کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگايى كردنى كارزان كريم دواخرا

Wednesday, 12/09/2012, 12:00


ئه‌مرِۆ برِيار بوو كارزان كه‌ريمى رِۆژنامه‌نوس دادگايى بكرێت به‌ پێنج تۆمه‌ت، به‌لاَم دادگا بۆ جارى دووه‌م دادگايى كردنه‌كه‌ى دواخست بۆ رِێككه‌وتى 7/10/2012.

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌نێو دادگاي هه‌ولێر له‌زارى (داواكارى گشتيه‌وه‌) ئه‌وه‌ى باس كرد، كه‌ ووتويانه‌ ئه‌م دادگايى كردنه‌ كاتێكى زۆر ده‌خايه‌نێت و بۆ چه‌ندين جارى تر دوا ده‌خرێت تاوه‌كو كه‌يسه‌كه‌ كۆن ده‌بێ و خه‌لَك له‌بيرى نامێت.

دادوه‌رى ئه‌مرِۆى دانيشته‌نه‌كه‌ (دادوه‌ر عه‌بدولباست) بوو.

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نێو ئاسايش ئه‌وه‌ى پێرِاگه‌ياندين كه‌ چه‌ند رِۆژێكه‌ حاكم عه‌بدولباست له‌ژێر فشاره‌ تاوه‌كو خۆى و چه‌ند دادوه‌رێكى تر ئه‌م كه‌يسه‌ بۆ چه‌ندين جارى تر دوابخه‌ن.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى برِيار وابوو ئه‌مرِۆ كارزانى رِۆژنامه‌نووسى پێ داد گايى ده‌كرێت:

1- ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌سايتى كوردستان پۆست بلاَوى كردوونه‌ته‌وه‌.

2- تۆمه‌تى تيۆرو، زيان گه‌ياندن به‌ ئاسايشى هه‌رێم.

3- تۆمه‌تى سيخورِى كردن بۆ پژاك، چونكه‌ له‌نێو كۆمپيته‌ره‌كه‌ى كارزان وێنه‌يه‌كى زۆرى تێدايه‌ كه‌ كارزان له‌كاتى ئاماده‌كردنى رِاپۆرتى رِۆژنامه‌وانى وێنه‌ى له‌گه‌لَ گه‌ريلاو سه‌ركرده‌كانى پژاك گرتووه‌.

4- تۆمه‌تى سيخورِى كردن بۆ ئيتلاعاتى ئێران. به‌هۆى وێنه‌يه‌ك له‌كاتى چاوپێككه‌وتنێكى رِۆژنامه‌وانى گرتوويه‌تى له‌گه‌لَ به‌رپرسى كونسولخانه‌ى ئێران.

5- سيخورِى كردن بۆ ولاَتانى بيانى به‌هۆى هه‌بوونى وێنه‌ى كارزان له‌گه‌لَ به‌ر پرسى كونسولخانه‌كانى بيانى له‌ هه‌رێم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە