کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ یاسین ئەمین دەربارەى گەندەڵى وەزیرى خوێندنى باڵ

Sunday, 14/08/2011, 12:00



كورد ئەڵێت پیاو دۆستى وەكو تۆى هەبێت دوژمنى بۆ چى یە ؟ جەنابت هیچت لە وەزیر كەمتر نی یە تۆش بەزیت بە و هەموو پارەییە نایەتەوە كە بۆت سەرف دەكرێت . خۆت چاك دەزانیت ئەو پارەیەى كە بۆ جەنابت سەرف دەكرێت ئەگەر هاتوو لە كوردستان وەزیرە خۆشەویستەكەت بە ڕێكى و بێ دزى سەرفى بكات ئەوا بەشى تۆش و 4 بۆ 5 هاوڕێشت ئەكات كە دكتۆرا بخوێنێت . درۆ ناكەن ئەڵێن ئۆخەى ئۆخەى هەركەس بۆ خۆى یاخود ئەڵێن سكى تێر ئاگاى لە سكى برسی نیە , جەنابیشت خۆت لە خارجیت و ئاگات لە پیاوى فەقیر نی یە!
بەندە خاوەنى بڕوانامەى ماستەریش و دكتۆراشە (جەنابت فیشەك بە تاریكیەوە ئەنێت) كە دەڵەیت بەندە هیچ بڕوانامەیەكى نی یەئەگەر كوردستان پۆست گیانم بپارێزێت و ئى مەیل و ناوەكەم نەدركێنێ ئەوا بڕوانامەكم بۆ برایانى كوردستان پۆست دەنێرم و بۆ ئەوەى بزانن كە جەنابت ڕاست ناكەیت و فیشەك ئەنەیت بە تاریكیەوە.
گریمان فەرمانبەرێكیش بوومایە ئایا بۆمان نیە ڕەخنە بگرین ؟؟؟!!!!
تەنها یەك پرسیار لە جەنابت و وەزیرەكەت دەكەم ئایا بۆچى وەزیر بۆ هەر خوێندكارێكى ماستەر لە كوردستان ئەگەر توێژینەوە بكات تەنها دوو ملیۆن دینارى واتە(16 گەڵا بە زمانى خۆمان) عراقى بۆ سەرف دەكات و بۆ دكتۆراش تەنها چوار ملیۆن دینارە (32 گەلا(َ سەرف دەكات ؟؟؟؟؟؟؟؟
لە كاتێكدا بۆ ماستەرێك لە دەرەوەى وڵات (10 دەفتەر بە زمانى خۆمان) و بۆ دكتۆراش (25 دەفتەر) سەرف دەكات ؟؟؟؟؟؟؟؟ !!!!
ئەگەر جەنابت دڵسۆز بویتایەو بەزەیت بەم كوردەیا بهاتەیاتەوە ئەوا ئەو زانى كە ئەم پارەیە بۆ وا سەرف دەكرێت ؟؟؟؟
ئایا وەزیر ناتوانێت ئەم بڕە پارەیە لە كوردستان سەرف بكات ؟؟؟؟؟؟؟؟
هەر بۆیە وەزیرمان دو سَ یەكى وەكو تۆى هەبێت دایمە داشى سوار ئەبێت .
كاك یاسین ئەمین هەرچ شتێك بریسكەى دایەوە مەرج نیە ئاڵتوون بێت منیش دەڵێم كە نووسراوە فەرمانبەرێك مەرج نیە فەرمانبەر بم؟؟؟؟؟
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ گشت فەرمانبەرێك كە بەڕاستى چینێكى هەمیشە بەش خووراوە لە كوردستان و نازانم سەرەڕاى ئەوەش هەنێك كەس بە چاوى ترەوە سەیریان ئەكەن.
جەنابت كێشەت لەگەڵ برادەرێكى ژمێریارە بووە كەچى تەڕو وشكت پێكەوە سووتاندووە .
كاك یاسین گیان ئەوە بزانە,كە كوردستان پۆستى بەڕێز كە نووسراوى بۆ ئەنێریت بۆ ئەوەى گیانى نووسەرەكانى پارێزراو بێت زۆر جار ناوەكەت ئەگۆڕێت و ناوێكى خواستراو دادەنێت لەبەر ئەوە ناوەكەى منى كردبوو بە (فەرمانبەرێك) .دووبارە داوا دەكەمەوە هەر بە ناوى فەرمانبەرێكەوە بابەتەكەم بڵاو بكاتەوە مایەى شانازیە بۆ من كە پێم بووترێ فەرمانبەر . ئەگەر خواى گەورە تەمەنى درێژ كردین و نەمرین ئەوا كۆمەڵێك گەندەڵى تر ئەخەینە ڕوو. دووبارە دەست خۆشى لە گشت لایەك دەكەم و بە هیواى سەركەووتن بۆ گشت لایەك . داواكارم لە كوردستان پۆست ئەم بابەتەم بۆ بڵا و بكەنەوە , دووبارە سوپاس
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە