پیرۆزه ده‌ربه‌ندیخان..ده‌روازه‌ی گۆڕان
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی 25 ی ئه‌م مانگه که له گه‌رمیان تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانم بڵیم به سه‌رکه‌وتوی به‌ڕێوه‌چوو،چونکه لیستی گۆران له ئه‌نجامی ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی جه‌ماوه‌ر و دڵ گه‌رمی گه‌نجان و گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ڵات و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو پشگیری لێ ده‌کرد و به به‌رنامه‌و پرۆگرامێکی جوان سه‌رپه‌رشتی جه‌ماوه‌ری کرد...
ده‌سه‌ڵاتیش به 7 که‌ناڵی ئاسمانی و چه‌ند ڕادیۆی محه‌لی و پاره بهخشینهوهیهکی خه‌یاڵی و دابه‌شکردنی ماکسی و قاپی تیڤاڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین و چاو سوور کردنه‌وه له خه‌ڵک و....هتد،نه‌یانتوانی ئیراده‌ی پۆڵاینی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت گه‌رمیان و گشت ناوچه‌کانی ژێر ئیداره‌ی تاڵه‌بانی بڕوخێنن،ئه‌وان حسابی ده‌فته‌ره‌کانیان کردبوو که به‌سه‌ر پیاوه‌کانی خۆیاندا بهخشیبویانهوه، ئه‌وان وایان دانابوو بۆ هه‌ر قاپیکی تیڤاڵ ده‌نگێک و بۆ هه‌ر ده‌فته‌رێک 100 ده‌نگ بێنن، به‌ڵام له قاتیش بوون و له قۆترانیش،نه ئه‌میان بۆ کرا و ئه‌ویشیان خه‌سار کرد.
له کۆی 15 قه‌زا لیستی گۆران 11 قه‌زای برده‌وه‌و یه‌که‌مین قه‌زاش ده‌ربه‌ندیخان بوو،که ناو نرا ده‌روازه‌ی گۆڕان، بفه‌رموون بۆ ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی 12 بنکه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان که خۆتان ببینن و حوکم بده‌ن،و
ته‌ماشای شکستی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن.
ناوی بنکه‌کان ده‌نگه‌کانی گۆڕان ده‌نگه‌کانی کوردستانی
شاهۆ 904 541
سه‌عید کاکی 339 224
ئاماده‌یی ده‌ربه‌ندیخان 538 381
هه‌رسین 1067 705
ده‌ربه‌ندیخان بنه‌ڕه‌تی 856 508
ده‌رسیم 756 442
کانی توو 815 465
باخچه‌ی ساوایان 892 553
شه‌هید نه‌سرین 867 529
کانی سارد 445 91
چیمه‌نی کچان 499 301
ئازادی 751 417
کۆی هه‌موو ده‌نگه‌کان 8729 5105
جا خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌م ده‌نگانه گرنگی له‌وه‌دایه دووره له نان بڕینی خه‌ڵک
دووره له خروقات و له ده‌نگ کڕین و پاره به‌خشینه‌وه
تو ویژدانتان هه‌قی خۆمان نیه به خۆمان بڵێن ده‌روازه‌ی گۆڕان.
گۆران ئه‌حمه‌د ده‌ربه‌ندیخان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست