کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هێلَى 116 چى بۆ مندالاَن ده‌كات؟

Thursday, 08/08/2013, 12:00

1941 بینراوە


هێلى 116 ئه‌و هێلَه‌يه‌ كه‌بۆ به‌هاناوه‌ چوون و گوێگرتن له‌كێشه‌و گرفتى مندالاَن له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌وه‌ خراوه‌ته‌ گه‌رِ
لاى هه‌مووان ئاشكاريه‌ كه‌ هه‌رچى بۆمندالَ بكرێت هێشتا كه‌مه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مندالَانى كورد زۆر مه‌حرومن و پشت گوێ خراون ،. تازه‌ به‌تازه‌ خه‌ريكه‌ ئاورِيان لێ ده‌دريته‌وه‌، به‌لَام پێم وابێت ئه‌وه‌هێله‌(116)ناتوانێت چاره‌سه‌ر ورێنشانده‌رى مندالَان بێت و ئيش و ئازار و خه‌م و گرفته‌كانيان بێنێته‌ زمان.چونكه‌ جارێ زۆرمان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ،به‌رَيزه‌كانم سه‌رپه‌رشتيارانى ئه‌و هێلَه‌، له‌م ولَاته‌دا نه‌ك مندالَ بگره‌ گه‌وره‌كانيش دوچارى ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌رونى و جه‌سته‌ى ده‌بنه‌و وژيانياين لێ بۆته‌ دۆزه‌خ و ژه‌هرى مار ئێوه‌له‌چاوى وه‌زيرو به‌رِێوه‌به‌ر و كارمه‌نده‌كانته‌ه‌ له‌كۆمه‌لَگا مه‌رِوانن وهه‌لَسه‌نگاندنى بۆ مه‌كه‌ن،،كۆمه‌لَگاكه‌مان له‌نيو سه‌دان وهه‌زار كێشه‌و ميحنه‌تدايه‌، خه‌لَك بارى ژيانى سه‌قامگير نيه‌ زۆريان تا ئێستاش له‌كه‌لاوه‌ و سه‌ره‌نوێلك ژيان به‌سه‌رده‌به‌ن،،رۆژانه‌ ژنان و كچان و لاوان به‌ئاره‌زو وبێ هيچ تاوانێك ده‌كوژرێت ئيهانه‌ ده‌كرێت،يارى به‌ناموس وكه‌رامه‌تى ده‌كرێت، سوكايه‌تى به‌ به‌ها پيرۆزه‌كانى ده‌كرێت ،بێرزيى و سوكايه‌تى تا دواراده‌ى به‌رامبه‌ر ده‌كرێت،چ جاى مندالَان؟من پێم باشتره‌ پَيش ئه‌وه‌ى ئه‌و هێله‌ كارابكه‌ن، بيخه‌نه‌كار،واباشتره‌ ژيان وگوزه‌رانى مالَ و خيزانى ئه‌ومنالَانه‌ باش بكه‌ن وئاورِ له‌وان بدرێته‌وه‌،ئاستى بژيوى و هۆشيارى و رشنبيريان په‌ره‌پێ بده‌ن ،كورد ئه‌لَێت كاسه‌ى پرِ ئاشتى مالَه‌، ئه‌وانيش ئه‌گه‌رخيزانه‌كانيان كاسه‌يان پرِ بوو گيرفانيان پرِ بوو ئه‌و ئاسوده‌ و خۆش گوزه‌ران ده‌بن و، زمانى گفتوگۆ و هه‌لَسوكه‌وتيشيان له‌گه‌لَ منالَاندا نه‌رم ونيان وشيرين ده‌بێت،به‌لَام ئه‌گه‌ر نه‌دار و په‌رێشان وبێ حال بوون كار و كاسپى و بێ لانه‌ بوون، ئه‌وا باوكه‌ يان برا يان دايكه‌ رق و قين وغه‌زه‌بى ئه‌و نه‌دارى وپێ پاره‌يى و هه‌ژارى يه‌به‌و مندالانه‌ ده‌رِێژيت،ده‌بێت مندالاَن باجه‌كه‌ى بده‌ن. بێجگه‌ له‌وه‌ش ئێوه‌ ئه‌و هێلَه‌تان كردۆته‌وه‌ ،بۆ به‌هاناوه‌ چون وچاره‌سه‌رى كێشه‌ى منالَان،به‌لَام ئايا ده‌زانن كه‌ زۆرينه‌ى منالاَنى هه‌ژار،ته‌نانه‌ت مۆبايلى پلاستيكى و دووسه‌دو په‌نجا ديناريشيان نيه‌، تا يارى پێ بكه‌ن، دايك وباوكيشيان به‌ ئامێرانه‌ ته‌واو نامۆن لايان بونى نيه‌، بگره‌ هه‌ر نازانن به‌كاريشى بێنن و، له‌و لايه‌نه‌وه‌ ته‌واو ناشاره‌زان،كه‌ئه‌گه‌ر خۆمان به‌هه‌لَه‌دا نه‌به‌ين،به‌شى زۆرى ئه‌و منالَانه‌ى سته‌م ليكراون روبه‌روى نه‌هامه‌تى و كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌و توێژه‌ن، ئه‌ى چاره‌ى ئه‌وان چيه‌؟كى به‌هانايانه‌وه‌ ده‌چێت؟ بۆ ئه‌وه‌ بيرتان له‌چى كردۆته‌وه‌؟يان ئيوه‌ كاته‌كه‌تان دياريكراو و سنورداره‌ ،باشه‌ ئه‌ى ئه‌گه‌ر منالَێك له‌دواى ده‌وامى ئێوه‌ يان رۆژانى هه‌ينى وشه‌ممه‌ كێشه‌و گرفتێكى هه‌بوو، چى بكات؟ په‌نا بۆ كوێ به‌رێت؟ يان ده‌بێت تا رۆژانى ده‌وام وتا سه‌بێنى سه‌عات 9 چاوه‌رِێ بكات؟ به‌رِێزه‌كانم با ئێمه‌ له‌گرفته‌ سه‌ره‌كيه‌كان و جه‌وهه‌ريه‌كان خۆمان نه‌دزينه‌وه‌ به‌شتى لابه‌لاوه‌ خۆمان خه‌ريك نه‌كه‌ين، با به‌شێوازێكى زانستى و واقيعى بۆچاره‌سه‌ر و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى كێشه‌كان برِۆين، له‌گۆرِ سات وكات و زروفه‌كه‌ مامه‌له‌ بكه‌ين،بزانين بۆ ئيستاو ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ى منالاَنى ولَاته‌كه‌مان ئه‌بێت چى بكه‌ين،؟! ئه‌وله‌ويه‌ت به‌كام كار بده‌ين؟له‌پێش ژماره‌ 116 چ شتێك گرنگتر و پرِ بايه‌ختره‌ بۆ خزمه‌تى جگه‌رگۆشه‌كانمان؟ با ئيشه‌كانمان ته‌نها شتى زل و قه‌به‌ و بێ ناوه‌رۆك نه‌بێت،نه‌بێته‌ بانگه‌شه‌و خۆده‌رخستن و له‌ناوه‌رِۆكيشدا هيچ به‌هايه‌كى نه‌بَيت!
باشتره‌ ئه‌و هه‌ولَ و بودجه‌يه‌ى بۆ ئه‌و كاره‌ ته‌رخان ده‌كرێت له‌شتێكدا خه‌رج بكرێت كه‌ ئاكامى هه‌بێت و جێبگريت، پێش هه‌رشتێك ئه‌بێت ئێمه‌ هه‌لَمه‌تێك بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبيرى تاكه‌كانى كۆمه‌لَ به‌رزبكه‌ينه‌وه‌، فێريان بكه‌ين چۆن له‌گه‌لَ ده‌وروبه‌ردا هه‌لَسوكه‌وت بكه‌ن؟چۆن په‌ره‌وه‌رده‌ و بايه‌خ به‌مندالاَن بده‌ن، چۆن وه‌كو مرۆف له‌ ژن و منالاَن برِوانن، هۆكارى ئه‌وه‌ چيه‌ كه‌مندالَان روبه‌روى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌؟!، ئه‌و هۆكارانه‌ كامانه‌ن كه‌ واده‌كه‌ن مندالَان بكه‌ونه‌ سه‌رجاده‌ و له‌به‌ر ده‌م ترافيك لايته‌كان تادره‌نگانى شه‌و بمێننه‌وه‌، شه‌و له‌به‌رده‌م سينه‌ماكان ده‌ستدرێژيان بكرێته‌ سه‌ر.چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ومانان ببينه‌ باوك ودايكى نمونه‌يى و به‌جوانترين شێوازى مۆديرن و سه‌رده‌ميانه‌ مامه‌لَه‌ له‌گه‌لَ مندالَانمان بكه‌ين؟ و كام رێگا بگرينه‌ به‌ر؟ وكارێكى وابكه‌ين نه‌ك پێويستيمان به‌ژماره‌ 116 بگره‌، كه‌مترين پيۆيستيمان به‌ده‌وروبه‌ر هه‌بيت و ببينه‌ كۆمه‌لَگايه‌كى خالَى له‌كيشه‌ و ناداده‌په‌روه‌رى به‌رامبه‌ر به‌مندالاَن، بۆ ئه‌وه‌ش شت گه‌لى زۆر له‌پێشتر هه‌ن بونمونه‌ به‌رِێزتان ئاگادارى خانه‌ى به‌سالَاچوانن. كه‌ چۆنن چه‌نده‌ خزمه‌ت ده‌كرێن و چ پاره‌ پولێكى بێ شوماريان بۆ خه‌رج ده‌كريت؟ كه‌دلَنيام مانگانه‌ خۆى ده‌دات له‌ چه‌ند سه‌د هه‌زار دۆلاريك، كه‌ ژماره‌ى ئه‌و پيرو په‌ككه‌وتانه‌ش مه‌علومه‌ ناگاته‌30-40 كه‌سێك وه‌ك بيستومه‌. پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌،ئايا بێجگه‌ له‌و پيرانه‌ كه‌سى تر نيه‌ له‌سه‌ر جاده‌بێت،؟؟كه‌سى تر نيه‌ سه‌رگه‌ردان بێت؟ ته‌نها له‌شارێكى وه‌كو سلێمانى هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كه‌س له‌مال ده‌ركراوه‌؟ بێگومان نه‌خێر وبه‌ده‌يان وسه‌دانى ديكه‌ش هه‌يه‌ كه‌حالَيان زۆر خراپه‌، چه‌ندين جاريش رويان له‌ خانه‌ى پيران ناوه‌ به‌لَام وه‌رنه‌گيراون،يان زۆرێك هه‌يه‌ كه‌ تا ئێستا كه‌س په‌ى پێيان نابات و، نازانێت له‌كام كۆلان و كه‌لاوه‌دا فرِى دراون،باشه‌ ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار دۆلاره‌ى مانگانه‌ بۆ موچه‌ و خزمه‌ت و خواردن وچى وى سه‌رف ده‌كريت، بكرێته‌ پرِۆژه‌يه‌ك و بلێَن هه‌ر خانواده‌يه‌ك كه‌ پير و په‌ككه‌وته‌ى هه‌يه‌ و ناتوانێت خزمه‌تى بكات ئيمه‌ برِى ئه‌وه‌نده‌پاره‌ى مانگانه‌ پێ ده‌ده‌ين، يان ئه‌گه‌ر خانه‌نشين بوو، ئه‌وپاره‌يه‌ى له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ وه‌ريده‌گرێت رێگه‌ نه‌درێت كه‌سو كارى بۆى بخۆن، با له‌پێناو خزمه‌تى خۆيدا ده‌ستى به‌سه‌ردا بگيرێت و بۆ خۆى خه‌رجبكرێت، بزانه‌ چۆن ده‌بێت،؟؟هه‌موو پيره‌كان وه‌كو گول له‌ناو خاو خيزانى خۆيان په‌روه‌رده‌ ناكرێن؟ نيوه‌ى ئه‌و پول وپاره‌يه‌ش بۆ حكومه‌ت ناگه‌رِێته‌وه‌؟ بێگومان،به‌لَام حكومه‌ت نايكات و خۆى لێ هه‌لَه‌ده‌كات، مه‌لامێكى تيايه‌ و شتێكى له‌پشته‌،ئه‌گه‌رنا ئه‌وا به‌ده‌يان وسه‌دان خيزانى هه‌ژار هه‌يه‌ ئاماده‌ن نه‌ك پيرێك و دوان ،سيانيش لاى خۆيان گل بده‌نه‌وه‌ و، وه‌كو بيلبيله‌ى چاو به‌خێويان بكه‌ن، به‌مه‌رجێك برِێك پاره‌يان پێ بدرێت كه‌به‌شى بژێوى خۆيان وئه‌و په‌ككه‌واته‌ بكات. جا كاره‌كه‌ى 116 هه‌روايه‌ ،تۆ ئه‌و پاره‌ و ريكلام وچى وچيه‌ ،له‌وشته‌دا خه‌رج ده‌كه‌يت، گه‌ربێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفت وبه‌دواچونى ئه‌و كێشانه‌ ته‌رخانى بكه‌يت،يان له‌رووى دارايه‌وه‌ هاوكارى ئه‌و مندالَانه‌ بكه‌يت كه‌ دوچارى ئه‌و باره‌ ناخۆشه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وا من گرنتى تان ده‌ده‌مێ كه‌به‌ر به‌له‌ديه‌كه‌ وبه‌رده‌م ترافيكه‌كان تاكه‌ يه‌ك مندالَيش نابينيت. با ئه‌وه‌ش بير به‌رِێزتان و وه‌زيرى كار بهێنمه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌زمونه‌ سالاَنێكه‌ له‌هه‌ولێر پێره‌و ده‌كرێت، جگه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانى برِێكى زۆر داهات و ماندووبونێَكى بێ ئه‌نجام هيچ ده‌سكه‌وتێكمان لێ نه‌بينين، له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌زمون له‌و هه‌لَه‌و كاره‌ وه‌ربگرن، به‌دواى رێگا چاره‌و شێوازى نوێدا بگه‌رِێن ،هه‌مان تاس و حه‌مام و هه‌مان هه‌لَه‌و كه‌موكورِى ونا ته‌واويش له‌سلێمانى دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌،تاكه‌ مه‌به‌ست و مه‌رام لێى ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێش كۆتايى هاتنى ماوه‌ى خولى وه‌زيرى كار،بلَێن ئه‌وه‌ له‌سه‌رده‌م وده‌سه‌لاَتى ئه‌و خانمه‌دا ئه‌وه‌ش يه‌كێك له‌ده‌سكه‌وت و بيرۆكه‌كانى بوه‌و، كه‌ دلَنيام پاش ماوه‌يه‌كى كه‌م ئه‌و ئه‌زمونه‌ هه‌ره‌س دێنێت. وه‌كو بيمه‌ى بێكارى و قه‌رزى بچوك به‌كۆمه‌لَێك كه‌موكورِى وناته‌واويه‌وه‌ ده‌ريايه‌ك كێشه‌ له‌دواى خۆى به‌جێ ده‌هێلَێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)