لە نیشتمان چی دەگوزەرێت ؟
Thursday, 14/02/2013, 12:00
مامۆستایەک لە زانکۆی سلێمانیماموستایەک له زانکۆی سلێمانی هەڕەشەی لە دایکی کردووە، کە ئیتر بەناوی خۆیەوە نابێت بانگی بکات، بهڵکو دهبێت بە ناوی دکتۆرەوە بانگی بکات "ناوی ئەم مامۆستایە لەلامان پارێزراوە" ئەم دکتۆرە بەدایکی خۆی ووتوە دەبێت نەک تۆ، بەڵکو دهبێت به هەموو کەس و کار و ناسیاو دراوسێکانیش بڵێیت، کە ئیتر بە دکتۆر بانگم کەن، چونکە من لە زانکۆ دکتۆرم و هەموو قوتابی و فەڕاش و پۆلیس و تەنانەت ئیشکەرانی ناو چێشتخانە و کافێتریاکەش هەروا بانگم دەکەن، گەر تۆ جارێکی تر بەناوی خۆمەوە بانگم بکەیت، ئیتر من وەڵامت نادهمهوه.
له ڕێورهسمێكدا خهڵاتێكی ئاڵـتوونی پێشكهش به د. "عیزهدین مستهفا رهسوڵ "كراله یادی 43 یهمین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نووسهرانی كورد، به ئامادهبوونی ژمارهیهک له رۆژنامهنووسان و رۆشنبیران و روناكبیران، رێزلێنانێك بۆ ئهستێرهی ناوداری گهلهكهمان پرۆفیسۆر دكتۆر عیزهدین مستهفا رهسوڵ سازكرا.
ئەمە ئەو هەواڵە خۆشەبوو کە لە ناکاوێکدا بڵاو بۆوە و کەسیش قسەی لەسەر نەکرد ، بەڵام ئەم پڕۆفیسۆرەی لەمەڕ کورد کەوا ئاڵتون دەدرێ لە بەرۆکی، خۆزگە ئەو نووسەر و ڕۆشنفکرو ڕۆژنامەنووسانە بەرلەوەی بچنە ناو ئەو هۆڵەوە بیرەوەری ساڵێک لەتەمەنی "حسێن عارف"یان دەخوێنەوە و لەهەڵوێستی ئەم پڕۆفیسۆرە بەئاگادەبوون پاشان بەئەرشیفی نووسەری کوردا گوزەریان دەکرد و ئەو نامە و پاڕانەوەیان دەخوێنەوە کە پڕۆفیسۆر بۆ سەدام حسێنی ناردوە لە ژمارەی 1 ئەیاری ساڵی 1979 دا لەلاپەڕەی 115 دا ئاوای نووسیوە.
"کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نووسەرانی کورد سڵاوی خۆی دەنێرێ بۆ سەرکردایەتی سیاسی حیزب و شۆڕش بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک کۆماری تێکۆشەر ئهحمهد حهسن البکر و هاوڕێی جێنشینی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش جەنابی سەدام حسێن ، بەرامبەر بەو چاودێریە بەخشندانەی چاودێری دەزگا کەلتوری ڕەسمی و نیللییەکانی پێدەکەن " ئەمە ئەو سەرۆکی نوسەرانەبوە ، کەئەمڕۆ خەڵات دەکرێ ئەی هاوار کەی ئەو میللەتەی ئێمە بەئەرشیفی ئەم کەسانەدا دەچێتەوە ، من خۆشحاڵم دکتۆر زیاتر خۆی ووتەنی لە 60 کتێبی هەیە بەڵام کتێبەکانی لەپێش خۆیەوە مردار بوونەتەوە.
بهرههم ساڵح دهڵێت سهدهی 21 سهدهی كوردهد. بهرههم ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه (سهدهی بیستهم سهدهیهكی ستهمكار بوو دهرههق بهكورد) و وتیشی: لهو سهدهیهدا رووبهڕووی جۆرهها كۆمهڵكوژی و پهراوێزخستن و دوورخستنهوه بووینهوه، بهڵام به ڕای بەرهەم سهدهی 21 سهدهی كورده و كاتی ئێمه هاتووه، سەمەرە لەوەدایە ئەم سیاسییەی کورد مەتەڵی داهێناوە چونکە سەدەی 21 جارێ تازە پێی ناوەتە 13 هەمین ساڵێهوە و جارێ 87 ساڵی ماوە ئەم سەدەیە کۆتایی بێت، کاتێک خوێنەر ناوەڕۆکی ئەم چاو پێکەوتنە دەخوێنێتەوە دەزانێت لەناو قسەکاندا دوو ووشە نادۆزیتەوە کە بۆنی سیاسی لێبێت، واش خۆی نمایش دەکات کە "دالای لامەی" و قسه بۆ خهڵکی دهکات، دەیەوێت وەک ئەو خۆی نمایش بکات لەکاتێکدا بەرهەم لە سەدەی 20 دا ئەو بەڕێزە هیچی لێ سەوز نەبووە . د. فایەق گوڵپی لەبەر نامەیەکی تەلەفیزۆنیدا وەڵامی سلێمانی دایەوە، کە بەرهەم و نێچیروانی بە ڕادیکاڵ و ڕیفۆرم خوازی ناو یەکێتی و پارتی زانی .فایەق ووتی با جارێ ئەوان لە خۆیانەوە دەست پێبکەن سامانەکەیان پیشانی خەڵک بدەن. بەرهەم خەریکە فێر دەبێت مەتەڵیشمان لێ دادەهێنێت.
وەفدێکی یەکێتی چوونە تورکیاکاتێک مرۆڤ لەم وێنەیە دەڕوانێت، هەست دەکات، کە ئەم کۆیلانە نەک نوێنەری کورد و یەکێتی نین، بەڵکو ئەمانە کەسانێکن، کە لەسەر خوێنی گەلێک بازرگانی دەکەن و میللەتێکیش لە خەوی قوڵدایە، دانیشتن لەگەڵ هەر داگیر کەرێکدا خیانەتێکی ترە و دەخرێتە سەر خەرمانی مێژووی خیانەتەکانی ترتان، کەسێکی وەک مەلا بەختیار هێندەی لەخەمی دەرکەوتندایە لە ڕۆژنامه و کەناڵەکانەوە قەت لەخەمی حیزب و گەلدا نەبووە، چونکە بیرمە کۆپتەرەکە هات چۆن بەڕاکردن چووە ناوێوە بۆ بەغداد، تا تاڵەبانی ناوی نا "وەفتی دواچۆڕ" چونکە ووتبووی تا دواچۆڕ با لەگەڵ بەعسدا گفتوگۆ بەردەوام بێت.
برا بچوکەکان پێویستیان بەسەردانی براگەورەکەیانە کاتێک "قادری حاجی عەلی" دەڵێ کاک نەوشیروان براگەورەیی خۆی نواند، ئیتر دەبێ ئێمە سەلاوات لێدەین بۆ ئەو گۆڕانەی ئەم بەڕێزانە دەیانەوێت لە نیشتمانی ئێمەدا بیکهن، چونکە ئەم بەڕێزانە هیچ پاشخانێکی مەعریفیان نییە بۆیە بەهەموو ئەو کەسانەی کە دەیانویست بیگۆڕن، چونکه به قسهکانیاندا ڕێک دەڵێ لە دیوەخاندا دانیشتوون، برای گەورە و خۆ کردنە برا بچوک کۆمێدیایە، من ئێستا بیر دەکەمەوە ئەمانە چۆن کۆمەڵە و سەرکردایەتی کۆمەڵەبوون؟ ئێ خۆ قابیلە "ڤۆلیتێر" بن کە ووتی "من توانام هەیە خوێنی خۆمت بۆ بڕێژم تا باوەڕت بگاتە خەڵکی، جگە لەوەش ڕەنگە من لەگەڵ باوەڕی تۆشدا نەبم.
بۆیە کە بیر لەو وەفدە دەکەمەوە چوونەتە تورکیا و لە ژورێکی داخراودا دەمێنەوە داخۆ چۆن قسە بکەن و خەمی حیزب و میللەتێک چۆن بەداگیر کەرانی ووڵاتەکەمان بڵێن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست