نامەیەكی كراوە بۆ ئەو كەسانەی كە خەباتیان كرد
Sunday, 13/05/2012, 12:00
سەبارەت بە دەزگای ئەیلول كە لە سەرەتای سالی 2000 وە دامەزراوە بۆ رێكخستن و فەرامۆش نەكردنی پێشمەرگەكانی ئەیلول .
پێكهاتەی ئەم دەزگایە لە سەرەتاوە بریتی بووە لە هەبوونی یەك دەزگای گشتی یاخود بلێین بالای ئەیلول , كە بە پێی بریاری سەروكی پارتی لە (11 تا 17) ئەندام زیاتر نەبێت كە بارەگاكەی كەوتۆتە قەزای شەقلاوە وە لە چەند لیژنە دەزگایەك كە هەر یەكە كەوتووتە ناوچەكانی تری كوردستان وە ژمارەی ئەندامی بە پێی بریاری ناوبراو لە (7 تا 9) ئەندام زیاتر نەبێت .
بەلام گەر دراسەیەكی مەیدانی بكرێت دەبینرێت كە ئێستا ژمارەی ئەندامانی دەزگای بالا لە نێوان 60 تا 80 ئەندامە و وە لیژنە دەزگاكانیش زیاتر لە 15 ئەندامە كە مووچەی هەر یەكەیان لە 18,000,000(هەژدە ملیۆن دینار زیادترە وە هەر یەك لە ئەندامانی دەزگای بالاش زیاتر لە 39,600,000(سێ و نۆ ملیۆن و شەش سەد هەزار دینارە لە سالێكدا) , ئەمەش بێجگە لە 900ملیۆن دیناری میزانیەی بارەگای دەزگای بالا كە لە نیوان دەستەیەكی گەندەلكاری ئیدارە و دارایی و بەرپرسی دەزگاكە هەپەلوش دەكرێت .
بێجگە لە مانەی باسمان كرد , ئەوەی كە لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بو ئەم دەزگایە دابین كراوە:
1- خەرجی پێداویستی خزمەتگوزاری بارەگا(ئاو,كارەبا, پەراوگە,چایخانە , پێداویستی ناو ئۆفیس ,تەواوی خەرجی خزمەتگوزاری بارەگاكە بە هەموو شتەكانییەوە) .
2- بەنزین بە زیادەوە بۆ بارەگا و ئەندامەكانیان.
3- خەرجكردنی تێچووی خەرجیەكانی ئۆتۆموبیلی ئەندامان و بەرپرسی ئەم دەزگایە.
4- هەر ئەندامەوزیاتر لە دوو جار زەوی 600م , 450م تا 200م پێدراوە
5- دابین كردنی ئازووقەیەكی زیاد لە پێویست واتە كەلوپەلی خۆراكی و ناخۆراكی بارەگا كە ئەمەش لە لایەن بەرپرس و یەكەی ئیداری ودارایی ئەم دەزگایە رەوانەی مالەكانی خۆیان ئەكرێت وە یان ئەیفرۆشنەوە .
6- پێدانی پارەو ئوتوموبیلی تازە مودیل سالانە لە لایەن سەركردایەتی پارتییەوە بۆبەرپرس و ئەندامانی ئەم بارەگایە لە سەر حسابی بودجەی هەرێمی كوردستان .
7- پێدانی زەوی لە سالی 2010 2011 بە كورەكانی ئەندامانی ئەم دەزگایە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە كە ئەمەش بە پێی ویستی بەرپرسی ئەم دەزگایە بووە ئەوەی ویستبێتی پێی داوە لە پێش هەمووشیانەوە 11 كورەكەی خۆی , ئەگینا كەس لە ناو ئەم دەزگایەدا غیرەتی نەبووە تا بلێت بۆ كوری من .
8- سەرۆكی ئەم دەزگایە كە ناوی قادر قادرە , 11 كوری هەیە و, وە سەرۆكی پارتی لە بۆنەیەكدا بۆ هەر كورێكی ناوبراو بری 12,000,000 دیناری بە دیاری پێدان كە دەكاتە 132,000,000 دینار , ئایا سەرۆكی پارتی ئەمە لە پای چی وە ئایا جەنابت بوچی ئەم پارەیە ناكەیت بە دیاری بۆ رۆلەكانی تری ئەم شارە كە هەتا پارەی نەك ژن هێنان بەلكو خەرجی رۆژانەشیان نییە .
9- لە لایەن سەرۆكی پارتیەوە بری 22 دەمانچەی تازەی گرانبها كە نرخی هەر یەكەیان بەشی ژنهینانی كورە لاوێكی ئەم وولاتەیە دراوە بە سەرۆكی دەزگای ئەیلول لە شەقلاوە وەكو دیاری بو ئەندامانی دەزگا بەلام لە لایەن قادر قادرەوە بە سەر11 كورەكانی خویدا دابەش دەكرێت وە دانەیەكیش ئەدات بەو كەسەی كە كاری گەندەلی بۆ رێكدەخات ئەویش ئیدارە ودارایی ئەم بارەگایەیە ,وە باقیەكەی تری ئەفروشن ئەیكەنە ژەمە خواردنەوەی مەی و مەزەو رابواردن لە گەل ئافرەتی لەشفرۆش لە ناوچە دیاریكراوەكانیان لە سلێمانی و هەولێر و حریر.
10- خەرجكردنەوەی خەرجی پزیشكی تایبەت بۆ بەرپرس وئەندامان بە پێی پسوولەی پزیشك لە سەر حسابی بوودجە .
11- خەرجكردنەوەی پارەی سەفەرو سیاحەی بەرپرسی ئەم دەزگایە .
- گەر بێت و چاویك بە ناو كارو چالاكیەكانی ئەم دەزگایەدا بگێرین ئەبینین :
1- كاری ئەم دەزگایە و لیژنە دەزگاكانی لە سەرەتادا بریتی بووە لە ناونووس كردنی پیشمەرگە ئەیلولیەكان و پێدانی مووچە پێیان , بەلام ئیستا ئەو پیشمەرگانەی كە ناونووس كرابوون مووچەكانیان لە بانك وەردەگرن كە مووچەی یەك مانگیان دەكاتە پارەی سێ رۆژ كریكاری . وە ناونووسینەكەش تەواوبووە چونكە ئەم دەزگایە لە سەرەتای سالی 2000 دەستی بە كار كردووەو كە دەكاتە ماوەی 12 سال وە پێشمەرگەی ئەیلولیەكانیش كۆمەلیكی دیاری كراوە كە دەكرا بە یەك سال تەواو ببێت .
2-وە توماركردنەكەشیان ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە بە ووتەی خۆیان جەلالی و جاش بووە , واتە هێلی سوور ئەكێشن بە سەر ناوەكەیدا .
3- دەستەی كارگێری و دارایی ئەم دەزگایە چەند مانگ جارێك دەست دەكات بە گورینی ناوی كۆمەلێك پیشمەرگەی ناو لیستەكە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ئەمەش بەم شێوەیەیە , بو نموونە ماوەیەك لەمەوبەر ناوی 40 پێشمەرگەیان لە ناو لیستەكەیاندا راگرتبوو تاكو ماوەی 6 مانگ و دوای ئەم ماوەیە ناوەكانیان گورین بە كەسانی ترو وە مووچەكەشیانیان(مووچەی 6 مانگ واتە ئەكاتە 240 مووچە) لە نێوان خۆیاندا دابەش كرد وە ئەمە لە ماوەی سالێكدا چەندین جار دووبارە دەبێتەوە , كە مووچەی كەسانی خاوەن خەبات بە ناحەق ئەخۆن وە لە حەقی خزمەتەكەیاندا بێبەشی ئەكەن كە ئەمەش لەوكاتەوە دەستی پێ كردووە كە قادر قادر بووە بە بەرپرسی ئەم دەزگایانە .
4- بەرپرس و ئەندامانی ئەم دەزگایە كاریان تەنها مووچە وەرگرتنە چونكە هیچ كارێكیان نەماوە تا بیكەن , تەنها لە ناو ئەم دەزگایەدا قاوە دەخۆنەوە و وە هەندێكیان لە هەفتەیەكدا یەك رۆژ یان دوو رۆژ سەردانی بارەگا دەكەن ئەویش خەریكی نووسراوی تایبەتی خۆیانن بۆ ئەوەی لە رێگای وەزارەتەوە پارەی مەسروفاتی ئۆتۆموبیل و نەخۆشخانە و شتی لەوجورەیان بۆ خەرج بكرێت .
گەندەلكاری ئەم دەزگایە لە لایەن بەرپرسی دەزگاو لیژنە دەزگاكان و یەكەی ئیداری و دارایی :
1- بە تالان بردنی كەلوپەلی خوراكی كە برێكی زور بۆ ئەم دەزگایە دابین كراوە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە, وە لە لایەن بەرپرسەكانیانەوە ئەبردرێت بۆ مالەكانی خۆیان وە یان ئەیفرۆشنەوە بۆ خەرجی مەیخواردنەوە و رابواردن .
2- دەست بە سەر داگرتنی بری 900 ملیۆن دیناری بوودجەی ئەم دەزگایە كە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە لە بوودجەی گشتیەوە دابین كراوە وە لە وەزارەتی دارایییەوە پێیان ئەدرێت . كە ئەمەش لە 80% ئەم پارەیە لە لایەن قادر قادر بەرپرسی دەزگای گشتی هەپەلوش ئەكرێت وە 20% تریش دابەش ئەكات بە سەر یەكەی ئیداری و داراییەكەی بەردەستی .
3- مووچەی هەر ئەندامێك بە بری 39,600,000 دینارە لە سالێكدا لە كاتێكدا مووچەی دەرچووی زانكو(وانەبێژیك)كە كورو لاوی ئەم وولاتە پێدەگەێینێت بری 5,400,000ە . واتە مووچەی ماموستایەك یان فەرمانبەرێك دەكاتە لە 13.6 % مووچەی ئەم ئەندامانە واتە مووچەی هەر ئەندامێكی ئەم دەزگایە 7.3,5ئەوەندەی مووچەی هەر ماموستایەك یان فەرمانبەرێكە . كە لە راستیدا مووچەی ئەوانە ئەبێت لە سەر حكومەت نەبێت و حزبەكەی خۆیان پێیان بدات چونكە ئەو مووچەیەی ئەوانە وەری ئەگرن لە سالێكدا زیاتر لە 5,844,000,000 (پێنج ملیارو هەشت سەد و چل وچوار ملیۆن دینارە لە سالێكدا لە گەل بری 900,000,000 دیناری میزانییە كە تێكرا ئەكاتە 6,744,000,000 دینار , كە ئەكرێت بەم پارەیە مووچەیەكی بەردەوام بۆ 1873 سەرۆك خیزان دابین بكەیت , بۆ هەر مانگێك بری 300,000 دیناریان پێ بدەیت , بەلام ئێستا ئەم پارەیە تەنیا ئەدرێت بە كەمتر لە 200 كەس .
4-برینی مووچەی لە ناكاوی پێشمەرگە ئەیلولیە ناونووس كراوەكان لە رێگەی ئالوگوری ناوەكان كە گوایە پ.م نەبووە وە جاش یان جەلالییەتی كردووە وە یان هەر تۆمەتێكی تر وە دوای چەند مانگێك بۆ خۆیان هەپەلوشی ئەكەن وە ناوەكەی ئەگۆرن بە كەسێكی تری نەناسراو .
5- توندوتیژی بەرپرسی ئەم دەزگایە بەرامبەر بە ئەندامان و قورخكردنی سامانی ئەم دەزگایە بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی خۆی و بنەمالەكەی كە كورەكانیەتی .
6- هەبوونی 60 تا 80 ئەندامی بێكاری دەزگای بالا كە مووچەكەیان 7.3,5ئەوەندەی مووچەی ماموستایەكەلە كاتێكدا 75% خەلكانی پساوەو جاش و مستەشارو بن دیوارن ئەمەش لەوكاتەی قادر قادر بووە بە بەرپرسی ئەم دەزگایە ئەم گەندەلیانەی تێكەوتووە . وە ئەمەش بێجگە لە لیژنە دەزگاكان كە لە خەلكانێك پێكهاتووە كە پ.م ئەیلول نەبوونە و مەگەر بەشێكی زۆر كەم ئەگینا هەر نەیانزانیوە كە خەبات و كوردایەتی چیە وە ئیستاش لە سەر ئەم حیسابە مووچەیەكی خەیالی وەرئەگرن وە كەسانی خاوەن خزمەتیش رەوانەی مالەكانیانەوە كراون.
7- لە كاتێكدا كە تەواوی خەرجییەكانی ئەم دەزگایە لە لایەن حكومەتەوە خەرج دەكریتەوەو وە سووتەمەنی و ئوتۆموبیل و ئازووقەی ئەم دەزگایە دابین كراوە , كەواتە پێویستی بەو میزانیەیە نییە كە بری 000 900,000 ملیۆن دینارە و لە لایەن بەرپرسەكانیەوە بەتایبەتی قادر قادر هەپەلوش بكرێت .
8- زیاد كردن و خەرجكردنی مووچە و خەرجیەكان لە لایەن دارایی ئەم دەزگایە بە ویستی خۆی دواتر حكومەت .
9- هینانی خزم و كەس وكاری بەرپرسەكان وە دانانیان بە كارمەندی ئەم دەزگایە وەك بن دیوار تەنها مووچەكە وەربگرن بە تایبەت كورو بووكەكانی قادر قادری بەرپرسی دەزگاكە وە خزم و كەس وكاری بەرپرسانی یەكەی ئیداری و دارایی دەزگاكە كە ئەمەش تەواو سیمای بنەمالەییەو دیكتاتۆری دەرئەخات .
10- وەرگرتنی زەوی بۆ جاری دووەم وسێیەم وە ئەندام هەیە كە چوارەمین پارچە زەوی لە حكومەت وەرگرتووە , وە بەرپرسی ئەم دەزگایە زەوی بۆ تەواوی كورەكانی خۆی وەرگرتووە بە تایبەتی پار سال كە زەوی بە سۆرانی كوری قادر قادر دراوە , وە ئەندامێكی دەزگای بالا بە ناوی محمد فقێ احمد پشدەری(كە لە بەر خاتری باوكی كردوویانە بە ئەندامی دەزگای بالا چونكە خۆی پێشمەرگایەتی ئەیلوولی نەكردووەو وە هەتا لە شورشی گولان ودوای راپەرینیش نەك تەنها پێشمەرگە نەبووە بەلكو تەقەی خۆشیشی بۆ كوردستان نەكردووە وە كاریشی تەنها قاچاغچیەتی بووە.) لە گەل قادر قادر بە دمەقال هاتووە كە بۆچی زەوی بۆ كورەكەی ئەو دەرنەچووە بەلام وەلامی بەرپرسی دەزگای گشتی بەرامبەر بە ئەندامێكی ئەو دەزگایە ئەوەبوو كە ئێمە وەكو سەركردایەتی پارتی بە قسەی خۆمان دەكەین و حساب بۆ كەسی تر ناكەین و ئێمە ئاوهاین و هەر بەم شێوەیەش دەمێنینەوە , شایانی باسە كە ئەم بەرپرسە ئەندامی سەركردایەتی پارتییەومانگانە چوار مووچەی زەبەلاحی هەیە كە یەكێكیانی لە دەزگای ئەیلولە و بە پێی زانیاری بۆ هەر مانگێك زیادتر لە 5 ملیۆن دینارە وە ئەمە بێجگە لەو 900ملیۆن دینارە كە میزانییەی دەزگایەو هەپەلوشی ئەكات وە چەند مانگ جارێك بە بیانووی لە كاركەوتنی ئۆتۆموبیلەكەی یان ئۆتۆموبیلێكی تازە وەردەگرێت یان بە پسوولەی ساختە زیاتر لە 5 ملیۆن دیناری لە لایەن دارایی و سەركردایەتی پارتیەوە بۆ خەرج ئەكرێت وە بێجگە لە كۆمەلێ شتی تر.
11- بە پێی بریاری سەركردایەتی پارتی ئەندامانی ئەم دەزگایە ئەبێت پێشمەرگەی بێ پسانەوەی شورشی ئەیلول تا ئیستا بووبن و هێچ جورە پسانەوەیەكیان یاخود خیانەتێكیان نەبێت , بەلام لە ناو ئەم دەزگایە كەسانی وا هەیە كە تا ئێستا تەقەی خۆشیشیان بۆ كوردستان نەكردووە بەلكو چونكە باوكیان پ.م ئەیلوول بووە كراون بە ئەندام , وە هی واش هەیە كە چەندین جار لە پارتی لایداوەو وە تەسلیم بە رژیمی بەعس بووتەوەو ئیستاش بەرپرسی بەشێكی ئەم دەزگایەیە ,چونكە ئەم كەسە هاوراوهاوبیری گەندەلی قادر قادرەو وە راخەری مێزی مەی و مەزە وهێنانی ئافرەتی جوان بۆ رابواردنی شەوانەی ئەم بەرپرسەی دەزگای بالای ئەیلولی بارزانیەیە , وە یاخود كەسانی نانخۆری بن دیوار كە بە پارچە شیعرێك خەلاتی بوونە ئەندامی لەم دەزگایەدا پێدراوە لە لایەن سەركردایەتی پارتییەوە , بەلام ئەندامانی مستەحەق و خاوەن خەبات كەپێشتر سەروكی پارتی وەكو ئەندامی دەزگاولیژنە دەزگاكان داینابوون , ئەوا لە لایەن قادر قادرەوە لەم دەزگایە دەركراون و لە مالەكانی خویاندا فرێدراون و بە زۆر خانەنشینكراون وە بگرە ئیهانەشیان دەكات .
12-ئیهانە كردن و بەزۆر خانەنشینكردنی كۆمەلیك لەو ئەندام دەزگایانەی كە خەباتی كوردایەتی و پارتایەتیان بێپسانەوە بووە كاریگەریەكی گرنگی لە سەر ئەو ئەندامانە پەیدا كردووە , كە بە هۆیەوە تووشی چەندین نەخۆشی خەموكی و ئیفلیجی مێشك بوونە, كە ئەمەش دوای چەندین سال لە خەبات و تێكۆشانەوە دێت كە چاوەرێی ئەوەیان لە پارتی نەدەكرد كە بە دەستی قادر قادرێكی لەشفروشباز و بێ شەخسیەت دوور بخرێنەوەو پارتیش خۆی لە ئاستیدا بێ دەنگ بكات. ئەم ئەندامانەی كە خەباتیان هەبوو ,ئەبووایە وەكو سمبولی پارتی دیار و بەرچاو بوونایە بەلام وا بە زۆر دوور خراونەتەوەو خانەنشین كراون و خەلكانی مەشروب خۆر و جاش و كاسەلێسی ئاغا و لەشفروشبازو ناپێشمەرگەیان لە جێگای ئەوانداناوە.
13- دەولەمەند كردنی كورەكانی ئەم قادر قادرە لە لایەن باوكیانەوە بە دروست كردنی ڤێلا بۆیان و كرینی ئۆتوموبیلی گرانبەها و پێدانی مووچەی زۆری بێ دەوام بە كوروبووكەكانی (خێزانی كورەكانی) و دزینی میزانیەی بارەگا و خیتكردنی ئازووقەی مانگانەی بارەگاو وە مانگانە بە رێگای پسوولەی ساختەوە هەپەلووشكردنی پارەیەكی زۆركە هەمووی لە سەر حیسابی بودجەی هەرێمی كوردستانە .
14- دەست بە سەراگرتنی چەندین خانووی حكومی لە لایەن ئەم بەرپرسەوە .
ا- دەست گرتن بە سەر خانوویەكی حكومی لە حریر كە 2000مەترە , تایبەتە بۆ كاتی خواردنەوە و رابواردن لە گەل هاورێكانی هاوكاری گەندەلی لە ناو ئەم دەزگایە , كە هەرئەندامە مانگانە برێك پارە ئەدات بو كرینی مەی و مەزەو لە گەل بەرخی تێر گۆشت .
اا- دەست گرتن بە سەر خانوویەكی حكومی لە مەسیف سەلاحەدین كە 3000مەترە و لە چەندین ژوور پێكهاتووە .
ااا- دەست گرتن بە سەر بارەگای دەزگای گشتی ئەیلول لە شەقلاوە كە 5 دۆنم زەوییە كە پێشتر دائیرەی ئیستخباراتی رژێمی بەعس بووە وە دواتر بوو بە مەلبەندی یەكێتی وە لە كاتی شەری ناوخۆ سوپای 7 وە دواتر بارەگای ل.ن.شەقلاوەی پ.د.ك وە دواتربوو بە بارەگای لقی یانزدەی پارتی وە لە كۆتاییدا بوو بە بارەگای دەزگای بالای ئەیلول وە لەم كوتاییەدا كە بریارە مولك و مالی دەولەت بگەرینرێتەوە ئەوا ئەم 5 دۆنمە بە ناوی ئەم بەرپرسە واتە قادر قادر كراو كردی بە مولكی خۆی .
15-سالێك لە مەوبەر قادر قادر هەستا بە هەنجەت پێگرتنی ئەو كاسبكارانەی كە دوكانەكانیان دەكەوێتە پێش نەخوشخانەی گشتی شەقلاوە كە دراوسێی دەزگای ئەیلولن بە بیانوی ئەوە كە گوایا دوكانەكانتان 20 سم لە ناو زەویەكەی دەزگای ئەیلولدایە , وە دواتر ئەم رێزە دوكانەی بەم هەژارو كاسبكارانە تێكداو كە هەرچەند تكاو رجایان لێكرد وە چوونە لای قائمقامی شەقلاوە بەلام هیچیان پێنەكراو كەسیش وەلامی داواكەیانی نەدایەوە . جێگەی ئاماژە پێكردنە كە ئەم دوكاندارانە بە دەیان سال پێش رژیمی بەعسیش هەر لەم جێگایە بوونەو بەلكۆ هاوكاریش كراون بەلام لە سەردەمی ئەم گەندەلكارانە وا تەعدایان لێكرا.
16- سالانە وەكو جەژنانە لە لایەن مسعود ونێچیر بارزانیەوە لە 20 تا 30 هەزار دۆلاری ئەمریكی وەردەگرێت.
17-ئێستا وا لە بارەگای دەزگای گشتی لە شەقلاوە گەراجێكی تایبەتی بە دەراب و قفلەوە دروستكردووە بۆ وەنەوشە نایاب و تازەكانی چونكە لە بەر زۆری سەیارە لە خانووەكانی خۆیدا جێگەی تری نەماوە.
18- ئێستاش قادر قادری دزو هەپەلوشكەرولەشفروشبازومەشروبخۆرو گەندەلكار خاوەنی چەندین پارچە زەوی و ڤێلاو كوشكی جوراوجۆرە لە زۆربەی شارەكانی كوردستان , كە ئەمەش لە سەر حیسابی خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگەكانی ئەیلولە و كەچی تەنها هەر خۆی ئەیخوات و ئەیدزێت بە هاوكاری یەكەی ئیدارەو دارایی دەزگاكە .
19- داواكردنی 27 ئۆتۆموبیلی سفر كیلومەتری تازەی 2012 لە لایەن قادر قادر بە بیانووی ئەوەی كە ئەیدات بە ئەندامانی دەزگای ئەیلوول بەلام ئەمەش تەنیا بیانوویەكی داواكردنە , مەبەستیش ئەوەیە كە بەم بیانووە وەریبگرێت بەلام دواتر ئەیدات بە كەسە نزیكەكانی خۆی و یەكەی ئیدارەو دارایشی لێ بێبەش ناكات چونكە ئیشیان بە یەكترە , وە وا بریارە كە بەم زووانە ئەم ئۆتۆموبیلانەی بۆ دابین بكرێت كە ئەمەش لە سەر حیسابی بوودجەی هەرێمی كوردستانە .
I.
ووتەی كۆتایی...........................
ئەمانەی كە باس كران ئەوە ئەسەلمێنن كە هیچ جێگایەكی پیروز و مستەحەقی پیشمەرگەكانی ئەیلول نەماوەتەوە عەمباری پارتی چۆل بووەو گەندەلی جێگای خەباتی گرتووتەوە , خەباتی شاخی دوێنی گۆرا بۆ دزی و كۆشك و تەلاری كۆمەلێك كەسانی نابەرپرسی وەكو قادر قادری گەندەل و هەپەلووشكەر كە هەر ئەمەشە مانای بنەمالە وەكو ئاوینە پیشانی خەلك ئەدات چونكە لاسایی بنەمالە ئەكاتەوەو هەولی تەواوی بۆ تێر كردنی بنەمالەكەی خۆیەتی , ئەوانەی كە دوێنێ خەباتیان كرد , وە ئەوانەش كە ئیستا بە هۆی ناسیاوەتی و خزم خزمێنە هاتوونەتە ناو مەیدانەوەو حەقی خەلكانی تر بە ناحەق ئەخۆن . بەراوردی ئەم دووانە ئاسمان و رێسمانە , كەواتە گەر بە ووردی سەرنج بدەین ئەوا ئەبینین كە گەندەلی بالی كێشاوە بە سەر تەواوی دام ودەزگاكانی پارتی و پارتیش كەوتووتە ناو خەوێكی دووری خەیالاوی كە لە كاتی هەستانیدا بەوەش راناگات كە ئاور لە دواوەی خۆی بداتەوە تاكو بزانێت بوچی ئاوەهای بە سەر هات چونكە بە ووتەی خۆیان دەزگای ئەیلول مدرەسەی خەبات و كوردایەتییە, بەلام ئەوەی كە روون و ئاشكرایە ئێستا بووە بە مدرەسەی رابواردن و دزی و گەندەلی كە رووی سپی خەبات رەش ئەكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست