ و ره‌شپۆشی کورد رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات و رۆژی ئێوه‌ش دێت.


سه‌ردار پشده‌ری
له‌ندن 6 3 - 2009

http://www.peshmergekan.eu/index_a.php?id=3747




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)