کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ.. هه‌ولێر ئیمڕۆ ببوه‌ سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره‌..

Saturday, 09/04/2011, 12:00


دوای به‌یاننامه‌ شه‌رانگێزه‌که‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی ، ئیمڕۆ هێزێکی یه‌کجار گه‌وره‌ له‌ نێو کووچه‌ و کۆڵانه‌کانی هه‌ولێر بلاوه‌ی پێکرابوو . هه‌موو ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی که‌ نوێژی هه‌ینیان تێدا ده‌کرا ، به‌ هێزی زریڤانی و ئاسایش به‌ جلی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازییه‌وه‌ گه‌مارۆدرابوون.
ئه‌م گه‌مارۆدانه‌ی پارتی بۆ مزگه‌وته‌کان بۆ ترسی زۆری له‌ خه‌لکی ناره‌زایی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ، پارتی باش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانێت له‌ روودانی خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر هاوکێشه‌که‌ به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت و ده‌سه‌لات هیچ رێگایه‌کی له‌به‌رده‌م نامێنیت جگه‌ له‌ ته‌سلیمبوون به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵک.
ده‌بێ بووترێت ، زۆرێک له‌ ئاسایش و پۆلیس و زریڤانی ، نایانه‌وێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌ویش به‌هۆی سروشتی عه‌شایه‌ری که‌ له‌ هه‌ولێر بوونی هه‌یه‌، پرسی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ باڵ به‌سه‌ر رووداوه‌کاندا ده‌کێشێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە