کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتاره‌کانی لیستی کوردستانی ، به‌قه‌د په‌رله‌مانتاره‌کانی سوریای به‌عس شه‌هامه‌تیان نییه‌!.

Tuesday, 26/04/2011, 12:00


که‌ هاته‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان ، به‌شار ئه‌سه‌د ، ده‌یزانی که‌ په‌رله‌مانتاره‌کان هیچ نین جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ کۆیله‌ و چه‌پڵه‌لێده‌ر. هاتنه‌که‌ی بۆ په‌رله‌مان یه‌کدووهه‌فته‌یه‌ک ده‌بوو سه‌رهه‌ڵدان له‌وێ ده‌ستی پیکردبوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێک به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ ، کۆمه‌ڵێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی سوریا ، به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌تل و عامه‌ی که‌تیبه‌ئه‌منییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دیان نه‌گرت و ئیستقاله‌یان دا. هه‌ر سێچوار رۆژێک ده‌بێت له‌سه‌ر که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ وه‌ک ته‌حه‌دایه‌ک بۆ رژێمی سوریا ، دوو له‌ په‌رله‌مانتاری سوریا ئیستقاله‌یاندا. ئه‌و دوو په‌رله‌مانتارانه‌ دیاره‌ هی ده‌رعا بوون که‌ تێیدا زۆرترین خوێنی لێرژا.
وه‌ره‌ کوردستان سه‌یر بکه‌ ، زیاتر له‌ دوو مانگه‌ سه‌رهه‌ڵدان به‌رده‌وامه‌ ،چه‌نده‌ها شه‌هید دراوه‌ و چه‌نده‌ها بریندار و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و سووکایه‌تی به‌به‌هاکان کراوه‌ ، که‌چی په‌رله‌مانی کوردستان به‌تایبه‌تی لیستی کوردستانی وه‌ک ئه‌وه‌ی بای نه‌دیبێ و نه‌بۆران ، کاری ئاسایی خۆی ده‌کات بێ بوونی 1/3 ی زیاتری په‌رله‌مانتارانی ئۆپزسیۆن.
ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نییه‌ ، که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکی نه‌خوینده‌وار و بێ مۆڕال و هێج نه‌بوویه‌ک به‌ڕیوه‌ده‌چێت ، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی لیستی کوردستانییه‌ به‌تایبه‌تی هی ده‌ڤه‌ره‌کانی گه‌رمیان وسلێمانیی ، که‌ ده‌بوو هه‌ڵویستیان هه‌بوایه‌ و لانیکه‌م بایکۆتی دانیشتنه‌کانیان بکردایه‌. ده‌رکه‌وت په‌رله‌مانه‌ تاکحزبییه‌که‌ی سوریا زۆر دیموکراتتره‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ حزبیه‌که‌ی پارتی و یه‌کیتی .
چه‌ند ده‌نگێکی نووساو له‌ نێو لیستی کوردستانی هه‌یه‌ ، به‌ڵام بوێرانه‌ نایه‌نه‌ مه‌یدان و دلیرانه‌ ده‌نگهه‌لنابڕن ، که‌ده‌بوو زۆر زیاتر له‌وه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌ ده‌نگیان هه‌ڵبرایه‌ و بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانیان بکردایه‌. زانیاری ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ که‌ هۆکاری ئیستقاله‌که‌ی حاکم رزگار چیی بوو؟! ، دیاره‌ ئیستقاله‌که‌ی پێش راپه‌ڕینی 17ی شوبات بوو.
په‌رله‌مانی کوردستان به‌ دیدی ئێمه‌ ، له‌یه‌که‌م رۆژییه‌وه‌ شه‌رعییه‌تی نه‌بوو ، ئه‌ویش چونکه‌ به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو ته‌زویره‌ بوو که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی کردی. هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر کرابێت ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی باجی ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ نه‌ده‌بوو دورست بێت ، ده‌بوو ئۆپزسیۆن یا لانی که‌م گۆڕان خۆی لێ نه‌کردبا خاوه‌ن و ئیعترافی پێنه‌کردبا ، چونکه‌ ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی به‌رهه‌مهاتووی ته‌زویر ، شێوه‌ و کرۆکی خۆی گرته‌وه‌ ، کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌کات بێ ئۆپزسیۆن ، ئێستا باکه‌سێک هه‌بێت بڵێت : په‌رله‌مان هی حزبی قائید نییه‌!. با که‌سیکیش هه‌بێت بڵێت: په‌رله‌مانتاره‌کانی سه‌ر به‌لیستی کوردستانی کۆیله‌ حزب نین و خۆشیان بێ مۆڕاڵ و بێ هه‌ڵوێست نین!.
په‌رله‌مانیکه‌ هی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ ، ته‌نانه‌ت کۆیله‌کانی یه‌کێتی تێیدا ، ئه‌وه‌نده‌ بێ مۆڕال و بێ هه‌ڵویست نین ئه‌گه‌ر حسابیان بۆ بکرێت ، ده‌کرێت و به‌هاسانیش ده‌سه‌لمێنرێت که‌ په‌رله‌مان ، په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ و هی خه‌ڵکی نییه‌، کۆمه‌لێک به‌ناو مرۆڤ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، بۆیه‌ش ده‌ڵێم به‌ناو مرۆڤ ، چونکه‌ شتێک ئه‌و دوانه‌ مرۆڤ و نامرۆڤ لێک جیاده‌کاته‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ ، که‌ ئه‌وه‌ش له‌ کاره‌کته‌ره‌کانیان نابینرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە