لەبەرامبەر لێدوانە ڕۆژنامەگەریەکەی بەرهەم بەکردار لەهەوڵی لابردنیدان
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری بەرهەم ساڵح بۆیەکەم جار بۆمیدیاکانی هەرێم وعێراق ئاشکرای کرد کەیەکێتی وپارتی وحیزبەکانی تری هاوپەیمانیان دەستیان گرتووە بەسەر موڵک وماڵی حکومەتدا وبزووتنەوەی گۆڕانیشی بێ بەری نەکردوتاوانباری کردن بەداگیرکردنی گردێکی ١٢٢دۆنم وخانوویەکی حکومیداو داوای تەسلیم کردنەوەیانی کرد ،گۆڕانیش مەرجی گەڕاندنەوەی گردەکەی بەستەوە بەتەسلیم کردنەوەی ماڵوموڵکی حکومەت کەلەلایەن پارتی ویەکێتی وحیزبەکانی ترەوە داگیرکراون، ئەمە بۆیەکەمین جارە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی وسەرۆکی حکومەت ڕاشکاوانە دانبنێ بەشتێکی وەهادا،دیارە ئەوە نەبێ خەڵکی بێ ئاگابوون ،بەڵام ئەم ووتەیەی بەرهەم دواجار ئیعترافکردنێکی ڕاستەوخۆ بوو نەک بەوەی ڕایگەیاند بەڵکو هەموو ئەوگەندەڵیانەی تری هەردووحیزب ئەنجامی ئەدەن،من دڵنیام ئێستا بەرهەم لەو ووتەیەی پەشیمانە چونکە ئەو لەساتی کۆنگرە ڕۆژنامەییەکەدالەبارێکی دەروونی باشدا نەبوو ڕووخساریشی هەرئەوەی تیابەدی ئەکرا تادوای چەند ساتێک هاتەوە سەر ڕێڕەوی سروشتی خۆی
ئەم لێدوانەی بەرهەم گەر لەلایەن ژمارەیەک لەسەرانی حیزبەکەی خۆیەوە بەئاسانی وەرگیرابێت ئەوە لەلای چەند دەستڕۆیشتویەکی یەکێتی هەزم ناکرێت بەتایبەتی لای ئەوەی هەردوێنێ بوو بەناوبژیوانی خودی تاڵەبانی سەرزارەکی ئاشتکرانەوە،ئەمەجیا لەوەی وەهالێدانێک لەلایەن پارتیەوە قابیلی قبوڵکردن نیەو بەپێشیلکردنێکی ڕوونی ڕێککەوتنەکەی نێوان بارزانی وتاڵەبانی لەقەڵەم ئەدەن کەزەرەرمەندی یەکەم تیایدا خودی تاڵەبانیە چونکە پارتی باکی پێی نیە
هەربۆیە بەپێێ سەرچاوەیەکی ناومەکتەبی سیاسی ئەوچەند کەسە دەست ڕۆیشتووەی یەکێتی بەکردار لەهەوڵی لابردنی بەرهەمدان کەبەمە چەند ئامانجێک دەپێکن،یەکەمیان لەپیش هەموویان ژل هێنانەوەی هاوپەیمانەکەیان پارتیە،دووەمیشیان بەگۆڕینی بەرهەم دەیکەنە دەسپێکی هەوڵە چەواشەکاریەکانیان بۆ گۆڕانکاری،دواهەمینیشیان تۆڵەکردنەوە لەپای دژایەتی کردنی بڕیارەکانی دەستڕۆیشتووەکانی یەکێتی،بەڵام ڕایەکیتری پێچەوانەی ئەمە بۆ لابردنی حەتمی بەرهەم دەگێڕنەوە بۆ دەوروتەسلیمکردنی سەرۆکایەتی حکومەت بەپارتی کەلە ڕێککەوتنە دووقۆڵیەکەی تاڵەبانی ومسعوددا هاتووە بۆیە بەدووریش نازانرێ بەرهەم لەدواساتەکانیدا ویستبێتی دوومەبەست ببپێکێ ،ووروژاندنی مەسەلەیەکی ئاوا گەورە چارەسەرەکەی بخاتە گۆڕەپانی پارتیەوە کەلەمەحاڵ مەحاڵترە،مەبەستی دووەمیش ڕزگاربوونیەتی لەونازناوەی خەووخۆراکی لێ تێکداوە،بۆیە کاک برهەم ئەمەیان کردارە نەک ئەوەی تۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست