تا رێکه‌وتنی ستراتیجی یه‌کێتی و پارتی به‌رده‌وام بێ تیرۆر‌و ته‌زویر فراوانتر ده‌بێت!!
Wednesday, 09/06/2010, 12:00
حه‌زم کرد بابه‌ته‌که‌م به چه‌ند پرسیار ده‌ست پێده‌که‌م و پرسیاره‌کانیش به ته‌نیا رووبه‌ڕووی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی بکه‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا دووینێ ئه‌م هێزه به‌داکۆکی کار‌و پشت و په‌نای خه‌ڵک دهژمێردراو هیوای به‌دیهێنانی دیموکراسی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و دادوه‌ری کۆمه‌لایه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ (پ،د،ک)دا، که‌گوایه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان کردوویه‌تی ، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (ی،ن،ک) بوون مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک هێزێک، نه‌وه‌ک وه‌ک داکۆکی که‌رێک که‌وتۆته ژێر پرسیار!! ده‌پرسین له‌وه‌ته‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی هاته‌وه کایه‌وه قازانج و ده‌ستکه‌وته‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق چین؟ چی خرایه سه‌ر پرۆسه‌ی به‌دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی ؟ کێێ سوودمه‌نده؟ کێ زهرهزمهنده؟ تائێستا به‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ داشکاوه‌ته‌وه؟ ئایا یه‌کێتی ئه‌م پرسیاره‌ی له‌خۆ کردوه؟
1. له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه هاتۆته‌دی یه‌کێتی هه‌ر ڕۆژه‌ی بهقهیرانێکدا تێده‌په‌رێ. باڵێکی گه‌وره‌ی یه‌کێتی له‌سلێمانی جیاجۆوه، ئه‌مڕۆش کار له‌سه‌ر وه‌لانانی باڵێکی تری گه‌وره‌ی هه‌ولێریه‌کان ده‌کرێت. نفوز‌و توانا‌و هه‌یبه‌تی (ی،ن،ک) به‌ره‌ولاوازبوون وههڵدێره ، مایه‌ی متمانه و پشت و پهناپێکردنی نه‌وه‌ک بۆ خه‌ڵکی ئاسایی، به‌ڵکو بۆ کادیره‌کانی خۆشی نه‌ماوه‌و له‌ده‌ست داوه. هه‌ربۆیه‌شه تادێت هێزی تر له‌ناوچه‌کانی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی وله‌کوردستان به‌گشتی گه‌شه‌ده‌کات و سه‌رهه‌ڵده‌دات، جێگای پرسیاره ئه‌مرۆ کۆمه‌لی ئیسلامی بتوانێ (2) کورسی به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌گه‌ر بێت و له‌مه‌ودوا هێزه ئیسلامیه‌کان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له قایمهیهکدا یه‌کبگرن، ، چه‌ند کورسی تر به‌ده‌ست دێنن؟
2. پێش هاوپه‌یمانی، خه‌ڵکانێک له‌ناوچه‌کانی پارتی، ملیان بۆ پارتی نه‌ده‌دا ، (ی،ن،ک) یان بهپهناگهی خۆیان ده‌زانێ، نموونه‌ش زۆره هه‌ر له (هه‌رکی و سورچیه‌کانی حسێن ئاغا بگره تا به‌رواری و دۆسکیهکانی بادینان) ، به‌ڵام ئێستا به‌ناچاری یان ڕوو له‌شاره‌کانی موسڵ و که‌رکوک ده‌که‌ن، یانیش ته‌سلیم ده‌بنه‌وه به‌قه‌ده‌ری پارتی ، یه‌زیدیه‌کان له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌ناوچه‌که‌یان، حاشا له‌کورد بوونی خۆیان ده‌که‌ن، ده‌چنه پاڵ هێزه عه‌ره‌بیه‌کان، نایه‌نه ناو هاوپه‌یمانی لیسته کوردستانیه‌کان. یه‌زیدی و شه‌به‌ک و زێباری و زۆربه‌ی عه‌ره‌ب ومه‌سیحیه‌کانی ده‌وروبه‌ری موسل ناوه‌وه‌ی موسل،له‌به‌ر ده‌سه‌لاتی (پ‌د‌ک) له‌ناوچه‌کانیان، پاڵیان داوه‌ته لیسته‌کانی تر، یا دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر (ی،ن،ک) خاوه‌نی ئه‌و ڕێکه‌وتنه نه‌بوایه، ڕه‌نگه هاوکێشه‌کان له‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌کی تر به‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد دابشکایهوه. زیندووترین نموونه‌ش لێدوانه‌که‌ی ئوسامه نجێفیه که ده‌ڵێت (ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ پارتیه نه‌وه‌ک یه‌کێتی).
3. له‌لایه‌کی تر ئێمه شانازیمان به‌یه‌کێتی ده‌کرد، که ئه‌و که‌ش و هه‌وایه‌ی له سلێمانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی بۆ ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین خوڵقاندبووی ، هیوایه‌کی زۆرمان پێ هه‌بوو که ئه‌م باهۆزه بپه‌ڕێته‌وه هه‌ولێرو بادینان، که‌چی به‌داخه‌وه ئێستا ترسی ئه‌وه‌مان لێ نیشته‌وه تهزیرو تیرۆر‌و تۆقاندن و کپکردن و خه‌فه‌کردنی ئازادیه‌کان و ههلسوکهتی نادیموکراسی و به‌زۆر سه‌پاند، وا ده‌گاته سلێمانی و ناوچه‌کانی یه‌کێتی. دیارترین نموونه‌ش لێپسراوی مه‌ڵبه‌نده‌کان و پارێزگار به هه‌ڵبژاردن دانراون، که‌چی به‌فه‌رمانێکی قه‌ره‌قوشی، لاده‌برێن و خه‌ڵکی تر له‌شوێنیان داده‌نرێت! ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ترسناکه کهگۆمان نه‌ک لای خه‌ڵک به‌ڵکو لای کادیرانی خودی یه‌کێتی دروستکردوه، که پرسی به‌دیموکراتیزه‌کردن نه‌ک له ناوچه‌که به‌ڵکو له‌ناو یه‌کێتی جێگای پرسیاره، که‌بۆ یه‌کێتی وا ڕه‌فتار ده‌کات؟ ده‌بێت ئه‌و مه‌سه‌له کوردیه ڕاست بێت که ده‌ڵێت یه‌کێک به (40) ڕۆژ پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ل یه‌کێتی تر خوو هه‌ڵسوکه‌تی ئه‌وی تر وه‌رده‌گریت، ره‌نگه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وابێت، چونکه نه‌ک (40) ڕۆژ، به‌ڵکو ئه‌و پێکه‌وه ژیان و ئه‌و هاوپه‌یمانیه وا (6) ساڵی تێپه‌ڕاند!!
4. ته‌زویرو تیرۆر. گله‌یه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و کادیرو لایه‌گرانی یه‌کێتی له (ی،ن،ک) له‌وه سه‌رچاوه ده‌گڕێ، له‌پای چی یه‌کێتی خۆی که‌ڕو لال ده‌کات له‌و تهزویروانهی که له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌کڕێن، بۆچی(ئه‌زعه‌فول ئیمانێشی) به‌کارناهێنێ، ئایا ئه‌م ته‌زویراتانه پیش ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵک بکرێت، له‌خودی یه‌کێتی نیه، هه‌ڵبژاردنه‌کانی (25/7) ئه‌وه‌ی سه‌لماند،که گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند وقوربانی هه‌رخودی یه‌کێتی بوو. پێش ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته هیچ لایه‌ک جورئه‌تی نه‌ده‌کرد که‌سێک له‌سه‌ر قه‌ڵه‌م تیرۆر بکات، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش کێشه‌که‌ی (که‌مالی سه‌ید قادر) بوو له‌گه‌ڵ (پ‌د‌ک) کهکێسهکهی رووبه‌ڕووی دادگا کرایه‌وه. به‌ڵام بۆ کێسه‌کانی (سۆرانی مامه حه‌مه، عبدولسهتار تاهیر شه‌ریف و سه‌رده‌شت عوسمان) دوای ئهوهاوپهیمانیهتیه به تیرۆرکردنیان کۆتایی هات. من دڵنیام ده‌زگای زانیاری ته‌فاسیلی هه‌موو ئه‌و کێسانه‌ی له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام بۆ ڕاستیه‌کان تهسریب ناکات، بۆ ئه‌م فرسه‌ته زێڕینه له‌ده‌ست خۆی و خه‌ڵکی کوردستان ده‌دات. ئایا بۆ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ و هه‌ڵوێست و کاردانه‌ی نیه. ئه‌ی نازانێ به‌پێی هه‌موو یاسا ئاسمانی و وهزعیهکان کاتێک ڕاستی و شایه‌دی خۆت به حه‌ق نه‌ده‌یت، واته تۆش شه‌ریکی له‌و تاوانانه. پرسیار لێره ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر کێسی (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌هه‌ولێره‌و له‌ناوچه‌ی زه‌رده‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ده‌زگاکانی پارتی هه‌یه! خۆ هه‌ردوو کێسی (سۆران و عبدولسهتار) له که‌رکوک بوو، هه‌مووشمان ده‌زانین که‌رکوک به‌ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ده‌ژمێردرێ، بۆ یه‌کیتی هیچ شتێک له‌وباره‌یه‌وه ناخاته به‌رده‌م ڕای گشتی؟ له‌کاتێکدا منداڵێک له که‌رکوک بفڕێندرێ له‌ماوه‌ی (24) سه‌عات ده‌زگاکانی یه‌کێتی بانده‌که ده‌ستگیر ده‌که‌ن و منداڵه‌که ئازاد ده‌که‌ن؟ که‌چی بۆ کوشتنی دووڕۆژنامهنووس ونووسه‌ر هیچ سه‌ره‌داوێک ئاشکرا ناكرێت؟ ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی یه‌کێتی ته‌نیا یه‌ک شتمان بۆ دووپات ده‌کاته‌وه، که ئه‌م کێشانه په‌یوه‌ندی بههاوپهیمانیهتیهکهوه هه‌یه و کێشه‌که کوردستانیه‌و په‌یوه‌ندی به‌تاقمه تیرۆریسته‌کانه‌وه نیه؟ ئه‌مه له‌لایه‌ک.. له‌لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر به‌دیوێکی تردا ئه‌م کرده‌وه تیرۆریسته‌ی هه‌ولێر لێک بده‌ینه‌وه ، ئایائه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که بۆ فه‌شه‌ل پێهێنانی کابینه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌مه؟ ئایا ئه‌مه بۆ ئه‌وه نیه که به‌خه‌ڵکی کوردستان بووترێت، که (ی،ن،ک)ێک نه‌توانێ ناو ماڵی خۆێ ڕێک بخات و به‌ڕیوه‌ی به‌ڕی، چۆن ده‌توانێ کاری خه‌ڵک بهحکومهتایهتی به‌ڕێوه ببات؟
5. له‌سایه‌ی ئه‌م هاوپهیمانتیه نیوه‌ی یا به‌شێکی زۆری چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ که له چوارچوه‌ی ڕێکخراوه دیمهکراتیهکان قه‌تیس کراون، دهستهمۆو خه‌فه‌و ئیفلیج کراوان، که له‌هیچ رووداو پێشهاتێکی ئه‌م هه‌رێمه نقه‌یان لێوه نایه‌ت. ڕاستی ئه‌مه‌ش له‌م دوا ناڕه‌زایی و خۆپشاندانانه‌ی دوای ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها کێماسی به‌ره‌ی ئۆپۆزیۆنیشی ده‌رخست که تائێستا نه‌یتوانیوه و هه‌ولێ ئه‌وه‌ی نه‌داوه، که‌کار له‌سه‌ر رێکخراو وسه‌ندیکاکانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی بکات. لێره‌وه هه‌ست ده‌که‌ی(ینک) دابراوه له‌خه‌لک ولهجادهو کۆلان و شه‌قامه‌کان، وادیاره (یه‌کێتی)ش خۆی د‌رکی به‌وه کردوه، ئه‌گینا دروشمی (گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌کان) مانای چیه؟ ئه‌گه‌ر درک به دابڕان لهجاوهرو خه‌ڵک نه‌بێت، ئه‌م دروشمه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ یه‌کێتی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت،بهههزترین خاڵی وه‌چه‌رخانی یه‌کێتی له یه‌که‌م هه‌نگاوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ست پێ ده‌کات. له‌جیاتی ڕیکه‌وتن په‌یمانێک یا جۆرێک له‌سوێند بێته ئاراوه که‌به‌هیچ شیوه‌یه‌ک بۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌بردێت، نه‌ک له‌نێوان (ینک و پارتی) به‌لکو له‌نێوان گشت هیزه سیاسیه‌کانی کوردستان. یه‌کێتی به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانی دواهه‌ڵبژاردنی25/7 هه‌روه‌ک خۆیان ده‌ڵێن کێرڤی ده‌نگ هێنانی له‌چاو هه‌ڵبژاردنی 7/3 زۆربه‌رزبۆته‌وه. ئایا (ینک) له‌خۆی نه‌پرسیوه بۆ؟ چونکه له‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا بانگهێشه بۆکاندیدهکانی یه‌کێتی ده‌کراو بۆ کاندیده‌کانی پارتی نه‌بوو.
6. به‌رای من تاکه ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌می رێکه‌وتن و هاوپه‌یمانی ستراتیجی نێوان ینک و پ‌د‌ک، دابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت و سامانی ژیر زه‌وی کوردستان و پاره‌و پوله‌کانی کهلهبهغداوه دێت ، دوور لهچاووزاری خه‌لک، به‌لکو دوور له‌چاو زاری به‌شی هه‌ره‌زۆری قاعیده‌و قیاده‌کانی هه‌ردوو پارته‌که‌ش ، له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی به‌یه‌کسانی.
بۆیه ئه‌و ڕاستیه دووپات ده‌که‌ینه‌وه له‌وه‌ته‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌نیوان پارتی و یه‌کێتی ئیمزاکراوه. ئه‌م هه‌رێمه هه‌رۆژه‌ی لهقیرانێکهوه هه‌نگاو ده‌نێ بۆ قه‌یرانێکی تر. تیرۆ وتۆقاندن وپاوانکردن په‌ره‌ده‌سه‌نێ، ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زیاتر ده‌بێ ، گه‌نده‌لی ودزین و ده‌سه‌ت به‌سه‌راگرتنی موڵکی گشتی به‌ناوی وه‌به‌رهینان ڕوو له هه‌ڵکێشه. بازنه‌ی دیموکراسی و پڕۆسه‌ی به‌دیموکراتیزه‌کردن و ئازادیه‌کان و ده‌نگ هه‌ڵبڕین به‌رته‌سک تر‌و که‌متر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له چاره‌نووسه‌کانی کوردێش له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق رۆژبه‌ڕۆژ کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئالۆزترو دژوارتر ده‌بێت، پێگه‌ی کورد له‌به‌غدا که‌متر ده‌بێت، پارچه پارچه بوونی کورد فراوانتر ده‌بێت، بێ ئومێدی و بێ متمانه‌یی وناڕه‌زایی له‌نیوان خه‌ڵک وده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌بێت. دووئیداره‌یی و دووئاسایشی و دووناوچه پاوانی توندتر‌و قوڵتر ده‌بێت. بێ متمانه‌یی له‌سه‌ر ئاستی قاعیده‌و قیاده‌ی ناو حزبه‌کان قوڵتر ده‌بێت. کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان زهحمهترو له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی خه‌لکی ئه‌وناوچانه زیاتر ده‌بێت، دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ کورد‌و کێشه‌که‌ی زیاتر‌و فراوانتر ده‌بێت.
ئایا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رکه‌وتانه ڕێکه‌وتنی ستراتیجی چ قازانجێک و سوودێک و ده‌سکه‌وتێکی به (ی،ن،ک) به‌تایبه‌تی و به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی گه‌یاندووه؟ له‌م ڕێکه‌وتنه هه‌موومان زهررمهندین، پرۆسه‌ی دیموکراسی زه‌ره‌رمه‌نده، ته‌نیا سوودمه‌ند له‌و رێکه‌وتنه هیزه ئیسلامیه‌کانن. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌هاتبایه کایه‌وه، ئه‌مڕۆ هیزه ئیسلامیه‌کان له‌دوای هاوپه‌یمانیه‌ته‌که‌ی (ینک وپدک) هیزی دووه‌می ئه‌م هه‌ریمه بوون. ............................................. (ته‌واو)
سوید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست