کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرلەوەی جەمال عەبدولڵا باسی هەر كەسێك بكات با پاشڵی خۆی پینە بكات

Monday, 28/06/2010, 12:00


لەسەردەمی كۆنی سلێمانیدا قسەیەك لەناو خەڵكیدا باوبووە ،كاتێك كە كەسێك خۆی خراپ بوایەوباسی خراپەی كەسێكی دیكەی بكردایە ئەوا پێیان ئەوت قوڕبەسەر ئەو كەسەی جەرگیس پێی بڵێت كافر ،مەبەستەكەش ئەوە بوو كە جەرگیس كریستیانێكی شاری سلێمانی بوو خەڵكی موسوڵمانی ئەوكاتەش هەموو نا موسوڵمانێكیان بە غەیرە دین و كافر ناودەبرد واتە قوڕ بەسەر ئەو كەسەی كە كافر بە كافری بزانێت.
لێرەوە ئەمەوێت بچمە ناو باسەكەوە وكەمێك لەسەرجەمال عەبدولڵای سەرنوسەری گۆڤاری بەڵگە بدوێم.
وەك لای هەموان ئاشكرایە ئەم گۆڤارە بێ سەرو بەرەیە لەگەڵ سەرەتای دەستپێكردنی شكستەكانی یەكێتیدا دامەزراوە وهەرلەبەر ئەوەیشە كە سێ لەسەر چواری گۆڤارەكە بۆ تەشیر كردن وناوزڕاندنی سەران و دۆستانی گۆڕان تەرخانكراوە ، وجارو بار یش لەبەر ڕازی گلەیی بەڵگە لەسە ر فەرمانگەیەك یان كەسێك بڵاودەكاتەوە،بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم گۆڤارە داماوە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر پارتی و بنەماڵە دەست ناكەوێت .
بەهەر حاڵ لەتازەترین ژمارەی گۆڤاری بەڵگەدا بابەتێك لەسەر توانا عوسمان بڵاوكراوەتەوە گوایە ناوبراو بەهۆی ئەوەی پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ ئافرەتی دیكەدا هەبووە ژنەكەی خۆی كوشتووە.
لەڕاستیدا من نامەوێت بەرگری لە توانا عوسمان بكەم یاخود پاكانەی بۆ بكەم بەڵكو تەنها مەبەستم ئەوەیە كە بڵێم كەسێكی وەك جەمال عەبدولڵا كەتا بینەقاقای هەڵە و بەدڕەوشتییە چۆن ئەبێت باسی كەسانی دیكە بكات
بەڕێزینە جەمالی ملهوڕ ئەوەندەی من زانیاریم دەربارەی هەبێت كەسێكی قسەڕق و هەڵەشەیە سەرەتا ناوبراو لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی وەك یاساناسێك كاری كردووە و دواتر بەقودرەتی قادر و لەپڕێك بووە بە ووتەبێژی حكومەت واتە دەمڕاستی ئاوایی بێكەسە ولەئێستاشدا خۆی سەغڵەت كردووە بە گۆڤارە بێ بەڵگەكەیەوە.
ئەم ئەشرەفی شەریفییە ئەو كاتەی لە بەڕێوەبەرایەتی بووە دەستی لەگەڵ فەرمانبەرێكدا تێكەڵكردوەكە كچە بچووكی هونەرمەندی خوالێخۆشبووعوسمان عەلی دەكات و دوای ئەوەی ئەبێتە مقۆمقۆ لەناودائیرەكەداو پەیوەندیەكەیان ئاشكرا ئەبێت ناچار ئەنێرێتە داوای و هاوسەرگیری ئەكەن ودواتریش جەمال ژنی یەكەمی بەسێ كوڕەوە تەڵاق ئەدات .
هاوكات ئەوكەسانەی كە لەو بەڕێوەبەرایەتییە كارئەكەن ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەو ناپیاوی بێویژدانە ویستویەتی فێڵ لە موچەكەیدا بكات بۆ ئەوەی كەمترین نەفەقە بدات بە ژن و منداڵەكانی.
لەیادیشمان نەچێت كە جەمال عەبدووڵا لە ژمارە حەڤدەی گۆڤاری جیهاندا ڕاپۆرتێكیان بەناونیشانی (چیرۆكی لاقەكارانی جەمال عەبدوڵڵا) لەسەر بڵاوكردەوە كە تیایدازۆر بەڕاشكاوانە باسی لەو كەسانە دەكرد كە كاری سێكسیان لەگەڵیدا كردووە.
كەواتە كەسێك كە ئەمە وەزعی پاشڵی بێت وئەوەش ڕەفتاری بێت لەگەڵ ماڵ و منداڵیداو بۆخۆی باشترین بەڵگەی گەندەڵی و ناپاكی بێت چۆن دەبێت زاتی ئەوە بكات بەڵگە لەسەر كەسانی تر بڵاو بكاتەوە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە