تاڵه‌بانی پشتگیری له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات
Sunday, 06/02/2011, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وژمی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی تونس و میسر دژ به دیناسۆره‌کانی حوکمڕانی ناوچه‌که، ورده ورده په‌ره‌ئه‌سێنێت، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی دیکتاتۆر ، ئۆقره‌ی لێبڕاوه و ترسیکی گه‌وره‌ی لێنێشتوه، نه‌وه‌ک ئه‌ویش به‌ر ئه‌و تسۆنامییه سیاسییه بکه‌وێت که ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه، گه‌لانی سوریا که ماوه‌ی سێ سه‌ده زیاتره له‌ژێر سته‌می ئه‌م دیکتاتۆره و حیزبه‌که‌ی ده‌ناڵێنن، که‌وتونه‌ته جم‌وجۆل بۆ سازدانی ڕاپه‌ڕین دز به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار و حیزبه‌که‌ی، بۆیه ئه‌میش پێشوه‌خته باسی چاکسازی ده‌کات که به نیازه له سوریا ئه‌نجامی بدات.
هه‌ڵبه‌ته یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که به‌شار به نیازه گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆیان له گه‌ڵ بکات، لایه‌نی کوردییه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به جه‌لال تاڵه‌بانییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو وه‌سیتێک به‌و کاره هه‌ڵسێت، هه‌ربۆیه‌ش بڕیار وایه تاڵه‌بانی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی که دا دێت له سه‌ر بانگهێشتی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌ردانی سوریا بکات.
ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌کانه،له نێوان عێراق و سوریا ،ئه‌وا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان له هه‌ردو وڵات ده‌توانن به‌و کارانه هه‌لسن
شایانی باسه، ئه‌مرۆ٢⁄٦ ⁄ ٢٠١١ئه‌ردوگان سه‌ردانی سوریای کرد، به‌شێک له‌و ئه‌مانجه‌ی که ده‌یه‌وێت بیپێکێت ئه‌وه‌یه که به ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا بڵێت که پاش له‌ده‌ستدانی میسر، تورکیا ده‌توانێت ڕۆڵی باشتر به قازانجی ئه‌وان ببینێت، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێک بێت له‌م سه‌ردانه،ئه‌وه‌ی که له ژێر په‌رده‌دایه ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌ترسێت له پاش گۆڕان له سوریا، کوردیش له‌وێ به هه‌ندێ له ئامانجه‌کانی بگات. بۆیه پێشوه‌خت تورکیا ده‌یه‌وێت له نزیکه‌وه ئاگاداری وه‌زعه‌که ببێت.
شایانی باسه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک تاله‌بانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پشتگیری خۆی بۆ حوسینی موباره‌ک - دوپاتکرده‌وه، به‌وه وه‌سفی کرد که موباره‌ک ێمام الامانه بۆ میسر، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ناڕه‌زاییه‌کی زۆری گه‌لانی عێراق،هه‌ر بۆیه‌ش بو ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره که تاڵه‌بانی خوڵقاندی، په‌رله‌مانی عێراق به به‌یانێکی ڕه‌سمی پشتگیری له شورشی گه‌نجه‌کانی میسر دوپاتکرده‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست