پێکهاتەی حکومەتی داهاتووی هەرێم
Wednesday, 25/09/2013, 12:00
1874 بینراوە
پارتی و یەکێتی و چەند لایەنێکی بچوك حکومەتی ئایندەی کوردستانی عێراق پێکدێنن.
بەپێی بارودۆخی ئێستا و ئەنجامی چاوەروانکراوی هەڵبژاردنەکان بۆمان دەردەکەوێت کە بارودۆخەکە هەر وەکو جاران ئەمێنیتەوە بەڵام بە شێوازێکی لاواز ترو لابردن و دورکردنەوەی چەند کەسێك و هاتنە پێشەوەی چەنك کەسێکی دیکە لە چواچێوەی هەمان بازنە.
هەر لەبەر ئەوەی سیاسیەکانمان میللەتەکەی بەوە چاوکردۆتەوە، گوایە ئەوانیش ئەبێت وەکو وڵاتانی پێشکەوتو وڵات بەرێوە ببەن هیچ لایەن و حیزبێك ناتوانێت بەبێ بەشداریکردنی حیزب و لایەنێکی دیکە حکومەت پێك بێنێت، بەڵام ئایا ئەوە گونجاوە بۆ ئێمە یاخود بۆ نمونە یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی کە بەشداری دەسەڵات دەکەن ئەو توانایەو دەسەڵاتەیان دەبێت کە بتوانن خزمەتی دڵسۆزانەی میللەتەکەیان بکەن، بێگومان نەخێر، چونکە ئێستا بارو دۆخەکە وای لێکردون کە لەجاران لاواز تر بن بۆ بەرێوە بردنی ئەو پۆستانەی کە دەستیان دەکەوێت، بەشداریی نەکردن زۆر باشترە لە بەشداریکردنێکی لاواز کە هێچیان پێنەکرێت.
بەدلنیاوە ئەوەی بە بێ دەسەڵاتی تەواو بەشداری دەسەڵات بکات مانای ئەوەیە هەوڵی پەرژەوەندی خۆیەتی و ئامانجی پۆست و پلەیە نەك خزمەت کردن.
من پێم وایە دەسەڵات بە هەموو هێزێکەوە بەدەست یەك حیزب یاخود لایەن بێت زۆر باشترە لە فرە ئیدارەیی و پەرش و بڵاوی دەسەڵات، چونکە ئەو کاتە خزمەتگوزاری و گەشە پێدان، پلان و ئیسترایتجیەت، هێز و پێشکەوتنمان تەنها یەك لایەنی دەسەڵات بەر پرس دەبێت و چۆنیەتی بەرێوە بردنی وڵات و ئایندەی میللەتەکەمان رونتر دەبێت.
ئەوکاتە ئۆپۆزسیونێکی راستەقینە دروست دەبێت، کە هەوڵی سەرەکی ئەرکە یاساییەکانێتی بەرامبەر دەسەڵات نەك هەوڵدانە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتێکی بەهێز و یەكلایەن کە ئەگونجێت بۆ بارودۆخی ئێستامان مەحاڵە، لەبەر ئەوەی چاو لە ولاتانی پێشکەوتو دەکەین، بەڵام واقیع ئەوەیە کە ئێمە وڵاتێکی پێشکەوتو نین، تا پەیرەوی وڵاتانی پێشکەوتو بکەین و سیستەمی حوکمرانی ئەوان پەیرەو بکەین، ئێمە زۆرمان ماوە بۆ ئەو هەنگاوە.
ئێمە هەڵەکەمان لەوێدایە، کە هەوڵ و ئامانجمان دەسەڵاتە نەك خزمەتکردن و راستکردنەوە، ئەوەی پاك و دڵسۆزی میللەت و نیشتمان بێت ئەتوانیت خزمەت بکات گەر لە دەسەڵاتدا بێت یاخود دەرەوەی دەسەڵات.
تکایە پلان و ئیستراتیجیەت دابنێن، وانە وەربگرن لە رابردو، ئیتر بەسە حیزبایەتی و کەسایەتی، گەر نا هەموو تاوانبارن بەرامبەر میللەت و نیشتمان و هەموی تۆمار دەکرێت لەمێژودا.
لەکۆتاییدا دەڵێم بەشداریکردنێکی لاواز لەدەسەڵاتدا خزمەتی میللەت و نیشتمان ناکات بەڵکو خزمەتی پەرژەوەندی تایبەت دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە میللەت جەواشە دەکەن.