نیازعبدوڵای به‌ریوه‌به‌ری نوسینی میدیا پێی گوتم ئه‌ی شیڕڕڕڕڕڕڕ
Saturday, 14/03/2009, 12:00
1966 بینراوە
پارساڵ سه‌باره‌ت به باسێک جه‌ند ئیمیڵێکم بۆ نیاز عه‌بدولا نارد تا قسه له سه‌رئه‌و وتار‌و نوسینانه بکه‌ین که سه‌باره‌ت به دۆزی ژنان ده‌نوسرێن ، به‌لام ئه‌نجامه‌که‌ی بێ وه‌لامی لی که‌وته‌وه، که‌ناوبراو له وتار‌و نوسینه کانیدا هه‌میشه خۆی به پێشه‌نگ وخه‌مخۆری ژنان نیشان ده‌دا، دوابه‌دواش بهئیمێڵێکی دیکه به‌سه‌رم کرده‌وه و ئیشاره‌تم به‌وه‌دا که به‌رێزتان باس له نه‌بونی ئازادی ژنان ده‌که‌ن به‌ڵام بۆ خۆشتان موقه‌سیرن چونکه ئه‌وه چه‌ند جارێکه ئه‌م باسه‌ت بۆ ده‌نیرم به‌ڵام تا ئێستا نه تانتوانی وه‌ڵام بده‌نه وه ، به هه‌ر حاڵ دوا ئیمێڵم بۆ نیاز عه‌بدوڵا سه‌رکۆنه‌یه‌کی پێوه دیاربو ، له ئه‌نجام که زانی من به راست و دروستی و سهفافانه بۆم نوسیوه ، به‌رێزیان ناچار بون به ئیمێڵێک وه‌ڵامم بداته‌وه به‌ڵام چۆن وه‌لامێک که بۆی نوسیبوم گه‌ر خۆشه‌ویستی مه به‌سته بچۆناو باسه‌که‌وه یان گه‌ر شهر ده‌که‌ی به‌هه‌مان شێوه هتد..... نه‌ک به‌م شێوه‌یه ئیمێل بۆمن بنێریت ، تائێره زۆر به سانایی وه‌رم گرت چون رێزم بۆهه‌مو ژنانی تر هه‌یه هه‌ندیک له ژنانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی وه‌ک هاوشێوه‌ی نیاز عه‌بدوڵا هه‌ن که بیر ته‌سکن و به‌رگه‌ی هه‌ندێک گفت‌و گۆناگرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی به پینوسهکانیان ده‌ینوسن له ناخدا بیرکردنه‌وه‌یان جیاوازه و له‌گه‌ڵ ئه‌و پره‌نسیپانه‌دا راستگۆ نین که داکۆکی له ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ژنی کورد ده‌کات ،به‌ڵکو کاری رۆژنامه‌گه‌ری لای ئه‌و که‌سانه ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خۆژیاندن و خۆده‌ر خستنه نه‌ک داکۆکی کردن.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستاش له هه‌ندێ له ماڵپه‌ره کوردیه‌کان هێرشێکی چرو پر ده‌کرایه سه‌ر نوسه‌رو روناکبیر خاتو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی که به‌دڵنیایه‌وه دوربون له راستی چون پێم وانیه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی کاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کردبێت وله‌سه‌ر شانی ژنی کورد خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات ، به پێچه‌وانه‌وه له نوسین وکۆرو سیمیناره‌کاندا به راشکاوانه و بێگوێدانه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک پشتی ژنی کوردی گرتوه‌و خزمه‌تی به‌رجاوی پێشکه‌ش کردوه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام به‌خه‌می ماف و ئازادیه‌کانی ژنی کورد ئاخاوتنی ئه‌نجام داوه .
به‌کارو کرده‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی له ئه‌سنای کاری رۆژانه‌یدا ، به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ش جاریکی دی که‌وتمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خاتو نیاز عهبدولادا و هه‌ندێ شتم له‌م باره‌وه بۆ نوسی که مه‌به‌ستم ئه‌وه بو ئێوه‌ی ژنان بۆ بێ ده‌نگیتان نواند له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی که ده‌کرانه سه‌ر خاتو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ، به‌ڵام نیاز عه‌بدوڵا هه‌مو وه‌ڵامێکی بۆ من ئه‌وه بو به‌م شێوه‌یه بۆی نوسیم (ئه‌ی شیڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕ) خوێنه‌رانی به‌ریز ئه‌مه‌یه ئه‌خلاقیه‌تی ئه‌و به‌ناو رۆژنامه نوسانه ی که‌به‌ردی زل هه‌ڵ ده‌گرن له کاتی ئاسایداو دواجاریش که هاته پای عه‌مه‌ل ناتوانن زهنگیانهیهکیش بوه‌شێنن ، گه‌ر ژنانیش چاوه‌روانی که‌سانی وه‌ک نیاز عه‌بدولا بن داکۆیان لێباکات ئه‌وا زۆر له کاروان دواکه‌وتون .