کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆزن ده‌بێت بیری زۆر تیژ بێت، ده‌نا به‌شی ریسوا بونه‌ ! جه‌لال به‌ نمونه‌ !!.

Thursday, 19/11/2009, 12:00


درۆزن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌نــــد بتوانێت بۆ ماوه‌ێیه‌کی درێژتــــــر له‌ سه‌ردرۆکانی به‌رده‌وام بێتو سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ خۆی ڕاکێشێت ده‌بێت بیری تیژ بێتو درۆ کۆنه‌کانی له‌ یاد نه‌چێتو درۆ نوێکانی له‌گه‌ڵ درۆ کۆنه‌کانی بگونجێنێت .
لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ بڵێم هه‌ندێک درۆزن { له‌وانه‌ش درۆزنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان سه‌رۆک مام جه‌لال } درۆکانیـــان له‌و درۆ گه‌وره‌و قه‌بانه‌ن که‌ به‌ درۆی شاخدار ناو ئه‌برێن ، زه‌ره‌رو زیانی درۆکانیشیان هێنده‌ کاریگه‌رن که‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی وێرانکاری وڵاتو له‌ناوچونو ده‌ربه‌ده‌ری دانیشتوانو کاریگه‌ریه‌کانی درۆکانیشیان بێسنورو درێژخایه‌ننو سه‌رئه‌نجام ده‌بنه‌ مایه‌ی ریسوا بونی خــودی خۆیان .
مامه‌ که‌ ئه‌که‌وێته ‌قسه‌و گوڕئه‌داته‌ خۆی ، هه‌موو ئه‌و درۆ کۆنانه‌ی خۆی له‌بیر ئه‌چێته‌وه‌و درۆ نوێکانی به‌پێی بــه‌رژه‌وه‌ندیــــو پێویستی ئه‌و کاتو شوێنه‌یه‌ که‌ درۆ نوێکانی تێدا ئه‌کات ، بۆیه‌ش به‌شی هه‌ر ریسوا بونه‌ .
مامه‌ له‌ پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا ، ئه‌و تاوانانه‌ی ساڵانێکی دوورو درێژه‌ به‌ ناوی حزبه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌نجامیداون سوکو ئاسان ئه‌خاته‌ ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا ئه‌باته‌ به‌ر درۆی شاخدار، بێئه‌وه‌ی بیرێک بکاته‌وه‌ پێش چه‌ند ساڵێک هه‌ر بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌و تاوانانه‌ چه‌ درۆێیه‌کی دیکه‌ی کردوه‌و چۆن خۆی لێده‌ربازکردوه‌ .
مامه‌ کاتی خۆی پاساوی بۆ[ پێشه‌نگی کردنو ڕاپێچکردنی سوپای پاسداران بۆ داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و کردنه‌وه‌ی پادگانو بیمارخانه‌ له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ و هێڕشکردنه‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کانی هه‌ردوو کێڵگه‌ی باوه‌گوڕگوڕو چه‌مه‌بۆری نزیک توزخورماتوو هێڕشکردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی شارباژێڕله‌ داستانی ڕزگاریدا به‌ نیازی داگیرکردنی شاره‌ حه‌یاته‌که‌ی سلێمانی و دامه‌زراندنی تۆپخانه‌ی دوور هاوێژی سوپای پاسداران له‌ { به‌ناو } ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کانو تۆپبارانکردنی شاری هه‌ڵمه‌تو قوربانی ] ئه‌هێنایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ له‌ ژێر فشاروهه‌ڕه‌شه‌ی ئێراندا ناچارکراوه‌ به‌و کاره‌ هه‌ڵسێت ئه‌گینا دووچاری فه‌وتان ئه‌بون . له‌ کاتێکدا هه‌ر ئه‌م کردارانه‌شی بون بونه‌ هۆی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هات له‌ کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو وێرانکردنو ئاواره‌بونی دانیشتوانی ناوچه‌ی شێرباژێڕو تێکشکانی هێزه‌کانیان و هه‌ڵاتنی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان به‌ره‌و ئێرانو کیمیابارانو وێرانکردنی ناوچه‌ێیه‌کی فراوانی کوردستانو له‌ناوچونی نزیکه‌ی سه‌دو هه‌شتا هه‌زار له‌ ڕۆڵه‌ بێگوناهه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، له‌مه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت که‌ مامه‌ سه‌لامه‌تی خۆیو حزبه‌که‌ی لا گرنگتر بوه‌ له‌ وێرانکردنی کوردستانو له‌ناوچونی گه‌له‌که‌ی . ئێستاش هه‌ر ئه‌م مامه‌یه‌ بێشه‌رمانه‌ له‌به‌رده‌م پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا بێئاگاداری خۆی له‌و تاوانانه‌ ڕائه‌گه‌ێیه‌نێتو سوکوئاسان به‌رگی تاوانه‌کان ئه‌کات به‌به‌ری نه‌وشیرواندا .
 19/11/2009




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە