کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌بدوڕڕه‌حمان سه‌دیق ته‌نها نی یه‌، وه‌ڵامێك بۆ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ

Sunday, 04/10/2009, 12:00


دیاره‌ به‌لای زۆرێکه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت یه‌کگرتووه‌کان هه‌واڵێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو که‌ مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان سه‌دیق وازهێنانی خۆی به‌ ڕاشکاوی ڕاگه‌یاند. وه‌ وازهێنانی به‌ڕێزیان قسه‌و قسه‌ڵۆکێکی زۆری دروست کرد له‌لایه‌ن یه‌کگرتووه‌کان و لاینگرانی یه‌کگرتوو وه‌ ئیسلامیه‌کانی تریش وه‌ك کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ نمونه‌، جگه‌ له‌ چه‌ندانی تریش وه‌ك دڵسۆزی و ئاگرخۆشکردنیش ده‌میان له‌و بابه‌ته‌ وه‌ردا له‌ کۆباسی لایه‌نگران و دژایه‌تی که‌رانی مامۆستادا خه‌ڵکی بوون به‌ دوو کۆمه‌ڵه‌وه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ بڕیارێکی بوێرانه‌یان ناوبردوو ده‌ستخۆشیان له‌ مامۆستا کرد که‌ وه‌ك که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ کار بکات چونکه‌ کاتێك ده‌وترێت مامۆستا ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی له‌ یه‌کگرتوو ڕاگه‌یاند مانای ئه‌وه‌ نی یه‌ کۆتی له‌ ده‌ستی خۆی کردبێت و له‌ماڵه‌وه‌ ده‌سته‌وسان بوو بێت، کار کردن بۆ ئیسلام وه‌سیله‌ی زۆره‌و ئیسلام له‌ یه‌کگرتوو گه‌وره‌تره‌، وه‌ زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ش له‌ مێژووی ئیسلامیدا کاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ کاتی خۆیان و هه‌تا ئێسته‌شدا هه‌یه‌ له‌کاتێکدا حیزبیش نه‌بوون، وه‌ کۆمه‌ڵێکیش ده‌یانویست مامۆستا ناشرین بکه‌ن به‌وه‌ی که‌ مه‌رامی خۆی به‌جێ گه‌یاندووه‌و پاره‌یه‌کی خانه‌نشینی مۆڵی ده‌ست ده‌که‌وێت و چیتر پێویستی به‌ یه‌کگرتوو نه‌ماوه‌، لێره‌دا کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م وه‌ڵامیان ناوێت چونکه‌ ووته‌و نوسینه‌کانیان هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی چاکی مامۆستادا ده‌سوڕیته‌وه‌، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یان له‌بیر کردووه‌ کاتێك مامۆستا یه‌کگرتوو بووه‌ یه‌کگرتوو هه‌ر زۆر ساوا بووه‌و سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی بووه‌ ئێسته‌ که‌ خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێك و پێگه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ك به‌هێزه‌ له‌ناو خه‌ڵك و هه‌تا حکوومه‌تیشدا له‌ ئێستادا وازی هێناوه‌ که‌ هیچ ترس و دوودڵیه‌کی له‌سه‌ر نی یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ نیه‌تی مامۆستاوه‌و خوا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ یه‌کگرتوویه‌تی کردبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌م نوسینه‌که‌ی مامۆستا (تۆفیق که‌ریم)ه‌ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ هه‌رچه‌ند به‌ڕێزیشیان هه‌ر هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر وازهێنانه‌که‌ی مامۆستا کردووه‌ به‌ڵام به‌بڕوای من هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئه‌وانیش شایه‌نی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر کردنه‌، وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان ێدیق ته‌نها نی یه‌و هه‌ر ئه‌ویش به‌ ته‌نها نی یه‌ که‌ ئه‌و ملاحه‌زانه‌یان له‌سه‌ر یه‌کگرتوو بۆ دروست بوو بێت زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی ئاینیان کورت کردووه‌ته‌وه‌ له‌ حیزبداو حیزبه‌که‌ وه‌ك ئاین تێی ده‌ڕوانن به‌شێوه‌یه‌ك یه‌کێك بڕیاری وازهێنانی دا وه‌ك وابێت ئیتر له‌ ئاینه‌که‌ش وازیهێنابێت وه‌ کرده‌وه‌ی ڕابووردوشی حسابی بۆ نه‌کرێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ [ڵئِنْ أَشْرَكْتَ ڵێحْبَگَنَّ عَمَلُكَ] له‌بری ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌وه‌ تاوانبار بکرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناکرێت و بزانرێت تاچه‌ند حیزبایه‌تی له‌ناو یه‌کگرتوودا ڕۆحیه‌تی ئاینی پێوه‌ کاڵبۆته‌وه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشتر وازیان هێناوه‌ له‌ یه‌کگرتوو خۆ وازیان له‌ ئیسلام نه‌هێناوه‌ ئایا په‌یوه‌ندی یه‌کگرتوو ئێسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی پێشووی خۆیاندا چۆنه‌؟ ئه‌گه‌ر برایه‌تیه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامه‌تی بووه‌ خۆ ئه‌وان کافر نه‌بوونه‌ته‌وه‌! وه زۆرن ئه‌وانه‌ی وازیان له‌ یه‌کگرتوو هێناوه‌و ئێسته‌ زیاتر په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن و ده‌ڵێن ئێمه‌ تا ئێسته‌ له‌ناو ئه‌م حیزبه‌دا بووین ! تا دوێنێ واو وا بووین ئێسته‌ ......من زۆر ڕێزی بێ پایانم بۆ مامۆستا تۆفیق که‌ریم هه‌یه‌و ته‌واوی ووته‌کانی له‌ کانگایه‌کی ئیمانیه‌وه‌ ده‌رچوون و وه‌ منیش هه‌روا ده‌یخوێنمه‌وه‌ چونکه‌ مامۆستا تۆفیق هه‌ر ئه‌وه‌ش نی یه‌ له‌ دووره‌ ناسیبێتم و میوانی بووم و تا دره‌نگانێك قسه‌ی بۆ کردووم و بیروڕامان گۆڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌شتم سه‌ره‌ڕای ڕۆشنبیری و شاره‌زای به‌ڕێزیان که‌سێکی زۆر ئیمانی و به‌ ته‌قوایه‌ وه‌ چه‌نده‌ها که‌سیش ئه‌و شایه‌تیه‌یان بۆ داوه‌ هه‌ر بۆیه‌ کوردی خۆشمان ده‌ڵێ له‌ چاوی خۆیه‌وه‌ سه‌یر ده‌کات وه‌گه‌رنا زۆرێك له‌ناو یه‌کگرتوودا ئیسلامه‌که‌ وه‌سیله‌یه‌ بۆ ئامانجی خۆیان نه‌ك حیزبه‌که‌ ئامانج بێت بۆ ئیسلام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن وه‌ نمونه‌شم زۆر زۆر له‌ به‌رده‌ستدایه‌و ناوی که‌سه‌کانیش به‌ڵام وروژاندیانم پێ خۆش نی یه‌، وه‌ زۆریشن ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ بڕوایان به‌ یه‌کگرتوو نه‌ماوه‌و له‌به‌ر خاترو خۆترو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ ڕایان نه‌گه‌یاندووه‌ وه‌ك مامۆستاش ئاماژه‌ی پێ کردووه‌و مامۆستا تۆفیق یش هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر کردووه‌، چه‌نده‌ها که‌س ده‌زانم دوای وازهێنانیان له‌ یه‌کگرتوو مه‌سئوڵ و ئه‌ندامه‌کانی یه‌کگرتووش ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌سئوله‌کان نزیکن ئاماده‌ نین په‌یوه‌ندی ئاسایی نا ئیسلامیشیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت؟ ئه‌مه‌ چی دینداریه‌که‌! چۆن ناتوانریت بووتریت حیزبایه‌تی مانای پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتووه‌؟ گه‌شتن به‌ ده‌سته‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی شتێکی به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌وه‌ زۆر له‌ ده‌قه‌کان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازن به‌ڵام چی ده‌قێك هه‌یه‌ ئه‌وه‌ بخوازێت که‌ له‌ گروپ و تاقمه‌که‌ی خۆیان نه‌بیت ئیتر ......هه‌ر بۆیه‌ من ئاشکرا ده‌توانم بڵێم مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان فکری خۆی نه‌گۆڕیووه‌ به‌ڵکۆ یه‌کگرتوو فکری گۆڕاوه‌و دینداری ڕاسته‌قینه‌یان کاڵ بۆته‌وه‌و حیزبیان وا لێ گه‌وره‌ بووه‌ فه‌زڵی به‌سه‌ر ئیسلامیشدا بده‌ن و ڕێگه‌ی نا شه‌رعیشی بۆ بگرنه‌ به‌رو کاری ناشه‌رعیشی بۆ بشه‌رعێنن.
به‌‌ریتانیا
031/10/2009
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە